لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

بانگەوازی کۆنگرەی دەنگە ناڕازیەکان

Wednesday, 12.16.2020, 07:34 PM


سوپاسنامە و پەیام...

هاونیشتیمانیانی ئازیز...

  دواى سەرکوتکردنى خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی هاوڵاتییان، بەهێزى دەبابە و مودەڕەعە و چەکدارى حیزبى و بەسەربازگەکردنى شاروشارۆچکەکان و شەهیدکردن و زیندانیکردنى دەیان چالاک و خۆپیشاندەر، بە پێویستی دەزانین بارى سەرەنجى خۆمان ڕابگەیەنین:

یەك: زۆر سوپاسی خەمخۆریی هاوڵاتیان و ئازادیخوازان و سەرجەم ئەو کەس و لایەن و میدیایانە دەکەین، کە لە ناوخۆ و دەرەوە، بە هەر رێگا و شێوازێک پشتیوانییان کردین، هەواڵیان پرسیوین، پێزانینینی زۆرمان هەیە. پشتیوانی لە یەکتر و پێکەوەیی خەڵکانی بەویژدان و ناڕازی لەم دەسەڵاتە، رێگا راستەکەیە.

دوو: (لەم قۆناغە)دا باوەڕمان بە خەباتی "ناتوندوتیژیی” هەیە و، خۆڕێکخستن و بەشداری فراوانی خەڵک، لە چالاکییە جەماوەرییە جۆراوجۆرەکان و کۆڵنەدان، تاکە مەرجی سەرکەوتنە.

سێ: وەکچۆن لە رابردوودا، دوا نەکەوتووین لە بەرگریکردن لە مافەکانی میللەتەکەمان، پێمان وابوو لەم قۆناغەشدا دیسان بەرپرسیارێتی مرۆیی و ئایینی و ئەخلاقی و نیشتیمانیمان لەئەستۆدایە و نابێت هەر لە دوورەوە تەماشاکەری روداوەکانبین و خەریکی قسەی بێ کرداربین.

ئەشێ لێرەولەوێ خەڵکانێک هەبن رەخنە لە ئێمە بگرن و بۆچوونی جیاوازییان هەبێ و باوەڕیان بە خەبات، لە جۆری تر بێت،  ئەوانەش ئازادن و با کاری خۆیان بکەن. پێشوازی لە هەر رەخنەو پێشنیازێکی بنیادنەر دەکەین.

چوار: هەڵوەشاندنەوەی ئەم حکومەتە، کە رەمزی دەسەڵاتێکی گەندەڵ و سەرکوتکەرە؛ پێکهێنانی حکومەتێک لە خەڵکی شارەزا و سەربەخۆ، تاکە داواکاریمانە.

پێنج: سازش لە سەر ئامانجەکانمان ناکەین و هیچ هێز و گوشارێک ناتوانێت رێگاکانی خەباتمان بە ڕوودا دابخات، پاش راوێژو تەکبیرمان لەگەڵ هاوڕێیانماندا، لە ناوخۆو و دەرەوە، لە سەر هەنگاوەکانمان سوور و بەردەوام دەبین.

کۆنگرەی دەنگە ناڕازیەکان

١٦ی ١٢ی ٢٠٢٠


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟