لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

میرابۆکانی ئێستا کێن؟

Sunday, 11.22.2020, 11:05 AM


هەمووان ئەوانەی شۆرشی فەرەنسیان خوێندبێتەوە دەزانن میرابۆ کێ بووە .
بەکورتی بە سادەیی بۆ ئەوانەی نازانن میرابۆ کێیە میرابۆ هەندێک زانیاری لە ناو شۆرشگێرە فەرنسیەکانەوە دەگواستەوە بۆ پاشا واتا دوورووی سیاسی بوو لە تەری دەخواردوو لە ووشک دەنووست.
سەئەنجام میرابۆ لە قەبرستانی خائینان نێژرا.
ئەم نوسینەی من قسەکردنە لەسەر میرابۆکانی ئیستای کوردستان.
بەر لە هەموو شتێک وەکو وەلامێک بۆ ئەو کەسانەی پێیان وایە ئێمە دەبینە درزی زیاتر ئاشتەوایی سیاسی و کۆمەلایەتی با ئەوە بزانن ئێمە وەکو میرابۆ ناژین یەک روومان هەیە ئەویش روولەخەلک و پشت لە دزو گەندەڵ.
ناتوانین بە دز بلێن پیاوچاک لەبەر ئەوەی خزم و کەسەکانی کەسی باشن قسەی ئێمە هەرگیز رووی لە بنەمالەێک نیە ئەگەر تاکێکیان دز و گەندەل بێت ، هەروەک چۆن بروامان بەوە هەیە زۆرینەی قاعیدەی پارتی و یەکێتی کەسانی باشن لە ئەگەری گۆرانکاری دا ئەوان چانسی زۆر باشتریان دەبێت لەوەی ئیستا هەیانە، بەهەمان ئەندازەش پێمان وایە زۆرینەی بەرپرسە بالا و مامناوەندەکانی هەردوو لاش دز و گەندەلن ، ئەمە با روون بێت.
میرابۆی ئێستا مکیاج چی دەسەلاتە با سادەتری بکەینەوە هەر کەسێک ووتی فرسەت سۆفی کەسێکی باشبوو لە بنەمالەێکی هەژار و بە زیرەکی خۆی گەیێشتبووە ئەم شوێنە یا ووتی کاری باشی کردووە بیری چووبوو دەرگاوانێکی ئەم دەسەلاتە دز و گەندەلەبووە یا بە جۆرێک لە جۆران پێیوایە ئێمە مانان ئاشتەوایی کۆمەلایەتی تێکدەدەین چونکە رێک و رەوان بە دز دەلێن دز ، بە پیاوکوژ دەلێن پیاوکوژ، بە ماستاوچیش دەلێن ماستاوچی ، ئەوا رێک ئەمانەن میرابۆن.
زۆر درێژی ناکەمەوە ئێمە راهاتووین و تا بتوانین بەردەوام دەبین لەسەر ئەوەی کە پێچ و پەنامان نیە رێک لە کات و ساتی دیاریکراو قسەی خۆمان دەکەین، لامان ئاساییە هەڵە بکەین بلێن هەلەین چونکە مرۆڤ قابیلی هەلەیە بەلام هەرگیز پاساوی بێ بنەمایانەی وەکو میرابۆ ناهێنینەوە وە شەرم و ترس و بەرژەوەندیشمان تێپەراندووە.
بەکورتی بروای ئێمە وایە
1- هەموو پارتی و یەکێتیک دێوەزمە نین بەلام زۆرینەی دز و گەندەلەکان لەناو ئەم دوو پارتەن.
2- بە مردوویی بێت یا زیندوویی دەبێت ئەوەی خیانەت و سەروت و سامانی ئەم گەلەی فەرهودکردووە دەبێت بچێتە بەدەم داگای گەل.
3- تا بتوانین بەردەوام دەبێن لەم رێگای ئێمەشدا پرە لە میرابۆ تا میرابۆکان کەشف نەکرێن ناتوانین شەری راستەقینە لە گەل پارتی و یەکێتی بکەن.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟