پارتیی و یەکێتی خەڵکی بەرەو نەزانین و ناوشیاری دەبەن، تا کەس بیر لە نەهامەتییەکانی خۆی و لە خیانەتی ئەوان نەکاتەوە

وتار » بیروڕا

كێ له‌ پشتى خۆپشاندانه‌كانه‌وه‌یه‌؟

(459 بینراوە)   | Friday, 12.18.2020, 05:34 PM |


هه‌ر كاتێك خۆپیشاندان ئه‌نجام بدرێت له‌ لایه‌ن جه‌ماوه‌رى خه‌ڵكى كوردستانه‌وه‌  یان حیزبێكى ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ ، یه‌كسه‌ر كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تى ئاماده‌كراوى پێشوه‌خت ده‌درێته‌پاڵیان .  ئه‌وه‌تا ڕاوێژكارێكى جه‌نابى مه‌سعود بارزانیش به‌ناوى  كیفاح محمود  ده‌ستى كردوه‌ به‌ تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌ه‌و ده‌ڵێت : ئه‌و ئاژاوه‌گێڕى و پشێویانه‌ى له‌ سلێمانى و قه‌زاو ناحیه‌كانى ده‌ورو به‌رى ڕوده‌دات،  هاوپه‌یمانى  گروپى حه‌شدى شه‌عبیى و تیرۆریستانى په‌كه‌كه‌و مێلیشیاكانى له‌ پشته‌وه‌یه‌ .
كه‌سێكى تری ناو یه‌كێتیش به‌ هه‌مان شێوه‌ ده‌ڵێت : ئه‌و خۆپیشاندانانه‌  په‌كه‌كه‌و ئێرانى له‌ پشته‌وه‌یه‌ . ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ گاڵته‌جاڕى نییه‌ ده‌سه‌ڵاتێكى نیشتمانى ڕاسته‌قینه‌ هه‌بوایه‌ ، ده‌بوو یه‌كسه‌ر به‌ دواداچون بۆ لێدوانى ئه‌وانه‌ بكرایه‌. چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ ده‌یڵێن ڕاستبێ كاره‌ساته‌ .خۆ ئه‌گه‌ر ڕاستیش نه‌بی و لێدوانى له‌و شێوه‌یه‌ به‌بێ لێپرسینه‌وه‌ هه‌ر كاره‌ساته‌ .
واته‌ ئه‌وه‌ى له‌ لایه‌ن  ده‌سه‌ڵاته‌وه‌  خوێندنه‌وه‌ و حساباتى بۆ ناكرێت و بونى نییه‌جه‌ماوه‌ره‌ . جه‌ماوه‌ر لاى ده‌سه‌ڵات وه‌كو مێگه‌له‌ مه‌ڕێك وایه‌و خۆشیان به‌ شوانى ئه‌و مێگه‌له‌ مه‌ڕه‌ ده‌زانن و چۆنیان بوێت ئاوا مامه‌لایان له‌ ته‌كدا ده‌كه‌ن . واته‌ نوخبه‌ى جه‌ماوه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵات دارانه‌ى ئێستان و به‌ده‌ر له‌وانه‌ كه‌سى تر نییه‌ قسه‌یه‌ك بزانیت .
ئه‌مه‌ له‌ كاتیكدایه‌ كه‌ جه‌ماوه‌ر  خۆى دایكى هه‌موو حیزبه‌كانه‌ . هه‌موو حیزبه‌كانى  سنوورى وڵاتێك  له‌ هه‌ناوى جه‌ماوه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ له‌ دایك ده‌بن . واته‌ جه‌ماوه‌ر  له‌ هه‌موو حیزبه‌كان گه‌وره‌ تره‌ . ژماره‌ى  حیزبه‌كان چه‌ند زۆربن ، هێشتا ژماره‌ى  هاوڵاتیانى ده‌ره‌وه‌ى حیزبه‌كان ، چه‌ندقاتى ژماره‌ى  ئه‌ندامام و  لایه‌نگرانى هه‌موو حیزبه‌كانن .   له‌ ڕاستیدا تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتدران و كۆیله‌كانى ده‌سه‌ڵات به‌رامبه‌ر به‌ هاولاِتیان و تۆمه‌ت باركردنیان به‌وه‌ى خه‌ڵكیان له‌پشته‌وه‌ و هانیان ده‌ده‌ن بۆ خۆپیشاندان ، ته‌نها بوختانه‌و  خۆشیان ده‌زانن  كه‌ ئه‌وه‌ى ئه‌وان ده‌یڵێن درۆیه‌ و بۆ شاردنه‌وه‌ى ڕاستیه‌كانه‌ . بۆیه‌ لێره‌دا به‌ پێویستى ده‌زانم ڕونى بكه‌مه‌وه‌ كێ له‌ پشتى خۆپیشانده‌رانه‌وه‌یه‌ و وایلێكردون  په‌نا به‌رن بۆ خۆپیشاندان
ئه‌وانه‌ى 29ساڵه‌ حوكمڕانى  ئه‌م هه‌رێمه‌ن و ڕۆژ له‌ دواى ڕۆژ  ژیان و گوزه‌رانى هاولاِتیان خرابتر ده‌كه‌ن . ئه‌وانه‌ى سامانى ئه‌م وڵاته‌ ده‌دزن و به‌تاڵانى ده‌به‌ن وله‌ خه‌مى كه‌سدا نین. ئه‌و به‌رپرسانه‌ى  ژنه‌كانیان كراسێك به‌ 300 -400 دۆلار له‌سه‌ر حسابى  خوێنى شه‌هیدان  بۆ حه‌فله‌یه‌ك ده‌كڕن و جارێكى تر له‌ به‌رى ناكه‌نه‌وه‌ .
كوڕى ئه‌و به‌رپرسانه‌ى  هه‌موو ساڵێك مۆدێلى سه‌یاره‌كانیان ده‌گۆڕن و جامه‌كانى ڕه‌ش ده‌كه‌ن و بۆشیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر فول لایت خه‌ڵك بكوژن .مناڵى شه‌هیده‌كانیش ده‌بێ  هه‌ناسه‌ى سارد هه‌لكێشن  .  ئه‌و به‌رپرسانه‌ى  دوو باخ و سێ باخیان له‌ شوێنى جیاواز هه‌یه‌و له‌ هه‌ر باخه‌ قه‌سرێك دروست كراوه‌و چه‌ندین باخه‌وانیان هه‌یه‌ و موچه‌ له‌ حكومه‌ت وه‌رده‌گرن وئه‌وه‌  ماوه‌ى چه‌ندین ساڵیشه‌ یه‌ك ده‌رچوى زانكۆ و په‌یمانگاكان دانه‌مه‌زراوه‌ . ئه‌و به‌رپرسانه‌ى باشترین زه‌وى ناو شاره‌كانیان داگیر كردوه‌و خاوه‌نى ده‌یان كارگه‌و پرۆِژه‌ى تایبه‌تن.
ئه‌وانه‌ى نه‌وت به‌ قاچاخ ده‌فرۆشن و پاره‌كه‌شى بۆخۆیانه‌و خه‌ڵكیش موچه‌ى نییه‌و برسییه‌ .  ئه‌وانه‌ى  پاره‌ى گومرگه‌كان  به‌تاڵان ده‌به‌ن و  ئه‌وه‌ ساڵێكه‌ ته‌نها 4 موچه‌ دراوه‌ .  ئه‌وانه‌ى قاچاخچییه‌تى دوگو جگه‌ره‌و  ده‌رمان ده‌كه‌ن و پاره‌ى گومرگیش ناده‌ن . ئه‌وانه‌ى به‌روبومى كشتوكاڵى و مه‌ڕو ماڵات به‌ قاچاخ له‌ ئێران و توركیاو سوریاوه‌  ده‌هێنن و به‌روبومى خۆماڵى نافرۆشرێت .
  ئه‌وانه‌ى خه‌سته‌خانه‌ به‌ناوى  خێرخوازییه‌وه‌ له‌سه‌ر قوتى هاولاِتیان دروست  ده‌كه‌ن و  ئیساش  گرانترین شوێنى چاره‌سه‌رى نه‌خۆشه‌و پاره‌كه‌شى بۆ خۆیانه‌ .  ئه‌وانه‌ى بوارى ته‌ندروستییان كردۆته‌ بوارێكى  بازرگانى له‌پێناوى به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان و ساغ كردنه‌وه‌ى ده‌رمانى كوالێتى خراپ و ماوه‌ به‌سه‌ر  چوو .  ئه‌وانه‌ى  ده‌یانگوت  به‌غدا پاره‌ى نه‌ماوه‌و ئیفلاسى كردوه‌ و به‌ناوى سه‌ربه‌خۆیی ئابورى هه‌رێمى كوردستان و له‌ ڕاستیدا له‌پێناوى دزیدا ،  تاك لایه‌نه‌ ده‌ستیان كرد به‌ ده‌رهێنانى نه‌وت فرۆشتیان و  داهاته‌كه‌یان دزى و  ئیفلاسیان به‌ هه‌رێمى كوردستان كرد .
ئه‌وانه‌ى  له‌ كاتى هێرشى داعش بۆسه‌ر شه‌نگال  چنگ له‌سه‌ر شان ڕایان ده‌كردو په‌كه‌كه‌و شێره‌ ژنه‌كانى رۆِژئاواى كوردستان به‌رگرییان له‌ كوردانى ئێزدى ده‌كرد ،ئێستاش تۆمه‌ت باریان ده‌كه‌ن به‌ ئاژاوه‌گێڕ. ئه‌و كه‌سه‌ى  به‌ قسه‌ى كه‌سی  نه‌كرو  بڕیارى ڕیفراندۆمى داو  و تیشى هه‌رچى ڕویدا من به‌رپرسیارم ، دواجار  نیوه‌ى خاكى كوردستانى له‌ ده‌ستداو  ئێستاش ڕاوێژكاره‌كانى جه‌ماوه‌ر تۆمه‌ت بار ده‌كه‌ن چونكه‌ داواى حه‌قى خۆیان ده‌كه‌ن  . ئه‌وانه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌یان به‌كرێدا  له‌ به‌رامبه‌ر  400 ملیۆن دۆلار و ده‌ست به‌ردارى كه‌ركوكیش بون و  و ئه‌وه‌تا ئێستا عه‌ره‌به‌كان كورده‌كانى گوندى په‌ڵكانه‌  ده‌رده‌كه‌ن . ئه‌وانه‌ى تا  ده‌یانتوانى نه‌وتى كه‌ركوك بفرۆشن ، كه‌ركوك دڵیان بوو ، ئێستا  كه‌ نه‌وت دزینه‌كه‌یان نه‌ما، حه‌قى كه‌ركوكیشیان نه‌ماوه‌ .
ئه‌وانه‌ى ده‌یان بنكه‌ى سه‌ربازییان بۆ تورك كردۆته‌وه‌ له‌ناو خاكى كوردستاندا  بۆ ئه‌وه‌ى به‌رگرییان لێ بكه‌ن له‌ كاتى ته‌نگانه‌دا ، جه‌ماوه‌ریش تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن  كه‌ده‌ستى دوژمنانیان له‌ پشته‌وه‌یه‌ .  ئه‌وانه‌ى گه‌وره‌ترین كیڵگه‌ى نه‌وتى كوردستانیان بۆخۆیان داگیر كردوه‌ و داهاته‌كه‌ى بۆ خۆیانه‌. ئه‌وانه‌ى كه‌ ده‌چنه‌ به‌غدا له‌ برى ئه‌وه‌ى  داواى مافه‌ ده‌ستوریه‌كانى كورد بكه‌ن  ، داواى پۆست و پله‌و پایه‌ ده‌كه‌ن .
ئه‌وانه‌ى پێشوه‌خت پاره‌ى نه‌وتیان وه‌رگرتوه‌و  له‌ بانكه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى وڵات دایان ناوه‌و  ئێستا كه‌ نه‌وت ده‌فرۆشرێت ، هیچ بۆ حكومه‌ت نییه‌و به‌سه‌وزى پاره‌كه‌ى خوراوه‌  . ئه‌وانه‌ى له‌ سه‌دا 60 ى بورى نه‌وتى كوردستانیان به‌ ڕوسیا فرۆشت به‌ 1800 یه‌ك ملیار و هه‌شت سه‌د ملیۆن دۆلار و  یه‌ك دۆلاریشى نه‌هاته‌وه‌ بۆ كوردستان .
ئه‌وانه‌ى له‌ پێناوى مانه‌وه‌ى خۆیاندا ، به‌ قه‌ده‌ر  ژماره‌ى موچه‌خۆرانى ڕاسته‌قینه‌  موچه‌خۆرى بندیواریان هه‌یه‌ . ئه‌وانه‌ى كه‌ بڕیاریان داوه‌ موچه‌ى بكوژانى شه‌هێده‌كان زیاتر بێت له‌ موچه‌ى  كه‌س وكارى شه‌هیدان . وه‌كو مایكل ڕوبن  توێژه‌رێكى ئه‌مریكى ده‌ڵێت : حكومه‌ته‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى  له‌ باج وه‌گرتندا وه‌كو سویسرا وایه‌ ، به‌ڵام له‌ خزمه‌ت گوزاریدا  وه‌كو سۆماڵیا وایه‌   .
  ئه‌و ده‌سته‌ى  سه‌رۆكایه‌تى  په‌ڕله‌مانه‌ى  جوت بنه‌ماڵه‌  هه‌رچى بابه‌تێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندى ده‌سه‌ڵات نه‌بێ ، نایخاته‌ به‌رنامه‌ى كۆبونه‌وه‌كانى په‌ڕله‌مانه‌وه‌ . واته‌ له‌ ئێستادا زۆرینه‌ى په‌ڕله‌مانتاران  دژى  داواكانى جه‌ماوه‌رن و كه‌سیش گوێ بۆ كه‌مینه‌ ناگرێت  . ئه‌وانه‌ى  زانكۆكانیان  وێرانكردوه‌و  زوربه‌ى ئه‌وانه‌ى ئێستا له‌ زانكۆ كار به‌ده‌ستن كۆیله‌ى حیزبه‌كانن و بڕوانامه‌ى علوجیان هه‌یه‌ .
ئه‌وانه‌ى له‌ بیرى ئه‌و هه‌موو ده‌رچوانى زانكۆ و په‌یمانگاكاندا نین كه‌ دواى چه‌ند ساڵێكى تر هه‌موو كچه‌كان ده‌بنه‌ پیره‌ كچ و كوڕه‌كانیش  سه‌رگه‌ردان . ئه‌وانه‌ى به‌ناوى بنه‌ماڵه‌وه‌ چونه‌ توركیاو گرێبه‌ستى 50 ساڵه‌ى نه‌وتیان له‌گه‌ڵ توركیا مۆركردو به‌وهۆیه‌وه‌ ئیفلاسیان به‌ ئابورى هه‌رێمى كوردستان كرد ، له‌برى ئه‌وه‌ى دادگایی بكرێت و بخرێته‌ به‌ندیخانه‌وه‌ ئێستا سه‌رۆكى به‌ناو هه‌رێمه‌ .
ئه‌وانه‌ى  ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ى ڕێكخراوێكى  خێرخوازى ئه‌مه‌رێكى  بۆ شه‌هێدانى شه‌ڕى داعشى ناردبووى ، له‌ برى  ئه‌وه‌ى پاره‌كه‌یان پی َبده‌ن ، دابى و نه‌عل و جلى كۆنه‌یان  دایه‌ كه‌س و كارى شه‌هێدان . ئه‌وانه‌ى چاوپۆشیان كرد له‌و فه‌رمانده‌  سه‌ربازیانه‌ى له‌ كاتى شه‌ڕى داعشدا  كه‌ ڕۆژانه‌ چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ شه‌هێدو بریندا ده‌بون ،ئه‌وان   به‌ قاچاخ  نه‌وتیان له‌سنورى ژێر ده‌سه‌ڵاتى  داعش ده‌هێناو له‌ برى ئه‌وه‌ سه‌یاره‌ى ده‌بڵ كابینه‌یان پێده‌دان . ئه‌وانه‌ى ئه‌و هه‌موو پێشمه‌رگانه‌یان  به‌ شه‌هید كردنو بریندار كردن و كه‌م ئه‌ندام بون داو له‌ برى ئه‌وان پاره‌یان وه‌رگرت و  ئێستاش له‌ كه‌سیان ناپرسنه‌وه‌ .
  ئه‌وانه‌ى به‌ پاساوى جۆراو جۆر  ده‌ستیان كردوه‌ به‌ ته‌خشان و په‌خشانى زه‌ویه‌كانى حكومه‌ت  چونكه‌ به‌ هیى خۆیانى ده‌زانن . ئه‌گه‌ر ئه‌و زه‌ویانه‌ به‌ پاره‌ بفرۆشرانایه‌ ، به‌شى موچه‌ى چه‌ندین مانگى مۆچه‌خۆرانى ده‌كردو پێویست نه‌ده‌بوو مل كه‌چ كه‌ن بۆ به‌غدا .  ئه‌وانه‌ى به‌ نایاسایی  به‌ پشتیوانى به‌رپرسه‌كان ده‌یان به‌نزین خانه‌یان له‌شوێنى نه‌شیاودا  دروست كردوه‌ .
به‌نزینخانه‌ هه‌یه‌ دیوارى به‌ دیوارى ماڵانه‌وه‌یه‌ . ئه‌وانه‌ى بۆ مانه‌وه‌ى خۆیان بونه‌ به‌كرێگیراوى وڵاتان و  له‌سه‌ر داواى ئه‌وان  هاوڵاتیانى  خۆشیان ده‌كوژن . ئه‌وانه‌ى له‌به‌رده‌م دوژمندا خۆناگرن و ڕاده‌كه‌ن ، به‌لام له‌ ماڵه‌وه‌ ده‌بنه‌ شێرو هاولاِتیانى خۆیان شه‌هید ده‌كه‌ن . ئه‌وانه‌ى كه‌ سنورى ئازادى خه‌ڵكیان به‌رته‌سك كردۆته‌وه‌و زه‌نده‌قیان  چوه‌ له‌وكه‌سانه‌ى ڕه‌خنه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتداران  ده‌گرن و به‌ سه‌دان كه‌سیان  به‌ ناحه‌ق زیندانى كردوه‌ .
ئه‌وانه‌ى بڕیارى گرتن و زیندانى كردن و تا ده‌گاته‌ كوشتن ده‌ده‌ن ، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى داواى موچه‌و مافى خۆیان ده‌كه‌ن .  ئه‌وانه‌ى له‌ دواى ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ كوردستان و تا ئه‌و كاته‌ هه‌واى كوردستانیشیان هه‌ڵ نه‌مژێوه‌ ، ئێستا حوكمڕانن و بونه‌ تاڵانچى و بڕیارى داخستنى ته‌له‌فزیۆن ده‌ده‌ن و خۆپیشانده‌ران شه‌هید ده‌كه‌ن .
ئه‌و هۆكارانه‌ى كه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌م بۆكردن و سه‌دان هۆكاری تریش له‌ پشت خۆپیشاندانه‌كانن، كه‌واته‌ ئه‌و به‌ر پرسه‌ چاو چنۆكانه‌ى  هه‌رێمى كوردستانیان گه‌یاندۆته‌ ئه‌م قۆناغه‌و خه‌ڵكیان به‌ جۆرێك برسى كردوه‌ كه‌ چیتر ئارام نه‌گرن و ده‌ست بكه‌ن به‌ خۆپیشاندان  . واته‌ به‌رپرسانى حكومه‌ت خۆیان له‌پشتى خۆپیشاندانه‌كانن  نه‌ك  وه‌كو ئه‌وه‌ى كۆیله‌كانى حیزب و بنه‌ماڵه‌كان ده‌ڵێن . به‌رپرسه‌ دزو چاوچنۆكه‌كان هۆكارى خۆپیشاندانه‌كانن .  كورد ده‌ڵێت : كه‌جام پڕبو لێی ده‌ڕژێت.
كه‌واته‌ جامه‌كه‌ پڕبوه‌و ئه‌وه‌تا لێی ڕژا . له‌ كاتێكدا ئه‌م هه‌رێمه‌ پڕ له‌ خێرو به‌ره‌كه‌ته‌ كه‌وته‌ ژێر ده‌ستى   كۆمه‌ڵێك به‌رپرسى چاوچونك و چاوبرسى و دزو تاڵانچى  ، بێ ئاگا له‌ژیان وگوزه‌رانى خه‌ڵك  و سڵ نه‌كه‌نه‌وه‌ له‌ فرۆشتنى نیشتمان و كۆیلایه‌تى بۆ دوژمنان ، گومانى تێدا نابێت له‌ داهاتودا خراپتریش ده‌بێت ئه‌گه‌ر میلله‌ت فریاى خۆى نه‌كه‌وێت .  كه‌واته‌  ئه‌ى ده‌سه‌ڵاتدراره‌  دزو تاڵانچى و نیشتمان فرۆشه‌كان  ئه‌وه‌ باش بزانن  كه‌ هیچ كه‌س و لایه‌نێك له‌ پشتى خۆپیشانده‌راوه‌ نییه‌ . ئه‌وان هاتون داواى مافى خۆیان ده‌كه‌ن . به‌ڵام ئه‌وه‌ ئێوه‌ى تاڵانچین كه‌ سامانى ئه‌م وڵاته‌تان  بۆخۆتان  و دارو ده‌سته‌كه‌تان قۆرخ كردوه‌و ئاگاتان له‌كه‌س نه‌ماوه‌ .
ئه‌ى ده‌مڕوته‌ سیاسیه‌ تازه‌ پێگه‌یشتوه‌كان ، ئه‌ى ئه‌وانه‌ى  خۆیان به‌ خاوه‌ن و حوكمڕانى ئه‌ هه‌رێمه‌ ده‌زانن ، ئێستا سه‌یرێكى خۆتان بكه‌ن و كه‌مێك بیر بكه‌نه‌وه‌ بزانن ئێوه‌ خه‌رێكى چین و چیش له‌م هه‌رێمه‌ ڕوده‌دات . له‌ جوت بنه‌ماڵه‌ ده‌پرسم  ئێستا له‌ قودسه‌كه‌ى  كوردستانى تۆ و دڵى كوردستانه‌كه‌ى ئه‌و چى ده‌گوزه‌رێت  و ئێوه‌ خه‌رێكى چین؟ ئه‌وه‌تا به‌ به‌رچاوى ئێوه‌وه‌ عه‌ره‌بى هاورده‌  جوتیاره‌كانى  گوندى كه‌ڵكانه‌ى كه‌ركوك ده‌رده‌كه‌ن .
ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یان بۆ بچێته‌ سه‌ر هه‌رچى  گوندى ئه‌و ناوه‌شه‌ داگیر ده‌گرێت .  له‌ برى ئه‌وه‌ى  بچن به‌هاناى ئه‌وانه‌وه‌و به‌گرییان لێ بكه‌ن ، بێشه‌رمانه‌ هێزتان له‌ ناوه‌ندى شار و شارۆچكه‌كانى  كوردستان كۆكردۆته‌وه‌ بۆ سه‌ركوت كردنى خۆپیشانده‌ران . ئه‌گه‌ر ئێوه‌ دزوو تاڵانچى نه‌بونایه‌ ئیستا ئه‌وجه‌ماوه‌ره‌ى خۆپیشاندان دژتان ده‌كه‌ن ، وه‌كو سه‌رده‌مى داعش خۆبه‌خشانه‌ له‌گه‌ڵتان ده‌هاتن بۆ ده‌ركردنى  عه‌ره‌بى هاورده‌ى  په‌ڵكانه‌ . ئه‌وه‌تا له‌ قودسه‌كه‌ى ئێوه‌ى درۆزندا  جارێكى تر دیارده‌ى جاشایه‌تى ده‌ستى پێكرده‌وه‌له‌ ژێر ناوى حه‌شدى كوردیدا . پێم ناڵێن حه‌شدى شه‌عبى كێن و بۆچى دروست بون و لێره‌ به‌ولاوه‌ كاریان چى ده‌بێت ؟.
چاوتان له‌و ده‌ست درێژیه‌ى حكومه‌ت پۆشیوه‌و هه‌موو ڕۆژێك  وه‌ڤدێك به‌ ڕێگاوه‌یه‌ بۆ به‌غدا  به‌ناوى وه‌رگرتنى به‌شه‌ بودجه‌ى هه‌رێمه‌وه‌ . هه‌موو  قسه‌و باس هاتۆته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ى بڵێن :  كازمى وه‌عدى داوه‌ . به‌خوا فراكسیۆنه‌ عه‌ره‌به‌كان ڕازى نین . ئه‌گه‌ر پاره‌كه‌ بنێرن موچه‌ دابه‌ش ده‌كه‌ین . ئه‌گه‌ر پاره‌ له‌ به‌غداوه‌ نه‌یه‌ت  له‌ كوێ پاره‌ په‌یدا بكه‌ین ؟. پێمان ده‌ڵێن  خۆ ئیشى ئێمه‌ له‌ به‌غدا هه‌ر باسى موچه‌ نییه‌ و ئێمه‌ داواى مافه‌ ده‌ستوریه‌كانى كورد ده‌كه‌ین .باشه‌ ئه‌ى پاره‌ى داهاتى نه‌وت و گومرگه‌كانتان چى لێكرد؟. هیچ كاتێك كورد به‌قه‌ده‌ر ئێستا زه‌لیل و ڕیسوا نه‌بوه‌ له‌ به‌رامبه‌ر به‌غدا . ئه‌وه‌ ئێوه‌ى دزو تاڵانچین كه‌ هۆكارى ئه‌وه‌ن  . ئه‌گه‌ر یه‌ك تۆز پیاوه‌تى و كاره‌مه‌تتان تێدا بوایه‌ سامانى خه‌ڵكتان نه‌ده‌زى و  ئاواش خه‌ڵكتان زه‌لیل نه‌ده‌كرد .
ئه‌ى ئه‌وه‌ نییه‌ په‌ڵكانه‌ داگیر ده‌كرێت ، ئه‌ى به‌پێیى  لیست  ژماره‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ له‌ 400 هه‌زار زیاتر نییه‌ . خۆ سوپاى عێراقیش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه‌ . ئه‌ى سوپا بۆ به‌رگرى كردن نییه‌ له‌ نیشتمان ، ئه‌ى خه‌نجه‌ر بۆ ڕۆژى ته‌نگانه‌ نییه‌ ، ئه‌ى له‌م ڕۆژه‌  ته‌نگانه‌تر هه‌یه‌ بۆ كورد؟؟. به‌غدا خه‌ریكه‌ دارتان تێ ده‌بڕێت و  ئێوه‌ش داواى پاره‌یان ڵى ده‌كه‌ن . له‌ برى ئه‌وه‌ى بچن به‌رگرى له‌ خه‌ڵكى په‌ڵكانه‌ بكه‌ن ، شه‌ڕ له‌گه‌ل َ په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌ن ، له‌ كاتێكدا ئه‌وان  نیشتمان ده‌پارێزن و به‌رگرى له‌ خه‌ڵك ده‌كه‌ن ، ئێوه‌ى دزو تاڵانچى و چاوچنۆك نیشتمان هه‌ڕاج ده‌كه‌ن .
ئه‌گه‌ر ئێوه‌ى به‌ناو ده‌سه‌ڵاتدار  یه‌ك زه‌ڕڕه‌ كه‌رامه‌ت و شه‌ره‌ف و هه‌ستى نیشتمانیتان هه‌بوایه‌و  هه‌ر له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ دزوو تاڵانچى و نیشتمان فرۆش نه‌بونایه‌ ، سامانى ئه‌م نیشتمانه‌تان نه‌ده‌دزى و  ئێستا ئاوا كڕنوشتان بۆ به‌غدا نه‌ده‌برده‌وه‌ و ده‌نگتان دلێر ده‌بوو ؟.
  ئه‌گه‌ر ئێوه‌ خه‌رێكى تاڵان نه‌بونایه‌ وژێرخانى ئابورى هه‌رێمتان  بنیات بنایه‌ ، ئێستا ئێمه‌ ئاوا ملمان  بۆ به‌غدا كه‌چ نه‌ده‌كرد .  ئه‌گه‌ر ئێوه‌و پێشینانیشتان  نیشتمان فرۆش نه‌بونایه‌ ، ده‌بوو ئێستا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له‌ په‌ڵكانه‌ى كه‌ركوك ڕوده‌دات ، به‌غداتان جێهێشتایه‌ . به‌ڵام ئێوه‌ى دزوو تاڵانچى بۆ موچه‌و به‌رژه‌وه‌ندى خۆتان له‌ به‌غدان و هه‌موو كوردستان بسوتێ و داگیر بكرێت خه‌مى ئێوه‌ نییه‌.   ئه‌ى هه‌ر ئێوه‌ خۆتان نه‌بون  له‌ به‌رامبه‌ر 400 ملیۆن دۆلار كه‌ركوكتان فرۆشت و ڕاده‌ستى به‌غداتان كرده‌وه‌ .  
باشه‌ سه‌رۆكى كۆمار و ئه‌و هه‌موو ئه‌ندام په‌ڕله‌مان و وه‌زیر و گوزیر و به‌رپرسانه‌ى كورد له‌ به‌غدا نوێنه‌رى كێن ، بۆچى له‌ به‌غدان ، كاریان چییه‌ ؟ ئه‌گه‌ر نوێنه‌رى خه‌ڵكى كوردستانن  بۆچى له‌سه‌ر ئه‌و پێشێلكاریانه‌ى به‌غدا نایه‌نه‌ده‌نگ ؟ئه‌گه‌ر هیچتان پێ ناكرێت بۆچى له‌ به‌غدا ماونه‌وه‌ ؟.
له‌ برى ئه‌وه‌ى هێز كۆبكه‌نه‌وه‌و  هه‌ڕه‌شه‌ى  كشانه‌وه‌ بكه‌ن له‌ حكومه‌تى به‌غدا  ،هه‌موو ڕۆژێك لۆژه‌ لۆژ به‌ره‌و به‌غدا به‌ ملكه‌چى خلۆر ده‌بنه‌وه‌و داواى موچه‌ ده‌كه‌ن . ئه‌گه‌ر خۆتان دزوو تاڵانچى نه‌بونایه‌ میلله‌تیشتان وه‌كو خۆتان سه‌ر شۆڕ نه‌ده‌كرد .  ئێستا هاتون عه‌بدوڵڵاى مه‌لانورى و دكتۆر شێركۆ حه‌مه‌ ئه‌مین و عه‌زیز ڕه‌ئوف ده‌گرن  له‌به‌ر ئه‌وه‌ى داواى مافى هاولاتیان ده‌كه‌ن .
ئێستا ده‌ركه‌وت ئێوه‌ چ ماڵێكن . ئێوه‌ ئه‌وانه‌ن به‌ هۆى گێلى خه‌ڵكه‌وه‌ بونه‌ فه‌رمان ڕه‌وا. ڕۆژێك عه‌ره‌قتان به‌ هیچه‌وه‌ نه‌ڕشتوه‌ و هاتونه‌ سه‌ر ماڵى حازرى ، ئاگاتان له‌ ئازار و مه‌یه‌نه‌تیه‌كانى خه‌ڵك نییه‌ ، نازانن ماناى نیشتمان چییه‌ ، ئه‌وه‌ى ئێوه‌ بیرى لێده‌كه‌نه‌وه‌  پڕكردنى گیرفانى خۆتانه‌ . كه‌واته‌ نابی َكه‌س چاوه‌ڕوانى هیچ  له‌ ئێوه‌ بكات . ماوه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ى  جه‌ماوه‌ر به‌رده‌وم بێت له‌ خۆپیشاندان تا ئێوه‌ شاربه‌ده‌ر ده‌كرێن . ئاخر له‌ كوێی دنیادا هه‌یه‌ خه‌ڵكانى پیاوكوژ و نیشتمان فرۆش و دزو تاڵانچى ببنه‌ حوكمڕان  و میلله‌ت  له‌ژێر ده‌ستى  كه‌سانى ئاوادا چۆن ده‌حه‌سێته‌وه‌ ؟.
خۆپیشاندان حه‌قێكى ڕه‌واى جه‌ماوه‌ره‌ . مۆڵه‌تى ناوێت . به‌ڵام ئه‌وه‌ى زۆر گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خۆپیشانده‌ران  خۆیان بپارێزن  له‌ زیان گه‌یاندن  به‌ موڵك و ماڵى گشتى . به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌بێ له‌ كاتى خۆپیشاندانه‌كاندا موڵكو ماڵى گشتى بپارێزن . ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ نه‌كه‌ن ئه‌م ده‌سه‌ڵاتداره‌  دزو تاڵانچیانه‌ ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌ به‌هانه‌ بۆ ئه‌وه‌ى په‌لامارى خۆپیشانده‌ران بده‌ن و تۆمه‌تباریان بكه‌ن به‌وه‌ى ده‌ستى ده‌ره‌كیان له‌ پشته‌وه‌یه‌ . هه‌موشمان ئه‌وه‌ ده‌زانین كۆمه‌ڵێك گه‌نجى خوێن گه‌رمى گیرفان به‌تاڵ  له‌ داخى خۆیان  زیان به‌ موڵكى گشتى ده‌گه‌یه‌نن .
كاتى ئه‌وه‌یه‌ هه‌موو چین و توێژه‌كانى گه‌ل به‌شدارى خۆپیشاندانێكى هێمنانه‌ بكه‌ن و به‌ هیچ ڕازى نه‌بن چگه‌ له‌ ڕویشتنى ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ . خۆشبه‌ختانه‌ ده‌نگى ناڕه‌زاییه‌كانتان  گه‌یشتۆته‌ ناوه‌نده‌ به‌رپرسیاره‌كانى  ئه‌مه‌ریكاو ئیعلامى ئه‌مه‌رێكى و ئه‌و روپاو ئه‌وه‌ سه‌ره‌تایه‌كى باشه‌ بۆ ڕیسواكردنى ئه‌م ده‌سه‌ڵات دارانه‌ى ئێستا





وێنە

جیاوازی دەسەڵاتی دوژمن و دەسەڵاتی کوردیی
نیهاد بارزانی ناسراو بە شێخ فستق بارزانی
مەسعود پولەکەی پاپای بە ریفراندۆمەکەوە دەنێت
هێزی گەل و هێزی دەسەڵات