لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

ھەرێمی کوردستان و دەسەڵاتێکی گاڵتەجار

Monday, 02.01.2021, 03:42 PM


فەیلەسوفی کەنەدی ئالان دۆنۆ کە کتێبی (سیستمی گاڵتەجاڕی) بڵاو کردەوە، ئەم کتێبە دەنگدانەوەیەکی گەورەی بە خۆەبینی، ئەویش بەھۆی ئە و پێشنیارو رەخنانەوە بوو کە لە کتێبەکەدا خرابووەڕوو، تەوەری سەرەکی کتیبەکە بریتیە لەوەی ئێمە ئێستا لەئاستێکی جیھانیدا گەیشتوینەتە قۆناغێک کە پێشتر نموونەی نەبووە، ئەویش ئەوەیە کە کەسانی گەمژە و گاڵتەجاڕ دەستدەگرن بە سەرھەموو جومگە ھەستیار و گرنکەکانی دەسەڵاتدا و لەوێدا بۆ بەرژوەوەندی خۆیان بەکاری دەھێنن، نووسەر لەم کتێبەدا باس لە وڵاتیکی وەکوو کوردستان و عیراق ناکات، بەڵکوو باس لە وڵاتیکی پیشکەوتووی وەک کەنەداو ئەمریکا و ئەوروپا دەکات.

بەڵام ئەی ئەگەر لە روانگەی ئەوەوە ئەمە بەسەر سیستمێکی سیاسی وەک عێراق و کوردوستاندا بچەسپێنین و خوێندنەوەیەکی ڕەخنەگرانەی بۆ بکرێت. دەبێت چەند مەترسیدار بدات بە دەستەوە ؟؟؟. چونکە ئەوەی ئێمە لێرەدا دەیبینین یەکێتی و پارتی کە نزیکەی ٣٠ ساڵە دە ستیان گرتووە بەسەرھە موو جومگە ھەستیارەکانی حکومەتی ھەرێم و دامەزراوە کانی وەک پەرلەمان و دامەزراوەی میدیایدا، دە بینین وێنەیەکیان پێداوە کە لەگەڵ ویست و خواستەکانی خۆیاندا بگونجێ.

ئەمانە راستە بە پشتیوانی خەڵک بەعسیان دەرکرد و کۆتاییان بە دەوڵەتی بەعس ھێنا، بەڵام ئەوەی کە لەجێگەیدا بنیاتیاننا ،سیستمێکی دیموکراسی چاک نەبوو، بەڵکو لەجێگەیدا، سیستمێکیان بینیاتنا بێ پلانی ستراتیجی سیاسی سەرکەوتوو گەشە پێدانی ھەموو لایەنەبوو .دواجاریش چووە لوتکەی گەندەڵی.

ئەوان لەجیاتی سەرکردەکانی بەعس کۆمە ڵێک سەرکردەی ئاست نزم و گاڵتەجاڕو نەشارەزای بێ ئە زمونیان ھێنا، ھیچ سیمایەیەکی پیاوی دەوڵەتیان پێوە دیار نەبوو ،بۆئەم مەبە ستەش ھەموو دامەزراوەکانیان بە کەسانی نە شارەزا و ئاست نزم لە روی تیگەشتن و لیھاتوییەوە پڕ کردەوە ، بەم ھۆیەوە ئاستی ھەموو شتەکانیان لە بواری سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی ھینایەخوارە ،ھەموو دامە زراوە کانیان خاڵی کردەوە لەبەھا بەرزەکان و مرۆڤە دلسۆزەکان و کەسە لێھاتوە کان.  ئەمەلەکاتێکدا ھەرئەمانە بەناوی دیموکراسی و ھەلبژاردن و چەمکە دیموکراسیەکان ئەم گەمەیە دەکەن ،وەک ئالان دۆنۆ دەڵێت سیستەمی گاڵتەجاڕیان بەرھەمھێنا لەم سیستمەدا بەرپرس و دە ساڵاتدارەکان ،کە سانی ئاست نزمو گاڵتە جاڕن. خاوەنی ھیچ بەھایەکی ڕەوشتی نین، دەستدەگرن بەسەرجومگەکانی حکومڕانی. خۆیان لە بەرامبەر ھاوڵاتیان و نیشتماندا بە بەرپرسیار نازانن.ھەمو ئەوەی کە دەیکەن بەلایانەوە ڕاستە .قبوڵی ھیچ ڕەخنەیەک ناکەن. ھەرکەس دژایەتیتان بکات تیرۆر دەکرێت یان جێگەی زیندانە. لەبەرامبەریشدا دژایەتی ھەموو کەسێکی چاک و دڵسۆز و لێھاتو دەکە ن، ئەگەر ئەو کەسە  لەناو پارتەکانی خۆشیاندا بێت. دەیانەوێت بیخەنە دەرەوەی یاریەکە. ئەوەی ئیستا لە ھە رێمی کوردستاندا دەبینرێت گروپێکن، ئەم گروپە دەستیان گرتوە بەسەر زۆرینەی بڕیاروکاروباری سیاسی دامەزراوەکان و کۆمپانیاکان تەنانەت دامەزراوە مەدەنیەکانیش. ئەم گروپە لە دەسەلاتداران ،ھەرێمی کوردستانیان خاڵی کردۆتەوە لە ھەر پلانێکی ئابوری بۆ گەشەپێدانی کە رتە جیاوازەکان، بە ڵکوتەنیا ئامانجی ئەمانە درێژە پێدانە بەحکومڕانیەکەیان و کڵەکەکردنی سەرمای کانیان لە بانگەکانی دەرەوە ، ئەویش لەپێناو قازانج و بەرزژەوەندی خۆیاندا .ئەمانە ھەرێمی کوردستان وەکو کۆمپانیایەکی گە ورە سەیردە کەن ،لە نیوان خۆیاندا بە شیانکردوە. ھەرکاتیک کێشەیان لەسە رپشکەکان بۆ دروست دە بێت ،بەململانێی سیاسی دەریدە بڕن، بەھەمو ئالیەت وکەرەستەیەک کە لەبەردە ستیانە لە میدیاو سۆشیال میدیا، دەکەونە جنیودان بەیەکتر، ھەتا ئە وکاتەی کۆبونەوەیەک ریک دەخەن و رێک دە کەونەوە.

لەروانگەی ئەم گروپە حکومڕانەوە ھاوڵاتیان و ھاونیشتمانیان تەنیا ژمارەیەکن بۆپەیداکردنی بازاڕ، نەک ھەوڵدان بۆچارەسەرکردنی کێشەکانیان و بیرکردنەوە لەخۆشگوزەرانیان ،بەڵکو زۆرجاربیردە کەنەوە کە چ  جۆرە کێشەیەکیان بۆ دروستبکەن، بۆئەوەی بازاڕی زۆرتر بۆکۆمپانیاکانیان دابین بکەن ،ئەمەش زۆربەڕوونی لەکەرتەکانی کارەباو ئاو و تەندروستی و پەروە ردەدا دەبینرێت ،چونکەبەئاشکرادە بینرێت کەچۆن ئەم کەرتانەیان بەبازاڕی کردوە ولە ئیستادا کراونە سەرچاوە یەکی داھاتی گەورەیەبۆخۆیان و کۆمپانیاکانیان  ، ئەم سەرکردە ئاست نزمو گاڵتەجاڕیە، بە تەواوی ھاوڵاتیانیان ھیلاک کردوە. ھاوڵاتی و فە رمانبەر وای لێھاتوە  فەزای گشتی ھەرچی لێ دێت بەلایەوە گرنک نیە ،زۆرینەیان لەخەمی بچوک و تایبە تی و بەرژەوە ندیەکانیاندان و زۆرجار لە چوارچێوەی موچە دەرناچێت.

بەمەش گۆڕەپانەکە  بۆئەم گروپەچۆل بوە ،رۆژ بە رۆژ فشاری زیاترلە سە رخەڵک دروست دەکە ن، زیاتر توشی نەھامەتی دە کەن، کەرامەتی دەشکێنن. لەبەرامبە ریشدا خۆیانو بنەمالڵەکانیان و کەسوکارو دۆستەنزیکەکانیان دەوە ڵەمەندترو لە ژیانیکی خۆشتردەژین. ئەمانە ئە وسەرمایەی کۆیدەکەنەوە راستەوخۆ رەوانەی دەرەوە یدە کەن. چونکەلە ریگەی گومانویەوە کۆیان کردۆتەوە. کورو کچەکانیان زۆربە یان لە دە رەوە لە پیشکەوتوترین زانکۆکان دەخوێنن، زۆر بە پەلە ئامادەیان دەکەنو بە پەلە دەیان گەڕێننەوە بۆ کوردوستان، بۆئەوەی وەک کەسایەتیەکی سیاسیو زانستی لیھاتودە ربکەون و کاروبارەکانی حکومەتو حیزب و کۆمپانیاکان بگرنەدە ست .ئەمانەلەڕوی فیکری و ئەخلاقی و ھۆشیاریەوە زۆردواکەو تون ،توانای دیبەیتێکی سیاسی وئابوری و زانستیان نیە. ئەمانە فەزای گشتیی و بەرژە وەندی ھاولاتیانو نیشتیمان شتیک نیە بە لایانەوە ،بازرگانی بەماددە  ھۆ شبەرەکانەوە دە کەن ،بە ھۆی ئەو سامانی دزراوو تاڵانجێتیەی کۆیان کردۆتەوە ھە ژمونی خۆیان بە سەر ھە مووچین و تویژەکاندا فەرزدەکەن، بە رپرسێکی بێ تواناو نەخویندەوار دێت و پرۆژەیەکی تەندروستی دە کاتەوە ،دە یان دکتۆری شارەزای بواری بزیشکی دەخاتە ژیردە ستی.  بازرگانێکی سیاسی گاڵتەجاڕ دەبینی زانکۆیەکی ئەھلی یان قوتابخانەیەک دەکاتەوە. دەیان دکتۆرو پرۆفیسۆر دەخاتە ژیردە ستی. یان کۆمپانیایەکی ئاوە دان کردنە دروست دە کە ن دە یان ئە ندازیاری شارەزا لە ژێردە ستیدا کاردەکەن،.. بۆ ئەوەی وێنەیەکی جوان بۆ خۆیانو حکومڕانیەکەیان دروست بکەن ،ھەمووجۆرە میکانیزمیک بەکار دێنن، دە یان گروپ لە میدیاو سۆشیال میدیا تە نانە ت رۆشنبیرومامۆستای زانکۆ و ئەکادیمی بە کاردێنن ،کەھەموو ئەمانە پشیلەیان بۆ دە کەنە شێر یان مریشکیان بۆدە کەنە نەعامە، بەم ھۆیەشەوە ،ئیستا دە بینین ھە رێمی کوردستان وەک ھۆ ڵَێکی گە ورە یەو فەزا سیاسیەکەی  لە م ھۆڵە دا نمایش دە کرێت ،ھەموو دامەزراوەکانی وە ک حکومە ت و پەڕلەمانو دادگاکانیش ،بۆتە بەشێک لەو نمایشە گاڵتەجاڕیەی کە ڕۆژانە ھەمومان بە چاوی خۆمان دە یبینین.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟