لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

پارتی وەک تۆتالیتاری دیموکراسی

Wednesday, 02.10.2021, 05:10 PM


پێکەوە گونجاندی چەمکی دیموکراسیەت و تۆلیتار شت گەلێکی مەحاڵ و دژن  کە لە هیچ سیستمێکی سیاسیدا نەبووە و بگرە زۆریش نامۆ بووە لە  هەر قۆناغێکدا بمانەوێت وێنای دۆخی سیاسی و ئابوری و فەرهەنگی و ئاینی نەتەوە و هەرێمەکەمان بکەین ناتوانین دوو چەمکی ( تۆتالیتاری و دیموکراسی) کۆبکەینەوە یاخود بەرخوردیان بکەین بەڵام بە سەیرکردن و شرۆڤەی دۆخی ئەمڕۆی وڵاتەکەمان دەبێت تاکی کورد وردە وردە گومانی ئەوەی لا بڕوێتەوە سەبارەت بە تێکەڵاو بونی ئەم دوو چەمکە ئەوەی جێگەی گومانە برتیە لە نەبونی خودی دیموکراسی وەک سیستەم لەلای پارتی دیموکراتی کوردستان ئەتوانین وەها وێنای بکەین و بڵێین هەرەمی لوتکەی دەسەڵاتی ئەم هەرێمە .

لە کاتێکدا قۆناغی سیاسی و حکومڕانی برتیە لە ڕێکەوتنی  حزبی زۆرینەو پێکهێنانی سیستمێکی پەرلەمانی   بەڵام مۆنۆپۆل کردنی هێز و وزەو و سیستمی سیاسی (پەرلەمان)و گۆشکردنی کەمە نەتەوە و کەمایەتیە ئاینیەکان بەکارهێنانیان لە یەکلای کردنەوەی سەرجەم پرسە نەتەوەی و سیاسیەکاندا، پارتی دیموکراتی کوردستانی نزیک کردوەتەوە لە بنیات نانی سیستمێکی تۆتالیتاری بە جۆرێک ئەتوانین لە ئیدارە و سنوری دەسەڵاتی ئەم پارتەدا خەریکە دەبێتە فاکت.

دروست بونی ئەم جۆرە لە حکومڕانی پشت ئەستوورە بەنەهێشتنی جیاوازی بە ماناگشتیەکەی و سیاسی و فیکریەکەی بە تایبەت هەروەها پاڵپشت بە هەبونی چەندین دەزگای گەورەی ڕاگەیاندن و بونی پەیوەندیەکی ئیقلمی تاک لایەنی بە تایبەت لەگەل ڕژێمی تورکیا هەروەها خاوەنداریەتی زۆرێک لە  سامانی نەوت و بەکارهێانی لە پای مانەوە لە دەسەڵات و سەپاندی ئیرادەی بنەماڵەی و نەهێشتنی جیاوازی بیر و بۆچون و ئازادی سەرکوتکردنی دەنگی ناڕازی جگە لەسەپاندنی کۆمەڵێک لە گوتاری نەتەوەی و حیزبی و فیکری لە هەمان کاتدا تەخوین کردن و کپکردنی سەرجەم ئەو دەنگە جیاوازانە کە دەیانەوێت بەرژەوندی و ئامانجەکانیان ڕوون بکەنەوە بۆ ڕای گشتی و تاکی کوردی

لە ئێستا هیچ شتێک هێندەی چەمکی هاوڵاتیبون بە مانا گشتیەکەی بۆ ئەم هەرێمە و نەتەوەکەی گرنگ نیە لە کاتێکدا خودی دیموکراسی بەرجەستەکردنی ئازادی و یەکسانیە لە هەموو کایەکانی ژیان لە چوارچێوەی نەتەوەدا بەڵام ئەوەی لە واقعی ئەم پارتەدا ڕەنگی داوەتەوە نەبەنی هیچ نیشانیەیەکە لە ئازادی و دیموکراسی بە پێچەوانەوە سەرکوت کردن و بڵاوکردنەوەی یەک حقیقەت و یەک بیروبۆچون بونەتە شوێنگرەوی ئازادی و دیموکراسی  ئەمەش بەرئەنجامی ئەو سیاسەتەی پارتی دیموکراتی کوردستانە کە وەک قۆرغکاری دەسەڵاتی ئەم هەرێمە     قۆناغ بە قۆناغ کە من پێم وایە بەرەو( تۆتالیتاری  دیموکراسی)هەنگاو دەنێت دۆخێک دێنێتە ئاراوە لەو ناوچانەی کە دەسەلاتی کارگێری و ئەمنی و سیاسی تێیدا جێگیرە. بگرە دانانی گریمانەی لە ناوبردنی ئەم ئەزمونەی حکومڕانی و بەڕێوبردنە هیچ دوور نیە کە دۆخی ئەم هەرێمە تینووە بە ئازادی و دیموکراسی بەرەو هەڵدێر ببات .



ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟