لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

بەڵگەیەکی دیکە لە نامەکانی هیلاری کلینتۆن!. هۆشیار زێباری ونە!.

Wednesday, 10.14.2020, 01:38 PM


لە ئیمێڵی نێوان عابدین هوما کە نزیکترین کەسی ئیخوانی تیرۆریست بوو لە هیلاری کلینتۆن وەک ئەقڵی بەگەڕخەری هیلاری دادەنرا ، لە ئیمێڵیکیدا بۆ هیلاری دەنوسێت: زۆر دەگەڕێین بەدوای زێباری (مەبەستی هۆشیاری زێبارییە) نایگرین ، تەنها مۆبایلێکی هەیە ئەویش وەلام ناداتەوە لە باکوری عێراقە (لەبەغدا نییە).
هەموو گەڕانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە دوای هۆشیار زێباری تەنها بۆ ئەوەیان بوو ، پرسە وسەرەخۆشی وەزارەتەکەیان رابگەیەنن بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە کەسی وەزیر ، بە هۆی ئەو تەقینەوە گەورەیەی کە لە نزیک باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە رۆژی ١٩ ی ئابی ٢٠٠٩ روویدا کە سەدان کەس تێدا کوژراو بریندار بوون .
بە گوێرەی ئەم دۆکۆمێنتە ، لەکاتی تەقینەوەکە هۆشیار زێباری لە بینایەی وەزارەت نەبووە ، لە باکوری عێراق(هەولێر) بووە.
ئەم زانیارییە سەردەبات بۆ ئەوەی کە غیابی وەزیر لەکاتێکی ئاوادا و خۆشارنەوەی و ،وەڵام نەدانەوەی تەلەفۆن ، شیمانەی ئەوەی لێدەکرێت ، دەستی لەو کردە تیرۆریستە هەبوو بێت یا لانی کەم ئاگادار بوو بێت.
تورکیا ئەوێ رۆژێ وئێستاشی لەگەڵدا بێت ، دەیوست ودەیەوێت رەوشی عێراق ئاڵۆز بێت ، بۆیە لە ڕێگای بەرپرسەکانی پارتیەوە بە هۆی پارێزبەندیان تیرۆریست و مەوادی تەقینەوەیان دەگوزاتەوە ناو بەغدا .
تورکیا دەیوست ناوەندێکی لاواز لە عێراقدا هەبێت بۆ ئەوەی بتوانێت پێگەی خۆی قایم بکات لە فەوزادا. دز حەز بە بازاڕی شێواو دەکات.
جێگای باسە ، هۆشیار زبێاری کە خاڵی سەرۆکی پارتیە ، لەسەر دزی و گەندەڵی لەپەرلەمان متمانەی لێوەرگیرایەوە و خاوەنی فایلێکی گەورەیە لە دەزگای نەزاهە ، چاوەڕێی دادگایەکی عادیلانە دەکات !.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟