لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

ژیانی ڕۆژانەی " مەسرور بارزانی "

Tuesday, 03.19.2024, 08:55 PM


خراپترین دۆخی ژیانی مرۆڤ ئەوەیە کە لە ژێر دەسەڵاتی ستەمکارێک ژیان بەسەر بەرێت ، کە ئەو ستەمکارە تەنها خۆی لەلا قبوڵ بێت و نەیەوێت هیچ کەسێک دژی بێت ، لەم نێوەندەدا ئۆپۆزسیۆن وون دەبێت ، ڕای جیاواز نامێنێت ، تەنها ڕای خۆی لەسەروو هەموانەوەیە ، کۆیلەی کورسی و دەسەڵات و پارە و پاسەوان و سوڵتان و گەورە هەرخۆیەتی و هەموو کارێکی قێزەون دەکات لە پێناو پاراستنی عەرشەکەی .

دەسەڵاتتداری گەندەڵ و ستەمکار لە کەشێکی زۆر پیس ژیان بەسەر دەبات کە پڕیەتی لە ڤایرۆسی غدر و خیانەت و لەناو بردن و تاریکی

سەرکوتکەر هەردەم کار بۆ درووستکردنی کۆگایەک لە شوێنکەوتوان دەکات کە گوێڕایەڵ و جێ بەجێکاری کار و فەرمانە قێزەونەکانی بن ، هەر ئەم شوێنکەوتوانە وا لێدەکات کە ئەوانی دیش بخەنە ژێر ڕکێفی ستەمکار و گوێڕایەڵی خاڵ بە خاڵی فەرمانەکانی ستەمکار بن .

هیچ ڕایەکی دژ بوونی نامێنێت ئەوەی دژ بێت لەلایەن شوێنکەوتوانی ستەمکارەوە یا دوور دەخرێتەوە یاخوود دەخرؿتە کونجی زیندان و بە تۆمەت و سیناریۆی هەڵبەستراو ، ئەم کۆمەڵە لە گوێڕایەڵانی ستەمکار هەموو تواناکانی خۆیان دەخەنە گەڕ بۆ هەڵخەڵەتاندن و سەرکوتکردن و ترساندن و تۆقاندنی خەڵک بە زەبری هێز و هەندێک کات هێز وەلا دەنێن کاری مۆدێرن لە شۆردنەوەی مێشک دەگرنە بەر ، لەم نێوەندەشدا هاوڵاتی ئاسایی بێ حەول هەموو ڕۆشنفکریەکەی لە کەناڵەکانی سەر بە دەسەڵاتەوە پێ دەگات کە هەردەم ستەمکار بە ڕزگارکەر و باوکی ئازا و خۆشەویستی گەل و باوکی هەژاران وێنا دەکەن و خیانەت دەڕازێننەوە بەبەرژەوەندی میللەت و نیشتیمان و نیشتیمانپەروەری و داواکردنی هەنگاوی بنیاتنەرانە بە خیانەت هەژمار دەکرێت .

دەسەڵاتتداری ستەمکار لەتوانایدایە کە پیاوانی ئاینی بۆلای خۆی ڕابکێشێت ئەتوانم بڵێم کەسانێک لە بانگخواز و مەلایانە ڕادەکێشن کە مەیلی گەشتنیان بە دەسەڵات و پارەیە یاخوود کەسانێک نزیک لە خۆیان کە هیچ بڕواشیان بە دین نیە وەک مەلا و پیاوانی ئاینی درووستیان دەکەن بۆ کاتی پێویست ، کاری ئەم مەلا و بانگخوازانە ئەوەیە بە خەڵک بڵێن بە زمانی سمع و طاعە ئەوەی دژی ستەمکار بێت دژی پێغامبەر و دینەکەیەتی

نموونەیەک لەسەردەمی خەلیفە یزدی کوڕی عبدالملیک کاتێک هەندێک فەقێی ئەو سەردەمە پرسیارێکیان ئاراستەی گەورە موفتی خەلیفە کرد بە هۆکاری ستەمەکانی خەلیفە و ووتیان ئایا خودا لێپێچینەوە لە خەلیفەی موسوڵمانان دەکات ؟؟

هەر لەوێدا چەند مەلایەکی بەرژەوەندخوازی نزیک لە یزد هاتنە جواب و ووتیان خەلیفەکانی موسوڵمانان لێپێچینەوەیان لەسەر نیە و هەرکارێک بکەن دەچنە بەهەشت .

نموونەیەکی تر لەسەردەمی معاویە خەڵک هاواری لێبەرزبۆوە لە ستەمی معاویە ڕاستەوخۆ سەرۆکی موفتیەکانی ئەو سەردەمە هاتە وەڵام و ووتی هەرکەس دژی خەلیفە بوەستێتەوە ئەوا خەلیفە بۆی هەیە سەری بپەڕێنێت و ئەوانە جێنشینی پێغەمبەرن و لێپرسینەوەیان لەسەر نیە و هەر لێپرسینەوەیەک دەچێتە بابی خیانەتی گەورە لە خوا و پێغەمبەر و دینەکەی .

دەسەڵاتتداری ستەمکار هەرگیز خۆی بە ستەمکار نابینێت ، بەڵکو خۆی بە کەسێکی پاک و دوور لە هەڵە دەبینێت .

بۆ ئەم شێوازی بیرکردنەوەیەش کۆمەڵێک لە بەرژەوەند خواز و ماستاوچییەکان یارمەتی دەرین و هەردەم وێنای ستەمکار وا نیشاندەدەن کە مانەوەی لەسەر کورسی دەسەڵات پێویستیە و بەبێ ستەمکار ژیان بوونی نامێنێت و ووڵات بەرەو وێرانی و کارەسات دەڕوات ، هەر بەم شؿوازە ووردە وردە گەندەڵی و بەرتیلدان و دزی و جەردەیی درووست دەبێت ، خەڵکانێ ئاست نزم و پۆخڵەواتی کۆمەڵگا دەبنە دەسەڵاتتدار ، دەرگاوان و حەس حەس دەبنە فەرمانداری هێز و چەقۆکێش و شەلاتی و سەرسەریەکان دەخرێنە بەڕؿوبەرایەتیەکانی ئاسایش بۆ نموونە ئاسۆی بەڕێوبەری پۆلیسی سلێمانی یەکێک بوو لە شەلاتیەکانی کە خۆی و هاوشێوەکانی کەوتبوونە گیانی خۆپیشاندەران بەڵام ئێستا دەیبینین کراوە بە بەڕێوبەری پاراستنی خەڵکی شارێک .

کێشەیەک کە گەلی سەرکوتکراو پێوەی دەناڵێنێت ئەوەیە هەردەم لە ترسدا دەژی ، ترس لە جوڵە لە هەنگاونان ، ترسێک کە هیچ بناغەیەکی نیە بەڵام وای وێنا دەکەن لە کاتێکدا داوای ئازادی دەکەیت دەبێت نەترسیت و ئازادی باجی گرانە خوێنی دەوێت ڕۆحی دەوێت هەستی دەوێت وونبونی ئازیزانت و هاوڕێیانت و دۆستەکانتی دەوێت ، دەبێ دڵۆپە خوێنی سور و فرمێسکی سپی بڕێژیت بۆی و بۆ ئەوکەسانەی کە لە پێناویدا گیانیان بەخشیوە و چاونەترسانە تا سەر شۆڕ نەبن تا کۆیلە نەبن گیانفیدا بوون .

دەسەڵاتداری ستەمکار هەردەم بیردۆزی پلانگێڕی درووست دەکات و هەموو بیرۆکەکەی لە ڕێگەی ئۆرگان و دامەزراوەکانی بڵاو دەکاتەوە و هەر کەس پێ بڵێت ستەمکار ستەمەکانت بوەستێنە ئەوا بە خۆفرۆش و سیخوڕ و جێ بەجێکاری ئەجیندای دەرەکی ناوزەند دەکرێت ، هەموو ستەمکارێک هەردەم کۆمەڵێکی زۆر لە گەلەکەی بەم بیردۆزە هەڵدەخەڵەتێنێت و ئەوەی جێی سەرسوڕمانە باوەڕیشی پێ دەکرێت کە لەڕاستیدا پلانگێڕی و دوژمنکاری ستەمکار خۆیەتی کە ڕەش و ڕووت و برسی و تینوی کردوون لەسەرو هەمووشیەوە ئازادی لێسەندونەتەوە .

ئەمە ڕۆژانە ژیانی ستەمکارەکانە و بۆشیان چۆتە سەر لە بؿ دەنگی زۆرینە .

زانکۆ ناصر احمد بگ


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟