لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

گەیاندنی دەنگی ناڕەزاییەکان بە ناوەندە نێودەوڵەتیەکان

Wednesday, 12.16.2020, 04:12 PM



ڕێکخراوێکی مەدەنی بەناوی ڕێکخراوی هاریکاری کورد_ئەمریکا، ناڕەزاییەکانی خەڵک و پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە خۆپێشاندەران  و رۆژنانەنوسان دەگەیەنێتە کۆشکی سپی و سەرۆکی ئەمریکاو و ئەندامانی کۆنگرێس
خۆپیشاندان و گۆڕانکاریەکانی ئەم دوایەی هەرێم دەگەیەنرێتە جۆ بایدنی سەرۆک و تەواوی ناوەندو ڕێکخراوە حکومی و ناحکومیەکانی ئەمریکاو جیهان.

دەقی نامەی ڕێکخراوی هاریکاری کورد_ئەمریکا، بۆ کەسایەتی و ناوەندە جیهانیەکان
________________
"حکومەتی هەرێمی کوردستان/ عێراق لە رێگای بەکارهێنانی هێزو توندوتیژیەوە خۆپیشاندانەکان سەرکوت ئەکات"
هێزە ئەمنیەکان و چەکدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان/ عێراق، بە شێویەکی توندوتیژ و زیدەڕەویانە، پەلاماری مامۆستایان و فەرمانبەران و خەڵکی خۆپیشاندەریان داوە، کە لە پێناو بەدەستهێنانی موچەکانیان کە ماوەی پێنج ساڵە حکومەت ناتوانێت بەشێوەیەکی رێکوپێک دابەشی بکات، لە ناوەندی سلێمانی و دەیان شارۆچکەی دەوروبەری ئەو پارێزگایە خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە، سەرەتای خۆپیشاندانەکان رۆژی ۳ی کانونی یەکەم لە سلێمانیەوە دەستی پێکرد لە لایەن مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە کە داوای موچە بڕاوەکان و دواخراوەکانی خۆیانیان دەکرد. بەڵام دواتر خۆپیشاندان و ناڕەزایی ناوچەیەکی فراوانی لە سنوری سلێمانی گرتەوە کە دواجار هێزە چەکدارەکانی حکومەتی هەرێم و هەردوو حیزبی خاوەن دەسەڵات پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئاگری تفەنگەکانیان روەو خۆپیشاندەرە ئاشتیخوازەکان کردەوە و تا کاتی نوسینی ئەم بەیانە ژمارەی کوژراوەکان گەیشتۆتە ٨ کەس کە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکان پێکراون و زیاتر لە ١٢٠ برینداریش لە ریزی خۆپیشاندەران تۆمار کراوە کە زۆربەیان بە گولەی هێزەکانی سەر بە حزبی تاڵەبانی و بارزانی یان لە ئەنجامی لێدان و دارکاری کردنیانەوە زامدار کراون.
لە بەرامبەردا خۆپیشاندەران هەڵیانکوتاوەتە سەر بارەگای حزبەکانی ناو حکومەت و دەرەوەی حکومەت و ئاگریان تێ بەرداون، هەروەها چەندین فەرمانگەی حکومییان سوتاندوە وەک ناڕەزاییەک لە بەرامبەر سەختی بارودۆخی ژیان و گوزەرانیان دژ بە گەندەڵی و نادادی کۆمەڵایەتی کە مەزندە دەکرێت بە ١٥٠ بارەگای حزبی و حکومی.
حکومەتی هەرێم بۆ کپکردن و رێگری لە خۆپیشاندانەکان دەستی داوەتە هەڵمەتێکی رەشبگیری کە بە هۆیەوە دەیان چالاکوان و خۆپیشاندەر و رۆژنامەنوس دەستگیر و بێ سەروشوێن کراون کە چارەنوسی هەندێکیان تا ئێستاش نادیارە. بەشێک لەو خۆپیشاندەرانەش کە دواتر ئازاد کراون، بەڵێننامەیان پێ ئیمزا کراوە و بەڵێنیان لێ وەرگیراوە کە جارێکی تر بەشداری خۆپیشاندان نەکەن.
هەروەها ژمارەیەک رۆژنامەنوس کە بۆ روماڵی رۆژنامەوانی لە شوێنی خۆپیشاندانەکان بوون، بە هۆی پیشەکەیانەوە دەستگیر کراون، ئامێرو کەلوپەلی رۆژنامەوانیان لێ زەوت کراوە و ریکۆردەکانیان لێ سڕیونەتەوە، هەروەها میدیای ئین ئارتی کەدامەزراوەیەکی ئۆپۆزسیۆنەو هەیدکوارتەری لەشاری سلێمانیە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە هێرشی کراوەتە سەر و داخراوە، بەو هۆیەوە کەناڵەکە لەئێستادا لەئەوروپاوە پەخشی خۆی دەکات.
بە گشتی تۆڕەکانی ئینتەرنێت لە کاتی خۆپیشاندانەکان لۆدێکی زۆریان خراوەتەسەر و بەتایبەتیش تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کەخۆپیشاندەران ئاگاداری و شوێن و کات و بەیان و ڤیدیۆو وێنە و ڕاستەوخۆی خۆپیشاندانەکانیان لێ بڵاودەکردەوە بە شێوەی کاتی بەربەستیان بۆ دروست کراوەو فیلتەرکراون.
بەپێی ئەو زانیاریانەی گەیشتونەتە دەستی ڕێکخراوی هاریکاری کورد_ئەمریکا، لەهەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و پارێزگای دهۆک و چەند شارۆچکەیەکی دیکەدا کە لە ژێر دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستانن، دەیان چالاکوان و ڕۆژنامەنووس بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ خۆپیشاندانەکان دەستگیرکراون.
لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی ئەو رەشبگیریەش، رۆژی ٨ ی کانونی یەکەم لە شارۆچکەی قەسرێی سەر بە پارێزگای هەولێر، ١٠ گەنج و هەرزەکار کە بە نیازی ئەنجامدانی خۆپیشاندان بوون، لەلایەن ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەستگیرکراون بەبێ دابین کردنی پارێزەر و چاوپێکەوتنی خانەوادەکانیان، تا رۆژی ١٣ی ئەم مانگە لە ژێر فشاری مەدەنی ئازاد کراون. لەگەڵ ئەوەش دەیان چالاکوان و مامۆستا و رۆژنامەوان لە بەندیخانەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ خۆپیشاندان یان لە سەر ئازادی رادەربڕین، تا ئێستاش دەستبەسەر کراون.
جێی باسە مافی گربوونەوە و خۆپیشاندان و ئازادی بیروڕا بۆ عراقیەکان بڕیاری لێدراوە بە پێی دەستوری عێراقی و یاسا بەرکارەکان و رێککەوتننامە نێودەوڵەتیەکان کە عێراق پەسندی کردوە و ئیمزای کردوە، بەڵام دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان سەرجەم ئەو زامنە یاساییانەیان پێشێل کردوە، لە بەرامبەر توندوتیژیەکانی حکومەتی هەرێمیش، تا ئێستا چەندین ناوەندی مافەکانی مرۆڤ لە جیهان و نیردەو دیپلۆماتکارە بیانیەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق هاتوونەتە دەنگ.
ئەگەرچی بەشێک لەبەرپرسانی هەردوو حیزبە دەساڵاتدارەکەی هەرێمی کوردستان (یەکێتی و پارتی) چەند لایەنێکی سیاسی و هەرێمی تۆمەتبار دەکەن کەدەستیان لەپشتەوەی خۆپیشاندانەکان هەیە بەڵام خۆپیشاندەران و بەشێک لەبەرپرسانی ئۆپۆزسیۆن ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکەنەوەو پێیان وایە خۆپیشاندانەکان خۆڕسکەو دەستی هیچ لایەنێکی لەپشتەوە نیە تەنها ڕقوتوڕەی نزیکەی ۳٠ ساڵی کەڵەکەبوی خەڵکە لەبەرامبەر نەبونی موچەو ناعەدالەتی و نادادی و گەندەڵی لەسێکتەرەکانی پەروەردەو تەندروستی و خزمەتگوزاریەکانی دیکە لەلایەن دەسەلاتدارانی هەرێمی کوردستانەوە.
ڕێکخراوی هاریکاری کورد_ئەمریکا، ڕێکخراوێکی سەربەخۆی قازانج نەویستە لەنۆڤەمبەری ساڵی ۲٠۱۲ لەویلایەتی ڤێرجینیای ئەمریکا لەلایەن ژمارەیەک نوسەرو ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی خۆبەخشەوە دامەزراوە، ئامانج لەکارەکانی ئەم ڕێکخراوە گەشەپێدانی مەدەنیەتە لەهەرێمی کوردستاندا، هاوکات گەیاندنی هەموو ئەو پێشێلکاریانەی مافی مرۆڤە کەبەرامبەر خەڵکانی ئازادیخوازو سڤیل ئەنجام دەدرێت بەناوەندو ڕێکخراوە ئەمریکی و جیهانیەکان.
ڕێکخراوی هاریکاری کورد_ئەمریکا تۆڕێکی بەرفراوانی جیهانیەو جگە لەچەند ویلایەتێکی ئەمریکا ڕێکخەری هەیە لەهەریەک لەوڵاتانی ئوستڕالیاو کەنەداو بەریتانیاو فەڕەنساو ئەڵمانیاو چەند وڵاتێکی دیکەدا.
ڕێکخراوی هاریکاری کورد_ئەمریکا
ڤێرجینیا، ئەمریکا
۱٥ی دیسێمبەری ۲٠۲٠
بۆ/
ناوەندە ئەمریکیەکان:
ـ کۆشکی سپی ئەمریکا
ـ ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا
ـ کۆنگرێسی ئەمریکا
ـ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا
ـ نەتەوە یەکگرتوەکان
ـ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان (ئەنتۆنیۆ گۆتێرس)
ـ سەرۆکی ئەمریکا (جۆ بایدن)
ـ جێگری سەرۆکی ئەمریکا (کامڵا هێرس)
*ناوەندە فەڕەنسیەکان:
ـ سەرۆکایەتی فەڕەنسا (ئیمانیۆڵ ماکرۆن)
ـ ئەنجومەنی نوێنەرانی فەڕەنسا
ـ ئەنجومەنی سیناتی فەڕەنسا
ـ وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا
*ناوەندو ڕێکخراوە جیهانیەکان:
ـ مافی مرۆڤی سەربە یەکێتی ئەوروپا (برۆکسل، بەلجیکا)
ـ مافی مرۆڤی سەربە نەتەوە یەکگرتوەکان (ژنێف، سویسرا)
ـ خاچی سوری نێودەوڵەتی (ژنێف، سویسرا)
ـ پەیمانگای ئاشتی ئەمریکی (واشنتن، ئەمریکا)
ـ ڕێکخراوی فریدەم هاوس (واشنتن، ئەمریکا)
ـ هاوپەیمانی سەلامەتی نێودەوڵەتی (شیکاگۆ، ئەمریکا)
ـ ڕێکخراوی هیومان ڕایتس ۆچ (نیویۆڕک، ئەمریکا)
ـ ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی (لەندەن، بەریتانیا)
ـ فیدراسیۆنی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی (پاریس، فەڕەنسا)
ـ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی نێودوڵەتی (فرانکفۆرت، ئەڵمانیا)
ـ پەیمانگای جەنگو ئاشتی (لەندەن، بەریتانیا)
ـ ڕێکخراوی بەرگریکردنی هێڵی پێشەوە (دوبلن، ئێرلندا)
*ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی ڕۆژنامەوانی:
ـ پەیامنێرانی بێسنوور (پاریس، فەڕەنسا)
ـ کۆمیتەی بەرگریکردن لەڕۆژنامەنووسان (نیویۆڕک، ئەمریکا)
ـ فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان (برۆکسل، بەلجیکا
ـ ‎پەیمانگای ڕۆژنامەوانی نێودەوڵەتی (ڤییەنا، نەمسا)
ـ پێنوسی نێودەوڵەتی (لەندەن، بەریتانیا)
ـ ڕۆژنامەنووسانی کەنەدا بۆ ئازادی ڕادەربڕین (تۆرنتۆ، کەنەدا)
ـ سەنتەری ڕۆژنامەوانی ئەوروپا (ئەمستردام، هۆڵەندا)
ـ سەنتەری نێودەوڵەتی بۆ ڕۆژنامەنووسان (واشنتن.دی.سی، ئەمریکا)
ـ پشتیوانی نێودەوڵەتی میدیای (کۆپنهاگن، دانیمارک)
*کونسوڵخانەکان:
ـ نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان/یۆنامی ـ هەولێر
ـ کونسوڵخانەی ئەمریکا ـ هەولێر
ـ کونسوڵخانەی بەریتانیا ـ هەولێر
ـ کونسوڵخانەی فەڕەنسا ـ هەولێر
ـ کونسوڵخانەی ئەڵمانیا ـ هەولێر
ـ کونسوڵخانەی ئیتاڵیا ـ هەولێر
ـ کونسوڵخانەی هۆڵندا ـ هەولێر
ـ کونسوڵخانەی سوید ـ هەولێر
ـ کونسوڵخانەی دانیمارک ـ هەولێر
_______________
Subject: The KRG/Iraq is suppressing the protests by using force and violence
Date: December 15, 2020
To:
-White House
-President of the United States Mr. Joe Biden
-US Senate
-US Congress
-US Secretary of State
KAA, Virginia: The KRG/Iraq security forces and armed forces have violently and abusively have attacked teachers, employees, and demonstrators, who demonstrated in central Sulaymaniyah and dozens of towns across the province to get their salaries, which have been demanding their salaries and their deferred salaries. But then the demonstration and protest took place in a large areas surrounding Sulaymaniyah borders, which finally the armed forces of Kurdistan government and both ruling parties of Kurdistan Democratic Party and Patriotic Union of Kurdistan opened fire on the peaceful demonstrators and until writing this statement the number were killed reached Eight people , whom were shot directly by armed forces and more than 120 wounded in the demonstrators' line, most of them injured by bullets fired by Talabani and Barzani's party forces or as a result of their beatings and attacking them.
Demonstrators reacted by raiding party offices inside and outside the government, and set fire to them, burning several government offices as reactions against the difficult living conditions, corruption, lack of social justice and inequality. The number of the burnt parties and governmental buildings estimated to be 150.
The KRG has launched an anti- protest campaign to counter the protests, which has resulted in arresting of dozens of activists, demonstrators and journalists and their disappearance and whereabouts of some of them remain unknown.
Some of the demonstrators, who were later released, were forced to signed affidavits not to participate in the demonstration again.
Several journalists who were in the demonstration sites for executing their work have also been arrested and their journalistic' equipment were confiscated and deleted their camera’s recordings.
NRT media facility in Sulaymaniyah has been attacked and forcibly closed by the security forces, which is now broadcasting from Europe.
In general, internet networks have been shut down during the protests, especially social networks, which make the demonstrators aware of the course of the demonstrations, and they were temporarily blocked and filtered.
Dozens of activists and journalists have been arrested in Erbil, the capital of the Kurdistan Region, Duhok province and other towns under the control of the Kurdistan Democratic Party, KDP, according to information received by the Kurdish-American Cooperation Organization.
As part of the campaigns, 10 young people and teenagers who were planning to protest were arrested by the KDP security forces without providing lawyers representations and seeing by their families until December 13, 2015. Dozens of activists, teachers and journalists have been detained in KDP prisons on charges of attempting to protest or freedom of expression.
It is worth mentioning that the right to assembly, protest and freedom of opinion for Iraqis have been agreed on in accordance to the Iraqi constitution, the law and international agreements that Iraq has approved and signed, but the KRG authorities have violated all legal guarantees, in the face of the KRG's violence approach, and so far several human rights centers around the world, foreign diplomats from the Kurdistan Region and Iraq have voiced against it.
Although some officials from both the ruling parties in the Kurdistan Region (PUK and PDK) accuse political and regional parties of being behind the protests, demonstrators and some opposition officials reject the accusations, believing that there is no party behind the protests and involved, rather than being, as a result of the anger of the people for nearly 30 years of getting irregular salaries, injustice, rampant corruption in the education, health and other services sectors practiced by The Kurdistan Regional Government.
The Kurdish-American Aid (KAA) is an independent non-profit organization established in November 2012 in Virginia by several writers, journalists, and volunteer activists, aims to deliver all human rights violations reports committed against people, activists, and journalists to the US Government and to the international organizations.
The Kurdish-American Aid (KAA) is a wide-scale global network, and has members in several US states, and has coordinators in Australia, Canada, Britain, France, Germany, and other countries as well.
Sincerely,
Kurdish-American Aid (KAA)
Virginia, US


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟