لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

کوردستان نیزامی پادشاھی یان ...؟!

Monday, 02.01.2021, 04:53 PM


لە کەسمان شاراوە نییە ئەمڕۆ کوردستان لە باشور، بە ناو کۆمەڵێک قەیراندا دەڕوات و دەتوانم بڵێم لە وتاری مزگەوتەکان تا دەگاتە ڕێنماییەکانی رێگە و بان و خوێندن و پەروەردی مناڵان و ھەموو کەلێن و کونەبەرەکانی کۆمەڵگا جیاوازی و لێکدابڕان و قەڵشتی گەورە بەدی دەکرێت. جێی نکوڵی نییە ئەم جیاوازی و یەکڕیزنەبوونی توێژ و چینەکانی کۆمەڵگا لە زۆربەی بوارەکانی ژیانی کوردەواریماندا ڕەنگی داوەتەوە و خەریکە ئەم قەڵشتانە دەبنە دۆڵ و ھۆی ھەرچی لێک دوورکەوتنەوەی تاکەکان و سەرکردەکانی ناو کۆمەڵ لە یەکتر و تەنانەت بێگانەبوونی ھەموو نوخبە و ڕۆشنبیر و دابەش بوونیان بەسەر گوتار و ھێژمۆنی چەند حیزبێک کە خۆیان بە خاوەنی سەدان و ھەزاران شەھید دەزانن و وەک ساحێب موڵکی ھەموو کوردستان و تاکەکانیش وێنای خۆیان دەکەن.

لەناو سەدان و بگرە زیاتر، وتار و کۆمێنتی ڕۆژانەی خەڵکی "ڕۆشنبیر" و ئاکادێمی، نوخبە و سیاسی و ھەموو خویندەواران بە ڕوونی و ئاشکرا دەبینین و دەخوێنینەوە ڕیزەکانی گەلی کورد، لە یەکتر زۆر لێک جیاواز و پەڕش و بڵاون، لەسەر ھیچتێک یەکدەنگی نییە و تەنانەت لەمەڕ فاکتە حاشا نەکراوەکان و دەڕبڕینەکانی خۆشمان لە ماوەیەکی کورتی ڕابردوو!.

وەزیر و پەرلمانتار و نوخبەی حیزبی ڕۆژانە لەسەر شاشە و ناو مۆبایلەکانمان دەبینین بەو پەڕی سوکی و بێشەرمی ھەردەمەی لە سازێک دەدا و بەھەوایەک سەما دەکات و ھیچ بەلایەوە عەیب نییە و تەنانەت نێوچاوان و برۆکانیشی تێکنانێت کە ماوەیەک پێش دژی یٔەم قسانەی خۆی بوو و ڕوانگەی شتێکی تر بوو، تەواو پێچەوانەی ئەمەی ئەمڕۆ کە دەیڵێت و بانگەشەی بۆ دەکات. ڕوژانە لەبەر ڕۆشنایی و زاڵ بوونی بیری پۆپۆلیستی بە چەپ و ڕاستدا ھیچ فەرقی پێناکەن و خەریکی گەوجاندنی میللەت یان باشتر بڵێم خەریکی پەیدا کردنی موشتەری و ئێعتبارێکی درۆینە (کاژب) بۆ خۆیانن.

تاکی کورد لە ژێر سێبەری حیزبە کلاسیک و تازەنەکراوەکان خەریکی داوەشان و تێکچوونی باری دەروونی و کەسایەتی خۆیەتی و تووشی داڕمان و سەرلێشێواوییەکی تەواو و مەترسیدار بووەتەوە.

دڵنیا نەبوون لە دواڕۆژ و دڵەڕاوکێ (سترێس) بۆ ئینسانەکان نەخۆشێک و بەڵایەکی کوشندەیە و ئەمە ئەم ڕاستییەیە کە عیلم سەلماندویەتی و دوکتورەکان دەفەرموون دەبێتە ھۆی کەم ژیان و پەیدا بوونی نەخۆشییە پیسەکانی وەک زەخت و شەکرە و جەڵتە. بە تێڕادیوی دەتوانم بڵێم کەمتر تاکێکی کورد لە باشور دەبینم لە فەقیر و دەوڵەمەند و سادە و بەرپرس دڵنیا بێ لە دواڕۆژێکی یٔاسودەیی خۆی و ماڵ و منداڵی، کەمتر دایک و بابێک شک دەبم کە پڕ بە سییەکانی ھەوا ھەڵمژێت و دڵنیا بێت لە بەخێوکردن و پەروەردەی دروست و تێر و تەسەلی منداڵەکانی و بە دڵەڕاوکێ شەوان سەر نەنێتە سەر سەرین.

سیستمی وڵات بەڕێوەبردن لە وڵاتان لەسەرتاسەری جیھان ھۆکارە بۆ ئاسودەیی، ئاشتی، شەڕانگێزی، پەروەردە، فەقیری و دەوڵەمەندی، عەدالەت و زۆربەی وردەکارییەکانی ژیانی تاکەکانی ناو کۆمەڵگا. سیستم لەناو کۆمەڵگا دەبێتە زامنی زانین و یٔاگاداربوونەوە لە دواڕۆژ و لەسەردەمی قەیران و شەڕ و یٔاشتی. بۆ نموونە لە وڵاتێکی وەک یٔەمریکا و بریتانیا لاوەکان و خەڵک دەزانن گەر شەڕیش سەرھەڵدا یٔەوە یٔەوان ناچن بۆ سەربازی و دەوڵەت خۆی ئەڕتەشی پرۆفیشۆناڵ و دایٔیمی ھەیە، یان ئەگەر پارەت لە بانکدا ھەبێ و ئەو بانکە تووشی یٔیفلاس بێ یٔەوە بیمە کراوە و زۆرجاران حکومەت خۆی لە یٔاستی ھاووڵاتیان بە بەرپرس دەزانێت و قەرەبوویان بۆ دەکاتەوە. بەعەکسەوە لە زۆر وڵاتانیش ھەتاکوو یەک یان دوو ساڵ سەربازی بۆ حکومەت نەکەی تەنانەت ئیجازەی سەفەریشت پێ نادەن و نە حکومەتیش زامنی پارەی تۆیە.
مەبەستمە بڵێم باشوری کوردستان چیتر بەم چەشنە ئیدارە ناکرێت و لە ناکاو ھەربینا دیمان ھەڵەنگوێت و وردوخاش ببێت.

ئەوەی کە تاکی کورد تا ئێستاش نازانێ حدوود و ماف و ئەرکەکانی بەرامبەر وڵات و حکومەت چییە بەلای منەوە زۆر سروشتی و دەبێ وا بێت. بۆ نموونە من دڵگرانم لەو ھەموو کۆشک و ڤێلا و سەیارەی گرانی سەرکردەکان، جیاوازی لە نیوان فەقیر و دەوڵەمەند زۆر بە زەق و ناعەدالەتی دەزانم، خوێندن و پەروەردەی منداڵە سەرۆک و یٔەوانی دیکەم پێ ھەزم ناکرێت و دەیان شتی لەم بابەتە. چونکی من وا ڕاھاتم کە تا سی ساڵ پێش ھەموو شۆڕشگێر و پێشمەرگە و لە شاخ بووین، بە بێ ھیچ بریار و گوڕینی سیستم چۆن دەکرێ ڕازی بم بەم ھەموو جیاوازیی و سەرەڕۆییە. لەیٔاخر ڕۆژەکانی تەمەنی شا ڕۆژنامەنووسی بی بی سی لەتاران لێی پرسی بۆچی کوشک و قەڵای تۆ یٔاوا فاخرە و یٔی سەرۆک وەزیرانی وڵاتێکی وەک بریتانیای عوزما زۆر سادەیە!؟ گووتی نا تۆ ھەڵەی من پادشام و ٢٥٠٠ ساڵ پادشاھی لەم وڵاتەدا ھەیە، تۆ بێخود من لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی خۆتان بەراورد دەکەی کە خودا دەزانێ دەورەی داھاتوو چۆن وەلا دەندرێت، دەبێ من لەگەڵ مەلەکەی بریتانیا بقرساوێنی، یٔەوکات دەزانی کە کۆشک و تەلارەکانی من لەگەڵ مەلەکەی یٔێوە ھەر لە قەبڵانیش نایەت، رۆژنامەنووسەکە بە تەواوی بێدەنگ بوو، بە لایانەوە زۆر یٔاسایی بوو شای وڵات یٔاوا بژی!.

ھەروەتر لەسەردەمی  شا و سەدام کەم کەس بەگلەیی و نارازی بوون لە یٔاست ژیانی یٔەوانە، ھەموو کەس وا ڕاھاتبوو کە  شا وسەرۆک کۆمار سێبەری خوان لەسەر عەرز و تاڕادەیەکی زۆریش قبوول کرابوو، دەستور و سیستمی ولات وابوو!.

لەبەر یٔەوەی ھیچ سیستم و دەستورێک لە باشور باسی سەرکردە و خودانی نەکردووە یٔاساییە کە تاکەکان بە زەقی ببینن یٔەوان چۆن دەژین و ڕادەبوێرن و کوڕە ھەژار لە یٔاوارەیی و دەریاکان چیان بەسەر دێت.

کۆمەڵگای کوردی لە یٔەمڕۆدا تەواو دابەش بووە و ڕۆژانە سەدان وتار و "ڕۆشنییر"مان گوێ لێ دەبێ بە گورانی و ھەڵپەڕکێ مەدح و ستایشی سەرۆکیان دەکەن و وا وێنا دەکرێت کە یٔەوان زۆر بەوە شادمان و ڕازین کە وەک خودان سەیریان بکەن و یٔەمە لایان زۆر سرووشتییە، سەرۆک دەبێ وا بێت و یٔەو سێبەری خوایە لەسەر عەرز!.

یٔەمڕۆ لە ھەموو کات زیاتر پێویستمان بە ڕێفراندۆمێکە بۆ دانانی سیستمی بەڕێوەبەری وڵات و زۆر لە ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی واجبتر و لە پێشترە، ھەموو دەزانین و دەمانزانی ھەموو کورد بە دە پەنجە مۆڕ دەکات بۆ سەربەخۆیی و لە ژێرباڵی بەغدادا نەمان.

"ڕۆشنبیر"، خوێندەوار و سیاسی یٔەوبەر لە مێژە دەڵێن یٔێمە بە کوڕ و کوڕەزا و و سەت پشتی سەرۆک ڕازین خودانمان بن. نە پێی قەڵس دەبن و نە لایان غەریبە سەرۆک و منداڵیان وەک فێرعۆن و یٔەمیرزادەکان و پادشاکان بژین و تەنانەت پێیان وایە یٔەمە زۆریش سروشتییە و حەقی خۆیانە و تەنانەت کۆمەڵێک پیاوی یٔایینی و مەلا بەیعەتیان پێدەکەن و فتوا دەردەکەن یٔەوەی قسەیان پێ بڵێت و بە سوکی باسیان بکات خوا غەزەبیان لێدەگرێت و بە کورتی زۆر کەڕەتان گوێمان لێبووە کە دەڵێن وڵات پادشای دەوێت!.

خۆ ئەم قسەیە نە عەیبە و نە یٔیراد، دەکرێ بێتە باس و پێشنیارێک بێ بۆ سیستمی دەستور و وڵات بەڕێوەبردن.

بۆیە دەڵیم لە ئەمڕۆدا بۆ نەمانی گرژی و کێشەی زیاتری ناو کۆمەڵگا ھەرچی زووە بچین بۆ رێفراندۆمێک لەمەڕ یٔەم پرسە، منی سیکۆلار و دژە پادشا، ھەموو لایەک دڵنیا دەکەم گەر لە رێفراندۆمێکدا بە دەنگی زۆرینە گوتیان وڵات دەبێتە پادشاھی وە یان بە بنچینەی ئاینی یٔیسلام شەرع دەکرێت و حاکم و دادگا دادەندرێت، یٔیتر دوو ڕێم زیاتر نابێ یان ئەوەتا قبووڵی دەکەم و یانیش وای دادەنێم یٔیتر وڵات دیکتاتۆری و مەزھەبییە و دەبێ جێی بێڵم!.

ڕێفراندوم بە زۆرینە بۆ دانانی سیستم لە وڵات و دەستور ئەرکێکی ھەنوکەییە بۆ ئاسودەیی و تەنانەت نەمانی قین و توڕەیی  وقەڵەشتی زیاتر لەناو ڕیزەکانی کۆمەڵگادا، ئەمڕۆ ستایش و مەدحی سەرۆک بیزارکەر و توڕەمان دەکات بەڵام سبەی کە بوو بە پادشا وەک یٔەرک حیسابی بۆ دەکرێ و دەبێ ھاوڵاتی بە دەستور شاھنشای خۆی نەک تەنیا خۆش بوێت بەڵکو بیشی پەرەستێت و  جاری واشە وەک مەلەکە و پادشاکانی سەدەکانی ناوەڕاست پاشەڕۆکەکانیشان بە متفەڕک و موبارەک بە دەست کۆ کاتەوە و بە لایەوە یٔاسایی بێت!.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟