لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

کورد لە عێراقی نوێدا.!

Saturday, 05.11.2024, 04:05 PM



عێراق ئەو وڵاتەی زیاتر لە 5 ھەزار ساڵە بێ کێشە نەبووە، ئەگەر مێژوویەن سەرنج بدەین 10 بۆ 15 ساڵ جارێک گۆڕانکاری گەورە لە عێراق روودەدات، ئەوەی جێگای خۆشبەختیە سیاسیەکانی عێراق تاکو ئێستا ھەستیان بەو رووداو و گۆڕانکاریانە نەکردووە، بۆیە لەگەڵ ھەر گۆڕانکارێک دەکەونە گێژاو و زۆرناسیاسیانی بڕیار دەدەن.

ھەر دوو نووسەری گەورەیی عێراقی (یاسین باقر و کەنعان مەکیە) لە کتێبی ( مێژووی خوێناوی عێراق و کۆماری ترس) زۆر ورد باسی ئالۆزیەکانی عێراقیان کردووە لە ھەموو کایەکانی دەولەت، وا لەگەڵ ھەموو ڕووداوەکانیش دۆخی ژیان لەو ناوچەیە خراپتر دەبێت، ئەوە جێگای ئومێد و ھیوایە ئەوەیە کە لە تیۆری زانستی فەلسەفەی سیاسی ئارگۆمێنت و ئاماژەکان ئەوەن؛ حکومڕانیەکی باش لە دۆخێکی خراپەوە دروست دەبێت و گەشە دەکات، بۆ نمونە: ئیتالیا و ئەمریکا.

لە عێراقی نوێ دەبێت وانە لە مێژوو وەربگرین، نابێت وەک ئەوەی رابردوو لە نێوان عبدولکریم قاسم و بەناو سەرکردایەتی کورد و گروپی رۆشنبیری سیاسی روویدا دوبارە ببێتەوە،دوبارە بوونەوەی ھەر ھەلەیەکی لەو شێوەییە چەندین نەوە پاش ئێمە باجەکەی دەدات، عێراقی نوێ لە ژێر بڕیار و ھەیمەنەیی ھاوپەیمانان(ھاوپەیمانان ئەو وڵاتانەن لە جەنگی یەکەمی جیھان سەرکەوتن) بە ھەموو ئاماژەکانەوە بە رێگاوەیە و کەمترین کاتی ماوە، ئەوەی بۆ ئێمەومانان گرنگە ئەوەیە وەک ھەموو جارەکانی پێشوو نەھێلین ئەو کۆمەلە بازرگان و ناسیاسیانەی ئێستا ھەن خۆیان بکەن بە خاوەنی خەڵک و وەک ھەموو جارێک بچن لە بەغدا خەریکی کۆکردنەوەی دۆڵار و داگیرکردنی ڤێلاکانی سەر دەریاچەکانی بەغدا بن.

زۆر گرنگە پێش ئەوەی رووداوەکانی داھاتوو روبدات ھەموومان ھوشیار و بە ئاگابین کە ماف و حەقی ئێمە لە بەغدایە، قبولی نەکەین ئەو بازرگانانەی ئێستا وەک ھەمیشە بەناوی قەومی و نەژادپەرستی ببنە بارگرانی بەسەر ئێمەوە، کەچی خۆیان و کەس کاریشیان لە رەفاھەت و کۆشکە گەورەکان ژیان بکەن، خوێنکارێکیش دوای 18 ساڵ ببێت بە شاگرد و سەپانی کور و کچەکانیان، ئەو ئەرکە قورسە لەسەر شانی ئێمەیە بۆ داھاتوو، رەنگە ئەوە کۆتا دەرفەت بێت بتوانین ئەو بازرگانانە قەومچایەنە دور بەخەینەوە، وە بتوانین لەو رێگایەوە وەک ھەموو نەتەوەکانیتر بژین، بۆیە ھوشیاری تاک بۆ ھەر ھەموومان لە داھاتوودا وەک ئۆکسجین پێویستە تاکو بە یەکجار رزگارمان بێت لە دەست ئەو نایەکسانیەیی رۆژانە بەبەر چاومانەوە دەکرێت کە ژیانی ھیچ تاکێکمان لە ژیانی مرۆڤێکی ئاسایی ناچێت.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟