لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

ئەردۆگان بە دوای چی دا دەگەرێت؟

Saturday, 01.16.2021, 03:22 PM


ساڵی ٢٠٢١ بە ساڵی گۆڕانکاریەکان هەژمار کراوە ،  رەنگە لە ریشەکێش کردنی ئەم پەتا زاڵمەی کە  پەتای کۆرۆنایە و جیهانی  بەخۆیەوە  سەرقاڵ و تەنگەتاو کردوە ، بۆ ریشە کێش کردنی  هۆکارەکانی  کۆرۆنا بروات ، بێ گومان ئەوەی  زۆر قسەوباسی لەبارەوە دەکرێ ، خودی ڤایرۆسی کۆرۆنا نی یە هێندەی باس لە هۆکارەکانی دروست بوونی ئەو ڤایرۆسە دەکرێ ، سەریش دەکێشێ بۆ  لەبەر یەک هەڵوەشان و تێکدانی بلانسی  سیستەمی سەرمایەداری جیهانی ،  جەنگەکان هەمیشە  هێزی پارە دروستیان دەکاو  هەر بە هەمان هێزیش  بەگەر دەخرێ و  بەهەمان هێزیش  هێور دەکرێنەوە . بە لاچونی دۆناڵد ترامپ و  هەڵنەبژاردنەوەی ، جیهان بەتایبەت ئەوروپا هەناسەیەکی هەڵکێشا ، جەنگەکان  ئابورین و بەڵام    سیاسەت   بەرێوەی دەبردن ، ئەمما ئیدارەی ترامپ  سیاسەتی کرد بە گەمەی سەر تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و توێتەر و ،  بە تەواوەتی  ئیدارەی جەنگەکانی دایە دەست کۆمەڵێ سەرمایەدار ،  بەمە رەوشێکی نەخوازراوی دروست کرد ، کە   پەیمان شکاندن ، کڕین و فرۆشتن ، تیجارەتی بێ مۆراڵ و زۆر شتی تر  وای کرد ئەردۆگان و هاو شێوەکانی خۆیان لەو جۆرە ڤیگەرەدا بدۆزنەوە ،  ئەردۆگان بۆ بەدی هێنانی خەونەرکانی  زۆر  پێویستی بەم جۆرە مامەڵە و  ئیدارەدانێکی کۆشکی سپی بوو ، لە شێوەی ئیدارەی ترامپ ،  ئیدی  کاتێ  هەموو چەمکێک هاوشێوەی ئیدارەی ئەردۆگان لە مۆراڵ و زانست و پەیوەندیە دیبلۆماسیەکانی سیاسەت دادەماڵرێت ،  دەکرێ ئەو روداوانە رو بدات کە لە ٤ ساڵی سەردەمی ترامپ رویان دا  لە جیهان و   بەتایبەت رۆژهەڵاتی ناوەراست ،  یەکەم خەونی ئەردۆگان کە تێک و پێک شکێنرا  ، روخاندنی  حکومەتی مورسی بوو لە مصر ، کاتێ دەرکەوت کە ئەردۆگان  پیلانی ژێر بە ژێریان لەگەڵ مورسی و راشد غەنوشی لە تونس  داناوە بۆ  هەڵئایسانی شۆرشێکی ئیسلامی ئیخوانی کە جارێکی تر ئیمپاراتۆری عوسمانی سەرهەڵبداتەوە ، ئەردۆگان دوای  تێکشکاندنی ئەم خەونەی   وەک مار خۆی لە لیبیا  پەپکە کردو ئاگری شەری ناوخۆی خۆش دەکرد ، ترامپ ئەو شانسەی دا بە ئەردۆگان کە سیاسەتی لەگەڵ بەژەوەندی ئابوری شەخسی نێوان ئەردۆگان و ترامپ وەک دوو سەرمایەداری گەورە لەسەر حسابی سیاسەتی نێودەوڵەتی گەشە پێ بدەن ، لێرەوە ترس و خەتەر لەسەر کۆی گشتی ناوچەکە  دەرکەوت ، جیهان لەوە دەترسا خولێکی تر ترامپ سەرکەوێت و ئیدی بەتەواوەتی سیاسەتی نێودەوڵەتی لە گرێژنە بکێشێت ، جەنگێکی تری جیهانی زۆر وێرانکەرتر لە جەنگی جیهانی دوەم  سەرهەڵبدات .
ئیدارەی ترامپ پشتی کردە کوردەکانی رۆژئاوای کوردستان کە باسکی بەهێزی شەر دژی داعش بوون ، بۆ ئەردۆگان تا لە عەفرین داگیریان کات ، ترامپ  ئەو ناوچانەشی خستە ژێر رەحمەتی ئەردۆگان کە کورد تێێدا بەشداری حوکم کردنی ناوچەیین ، کە بە ئاشکرا ئەردۆگان هەرەشەی  ئیبادەی جەماعی کوردی دەکرد بەناوی خەتەری داعش لەسەر تورکیا ، کە داعش لە تورکیا تەمویل دەکرا ، لەسەرێکی ترەوە جیهان چاوی داخست لە  گرتن و کوشتن و دەرکردن و هەموو  سەرکردەو چالاکوانێکی سیاسی کورد لە باکوری کوردستان ،  شەر دژی شارەکوردەکان ،  بە بیانوی هێزەکانی قەندیل  ، شەر لە باشوری کوردستان ، واتە ئەردۆگان کاتێ خەونی یەکەمی لە لیبیاوە تێک شکا ، بەهۆی ترامپەوە  هات بۆ تێکشکاندنی خەونی  کوردستان ،  روسیا سەرگەرمی  هاوسەنگ کردنی بەرژەوەندیەکانی خۆی بوو لەگەڵ ترامپ ، وەلی فەرەنسا بە توندی ئەوەڵ تا ئاخەر دژی ترامپ و سیاسەتی ترامپ جەنگا ، هەرچەندە دەیان  کردەی تیرۆرستی و  دەیان گرژی و ئاڵۆزیان بۆ دروست کرد ، وەلی نە لە پشتیوانی کوردەکان  سارد بوەوە و نە  ڕوی گرژی بەرامەر ترامپ خاو بوەوە ،  ئەردۆگان لەگەڵ ماکرۆن  کەوتە جەنگێکی دەرونی و سیاسیەوە ، زۆر جار  لە  کۆبونەوکانی  ئەوروپاو جیهان ، لەدەست فەرنسا ڕای دەکرد ،  ڕاگەیاندنەکانی ئەڵمانیاو فەرەنسا لە ئەوروپا بە راستەوخۆ  کەوتنە بەدەر خستنی ڕوی دزێوی ئەردۆگان ،  کە ئەردۆگان و  دیکتاتۆرە خوێرێژەکانی مێژو وەک یەک پیشانی ڕای گشتی جتیهان دەدا ،  پشتیوانی دۆزی کوردو لابردنی  بە تیرۆرست ناساندنی سەرۆک ئاپۆ و  بەرگری لێ کردن لە دەمیرتاش و تەواوی ئەوانەی  ئەردۆگان زیندانی کردون ،  ئێستە ئەردۆگان کە بەهۆی ئیدارەی ترامپەوە هەمیشە  کارتی پێ بوو دژی ئەوروپا فرێی بدات ، ئێستە  بە گۆڕانی ترامپ و هاتنی بایدن ، ئەردۆگان بێ دەست ماوەتەوە ، جارێکی تر کەوتۆتەوە پۆزش و عوزرخوایی لای فەرەنساو ئەڵمانیا ،  کە بە بۆنەی  سەری ساڵی ٢٠٢١  پیرۆزبای بۆ ماکرۆن ناردوە وەلی ماکرۆن پاش دوو هەفتە تازە وەڵامی داوەتەوە ،  ئەردۆگان ئێستە بە دوای کارتی تازەی سیاسەتدا دەگەرێ ،  لێرەوە کورد بەتایبەت باکورو رۆژئاوا دەبێ زۆر بەئاگا بن لە پیلانەکانی ئەردۆگان ،  دەسەڵاتی باشور لەمەسەلەی کوردبوندا دەستی لێ شۆراوە ، چونکە جارێکی تر ئەردۆگان  گەرەکێتی بەهۆی  سەرانی  باشوری کوردستان دژی رۆژئاواو باکور   بخاتە گێژاوێکی ترەوە ، باشوری کوردستان وەک حوشەی پشتەوی تورکیاو حەوشەی پێشەوی ئێران ، لە وەزعێکی خراپدایە ، ڕەنگە  هەوڵێک هەبێ بۆ جیا کردنەوەری ئەو دوو حەوشەیە واتە حەوشەی پشتەوە بۆ تورکیاو ، حەوشەی پێسەوە بۆ ئێران ، ئێستە لە مشتومڕی جیا کردنەوەی ئەو دوو حەوشەیەن ، کە باشوری کوردستانی کردوە بە گۆڕەپانی یاری مشک و پشیلە .

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟