لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

ئیدریس سەرکردە و کارەکتەرێکی کارامە

Monday, 02.01.2021, 04:02 PM


فارس نەورۆڵی

لە ڕۆژە سەختەکان و مەئزەقەکاندا کارەکتەرە کارامەکان بەهەڵوێستە جوامێرەکانیان دەردەکەون، ئیدریس بارزانی یەکێک بوو لەو کارەکتەرە کارامانە لەناو بزوتنەوەی کوردایەتیدا ڕۆڵێکی هارمۆنی هەبوو، بۆ ئەوەی پەیوەندی و هاوسەنگی هێزە جیاوازەکان تێکنەچێت.

چونکە دەیزانی دۆخی ناهارمۆنی دەبێتە هۆی خلیسکان و ترازانی کۆمەڵایەتی و سیاسی ناو بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی کورد، ئەوکاتە بە ئاسانی دوژمن توانای گەمەکردنی دەبێت بە ژیانی سیاسی و سایکۆلۆجی ناو بزوتنەوەی کوردایەتی، هەر بۆیە یەکەم کەس بوو، کە داوای کۆنگرەی نەتەوەیی کرد؛ خاوەنی بیرۆکەی ئاشتبوونەوەی گشتی بوو، بۆیە نازناوی ئەندازیاریی ( ئاشتبونەوەی )وەرگرت.

هەمیشە کەڵکەڵەی ئامادەکردنی خوانێکی سیاسی لە فیکردا بوو بۆ کۆکردنەوەی جیاوازیییەکان. ئەو سەرکردەیەک بوو لە ناوەوە ڕێکبوو؛ بۆیە هەمیشە لە بیری ڕێکخستنی هێزە جیاوازەکاندا بوو، لە هەمانکاتدا کارەکتەرێکی میانڕەو و بە وەفابوو بۆیە هەمووان دەردەڵی خۆیان لەلا دەکرد.

ئەو سەرکردەیەکی جوامێر بوو بۆیە بەرگەی هەموو ڕۆژە سەختەکان و بەڵاکانی دەگرت، نەک دەستە و ئەژنۆ دابنیشێ بەڵکو بۆ هەموو ڕوداوێک هەڵوێست و ئارگۆمێنتی هەبوو، ئەو ڕۆشنبیرانەی کە ئیدریسییان دیبێت؛ سەرسام بوون بە جیهانبینی ئەو بۆ سیاسەت و بۆ کتێب و بۆ ئەدەب، ئیدریس لە قوتابخانەیەک پەروەردە بووبوو، کە کارەکتەری دروستدەکرد. هەر بۆیە ئیدریس جگە لەوەی سەرکردەیەک و کارەکتەرێکی کارامەبوو، لە هەمانکاتدا کارەکتەری پێ دەگەیاند.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟