لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

مەترسییەكی گەورە لەسەر ژیانی هاووڵاتیان لە ئەنجامی قاچاخچێتیی مەرزێكی سلێمانی ئاشكرا دەكرێت

Sunday, 01.17.2021, 12:53 PM


”مەترسیی ڕووخانی ئەو خانووانە هەیە كە جۆرێك شیش بەكار دەهێنن“

جێگری سەرۆکی لێژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان مۆدێلێكی نوێی قاچاخچێتی لە مەرزی پەروێزخان ئاشكرا كرد و نایشارێتەوە كە لە ئەنجامی ئەم قاچاخچێتییە، مەترسی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان دروست دەبێت و ئەوانەی ئەو (شیش)انە بەكار دەهێنن، مەترسیی ڕووخانی خانووەكانیان هەیە.

هێڤیدار ئەحمەد، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی و جێگری سەرۆکی لێژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان، نووسینێكی بە ناونیشانی (مۆدێلێکی نوێی قاچاخچێتیی نێو گومرگەكان!) بڵاو كردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە كرد: ”لە هەندێك بەڵگەی تەزویردا، دەروازەی پەروێزخانی نێودەوڵەتی، قاچاخچێتی بە هێنانی ئاسن دەکەن بە ناوی (ترانزێت)ەوە کە گوایە ئاسنەکە بۆ سوریایە، كەچی بەڵگەکان ساختەکراون و ئاسنەکە لە نێوخۆی هەرێمی کوردستان فرۆشراون کە تێیدا ژمارەی تابلۆی بارەکان دیارن و بەڵگەکان بە زاراوەی (بادینی) نووسراون، وەک ئەوەی دەروازەی سێمالكا پشتڕاستی كردبێتەوە کە (بەڵێ) ئەو بارانە دەربازی سووریا بوون!“.

ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە بە گوێرەی بەڵگەکان، نزیکەی (٣٥٥) تۆن شیش لە رێگەی (١٥) ئوتۆمبێلی بارهەڵگرەوە بە ناوی کۆمپانیای (الشركة الدولیة الاوروبیة)وە داخیلکراون و هەر بە ناوی هەمان کۆمپانیا لە رێگەی (ترانزێت)ەوە بۆ سوریا رەوانە کراون. بەڵام ”بەدواداچوونم کردووە لەگەڵ دەروازی فیشخابوور (سێماڵکا) کە ئاخۆ ئەم بەڵگانە راست و دروستن؟ ئەو بارانە و ئەو هەموو تۆن شیشە رەوانەی سوریا کراون؟ لەم بەڵگانەدا کە مێژووی مانگی ئابی ٢٠٢٠یان لەسەر نووسراوە و ناوی سێ موفەوەز كە گوایە وەک مەئموور لەگەڵ بارەكان بوون، تۆمار كراوە، بەڵام بەڵگەکان ساختەن و بارەکان هەمووی لە نێو بازاڕەكانی هەرێمی کوردستان ساغ كراونەتەوە.

هێڤیدار ئەحمەد نەیشاردۆتەوە كە جگە لەوەی ئەم قاچاخچییانە گومرگ و ڕسومات نادەن، ”هیچ پشكنینێكیش بۆ بارەكەیان ناكرێت كە ئاخۆ ئەم ئاستە تایبەتمەندیی پێویستی تێدایە بۆ هاوردەكردن یان نا، چونكە ئەگەر لە پشکنینەکان دەرنەچێت، ئەوا مەترسیی رووخانی ئەو باڵەخانەیە هەیە کە بەو شیشە دروست دەکرێت“.

هەروەها دەڵێت: ”ئەم كارە گورزێكی كوشندەیە لە ڕەوتی بازاڕەكانی كوردستان، چونكە بازرگان هەیە، بە رێکارە ئاساییەکانی خۆی باری خۆی هاوردە دەکات و گومرک و ڕسومات دەدات. بەڵام ئەوەی بە قاچاخ هێناویەتی، هەرزان لەسەری دەوەستێت و لە بازاڕدا بە ناوی كێبڕكێوە هەرزانتر بارەكە دەفرۆشێ و لە ئەنجامیشدا كەسانێك كە كاری راست و یاسایی دەكەنو تووشی مایەپووچبوون (ئیفلاسی) دەبن، لە كاتێكدا نرخی هەر تەنێك شیش لە بازاڕەكانی هەرێمی کوردستان، ئەوەی لە کارگەکانی نێو هەرێمی کوردستان بەرهەم دێت بە نزیكەی (٥٥٠) دۆلارە. شیشی هاوردەش لە توركیاوە بە (٦٢٠) دۆلارە“.




ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟