لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

نوسینگەی رۆژنامەوانی جۆزێف بۆرێل وەلامی تەڤدا پرێس دەداتەوە

Thursday, 11.12.2020, 03:56 PM


دەزگای تەڤدا پرێس وەکو یەکەمین دەزگای راگەیاندن دوێنی هەوالی دواخستنی کۆبوونەوەی  نێوان جۆززیف بۆرێل و مەسرور بارزانی بلاوکردەوە، لە هەمان ڕۆژدا لە رێگای ئیمێلەوە داوای زانیاری لەسەر کۆبوونەوەکە لە نوسینگەی جۆززیف بۆرێل کردبوو.  ئەمرۆش لەرێگای تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە  نوسینگەی رۆژنامەوانی ناوبراو کرد.
پیتر سەتانۆ ووتەبێژی نوسینگەی راگەیاندنی جۆزیف بۆرێل بە تەڤدا پرێسی راگەیاند  کە  کۆبوونەوەکە لە کاتی خۆیدا ئەنجامنەدراوە .
هەروەها لە وەلامی پرسیاری تەڤدا پرێسدا کە ئایا هۆکاری دواخستنەکەی چی بووە ؟ کەی بریار وایە کۆبوونەوەکە ئەنجام بدرێت؟  پیتر سەتانۆ ڕایگەیاند کە بەهۆکاری تەکنیکی و کۆرۆنا ڤایرۆس کۆبوونەوەکە دوا خراوە بۆ کاتێک کە هەردوو لایەن کاتی کۆبوونەوەیان هەبێت و رێکەوتنی نێوانیان هەبێت بۆی.
هەربۆیە تەڤدا پرێس  بەدواداچوونی زیاترکرد و بۆی دەرکەوتووە هۆکاری دواخستنی کۆبوونەوەکە تەنها ئەو هۆکارە نەبووە، بەلکو وەلامی ووتەبێژەکە وەلامێکی گشتگیر بووە و پرۆتۆکۆڵە دبلۆماسیەکان ڕێگرن لە ئاشکراکردنی هۆکارەکان و گەیاندنی بە دەزگاکانی راگەیاندن.  بە ڕای تەڤدا پرێس ئەم جۆرە وەڵامانە ناکریت جێگەی پەسەند بێت، بەتایبەتی کێشەی کۆرۆنا ڤایرۆس هیج پەیوەندی و کاریگەریەکی نیە لەسەر  پەیوەندی و دوانە  ئەلکترۆنیەکان . بە پشتبەستن بەم بنەمایانە ئەم وەلامە تەمومژاویە بۆ ووتەبێژەکەی تەڤدا پشتڕاستکردنەوەی ئەو ڕاستیە بو کە فشارەکانی دەیان ئیمایڵ و ناڕەزایی دەنگە ئازادەکان و ڕێکخراوە مەدەنیەکانی بەرگریکەر لە ماف و ئازادیەکان ئەو کۆبونەوەیەی هەڵوەشاندۆتەوە.
لەپاڵ ئەو زانیارانەشدا تەڤدا پرێس بەئاگایە لەوەی کە جۆزێف بۆرێک دوێنێ و ئەمرۆش بەردەوام بووە لە  ئەنجامدانی چاوپێکەتنەکانی تری وەك ئەوەی لە کارنامەکەیدا دیاریکراو بووە.  کۆرۆناش هیچ رێگرێك نەبووە لەو دیدار و دوانانەی. بۆیە جێگای پرسیارە کە  ئایا  بۆچی  تەنها و تەنها  ریگر بوە  لە دوانی  لەگەل مەسرور بارزانی؟  .
هەروەها بەپێی زانیاریەکانی تەڤدا ناردنی ژمارەی زۆر و لە سەرچاوەی جیاوازەوەی ئیمێلی ناڕەزاییەکان و پەیوەندیەکان بە ئەندامانی کابینەی جۆزێف بۆرێل جگە لەوەی هۆکاری ڕێگری بووە بۆ ئەنجامدانی ئەو  چاوپێکەوتنە، لە هەمانکاتدا لەنێو ئەندامانی کابینەکەی ناوبراو بۆتە باس و خواس و جێگای لێدوان و سەرنجی جیاواز، بەو هۆیەوەی  بۆ  یەکمجارە  کە ڕوبەڕوی هێرشێکی بەم جۆرە  ببنەوە و بەم ڕادە فراوانە گوشاریان لەسەر بکرێت و نامەی ناڕەزاییان ئاراستە بکرێت.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟