خیانەتی قەڵەمی نووسەران لە خیانەتی پارت و سیاسییەکان مەترسیدارترە، چونکە رووناکبیران کاریگەریی راستەوخۆیان لەسەر کۆمەڵگا هەیە

وتار » بیروڕا

دیسان نه‌وت و ئه‌نفال

(338 بینراوە)   | Sunday, 01.10.2021, 03:03 PM |


نه‌وتی كوردستان له‌ ده‌ستێكی ئه‌میندا نیه‌ ، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین گرفتی خه‌ڵك به‌ خاوه‌ن بوونی نه‌وته‌ له‌ كوردستان ، یانی تا نه‌وت له‌ ده‌ستی نا ئه‌میندا بێت خاوه‌ندارێتی نه‌وت بۆ خه‌ڵكی كوردستان جگه‌ له‌ خه‌ونێكی زڕ هیچی تر نیه‌ ، كاتێك باس له‌ ده‌ستی نا ئه‌مین ده‌كرێت مه‌رج نیه‌ هه‌ر باس له‌ ده‌ستی كورد خۆی بكرێت ، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان به‌ هۆی هه‌ڵه‌و كێماسی و په‌له‌ پڕوزێی ده‌سه‌ڵاتدارانی كورده‌وه‌ خاوه‌نی ده‌ره‌كی بۆ په‌یدا بووه‌و خاوه‌نه‌كه‌ش نه‌ك ده‌ستێكی ئه‌مین نیه‌ ، بگره‌ هۆیه‌كی سه‌ره‌كی وێرانكردن و شێواندنی بیره‌ نه‌وته‌كانی كوردستان له‌ لایه‌ك و داگیر كردنێتی له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ .
ئه‌وانه‌ی خه‌ریكی نه‌وتی كوردستانن ، به‌ چاوی رقه‌وه‌ سه‌یری خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن و كار له‌ سه‌ر برسی كردن و ڕوتاندنه‌وه‌یان ده‌كه‌ن، شێوازی ده‌ركردن و فرۆشتن و هه‌ڕاجكردن و فرۆشتنی نه‌وتی كوردستان ئه‌و راستیه‌ به‌ ئێمه‌ ده‌ڵێت كه‌ نه‌وتی باشوری كوردستان له‌ ده‌ستی نا ئه‌میندایه‌ ، كێشه‌كه‌ هه‌ر ئه‌وه‌و ئێستاش نیه‌ ، نه‌وتی كوردستان هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ده‌رهێنان و دۆزینه‌وه‌یه‌وه‌ له‌ كه‌ركوك له‌ به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌و ململانێی گه‌وره‌كاندا بووه‌، به‌ جۆرێك له‌ بیسته‌كانی سه‌ده‌ی به‌رێدا هه‌ریه‌ك له‌ به‌ریتانیا ، فه‌ڕه‌نساو توركیا، دواتریش ئه‌مه‌ریكا له‌ ململانێدا بوونه‌ له‌ سه‌ری ، جێمس بار له‌ وتارێكدا به‌ نێو نیشانی نه‌وتی كه‌ركوك و رێگه‌ لوله‌ كێشیه‌كه‌ی كه‌ شه‌فیقی حاجی خدری له‌ ئینگلیزیه‌وه‌ وه‌ریگێڕاوه‌و هێشتا نه‌وه‌شاوه‌ ده‌ڵێت " فه‌ڕه‌نسیه‌كان پێیان له‌ سه‌ر لایه‌نی ئابووری و رێگه‌ی گواستنه‌وه‌ی نه‌فت داده‌گرت و به‌ریتانیه‌كانیش لایه‌نه‌ ئاسایش و سه‌لامه‌تیه‌كه‌ی ، كه‌چی هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت هه‌ر له‌ خه‌می ستراتیژیه‌كه‌یاندا بوون " به‌ر له‌وه‌ی قسه‌ له‌ سه‌ر ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ و نیگه‌رانی فه‌ڕه‌نساو به‌ریتانیاو ئه‌مه‌ریكا له‌ سه‌ر خاوه‌ندارێتی نه‌وتی ئه‌م ناوچه‌یه‌ بكه‌م ، ده‌مه‌وێ‌ چیرۆكێكی سه‌یرتان بۆ بگێڕمه‌وه‌ له‌م ساڵانه‌ی دوایدا كاتێ‌ له‌ ته‌ك كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی كه‌ركوكا داوه‌تی پاریس بووین به‌رپرس و كارمه‌ندانی كۆمپانیای تۆتاڵ هه‌مان خه‌می ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی فه‌ڕه‌نسایان بوو سه‌باره‌ت خاوه‌ندارێتی نه‌وتی كه‌ركوك .
فه‌ڕه‌نساو به‌ریتانیا هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌ سه‌ر نه‌وتی كوردستان كێشه‌و ئاریشه‌یان هه‌بووه‌ ، ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ندێ‌ قۆناغیشدا هاوده‌نگ و پێكه‌وه‌ بوونیان هه‌بووه‌ ، به‌ڵام هه‌ر له‌ خه‌می خه‌ونی  ستراتیژی خۆیاندا بوونه‌ ، ئه‌مه‌ دواتر ئه‌مه‌ریكاو له‌ دوای روخانی به‌عسیش  توركیاشی دێته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ روسیاو وڵاتانی دیكه‌ ، توركیا به‌ حوكمی جوگرافیاو دراوسێیه‌تی و به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستاندا هه‌یه‌تی له‌ هه‌موو ئه‌وانی تر زیاتر ده‌ستوه‌ردانی هه‌یه‌و له‌ هه‌مووئه‌وانی تر زیاتر خۆی به‌ خاوه‌نی نه‌ته‌كه‌ ده‌زانێ‌ ، كێشه‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌م بواره‌دا له‌ چوار ساڵی ده‌سه‌ڵاتدارێتی تره‌مپا" 2016- 2020 " هه‌میشه‌ چاوپۆشی له‌ توركیا كراوه‌ ، ئه‌گه‌ر چی  له‌وه‌ ناچێت له‌ دوای رۆیشتنی تره‌مپ ، ئیتر توركیا هه‌مان ده‌ستڕاگه‌یشتن و ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت و ده‌شێ‌ خۆری توركیا به‌ره‌و ئاوابوون بڕوات.
نه‌وتی كوردستان سه‌ده‌یه‌كه‌ له‌ به‌رده‌م جینۆسایدو ئه‌نفالكردندایه‌ ، ئه‌گه‌ر به‌ درێژی ئه‌و سه‌ده‌یه‌ خه‌ڵكی ترو نه‌یارانی كورد ئه‌وه‌یان كردبێت ، ئه‌وه‌ زیاتر له‌ 10 ساڵه‌ له‌ 2011ه‌وه‌ تا ئه‌م نووسینه‌ كورد خۆیشی به‌ شداره‌ له‌و تاڵان و ئه‌نفالكردنه‌دا ، ئه‌مه‌ش له‌ ناوچه‌یه‌ك به‌ ڕێوه‌ ده‌چێت كه‌ به‌ عس له‌ مانگی 2ی 1988ه‌وه‌ تا سه‌ره‌تای مانگی 9ی هه‌مان ساڵ به‌ هه‌شت قۆناغ هه‌موو ئاوه‌دانی و سروشت و ژیان و بوونی تیا ئه‌نفالكرد، كێشه‌ی گه‌وره‌ لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد هیچ پڕۆژه‌و به‌رنامه‌یه‌كی ستراتیژی و خه‌مخۆرانه‌یان بۆ نه‌وتی كوردستان نیه‌و ته‌نها بیر له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ چۆن و به‌ چ شێوازێ‌ هه‌رزان فرۆشی بكه‌ن و له‌ به‌رانبه‌ردا شتێك پاره‌ی كه‌میان ده‌ستكه‌وێت ،ئه‌گه‌ر خراپترین شێوازی خاوه‌ندارێتی نه‌وت له‌ دنیادا شێوازی خاوه‌ندارێتی ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودی بێت ، ئه‌وه‌شێوازی كوردی زۆر له‌ دوای ئه‌وه‌ی سعودیه‌وه‌یه‌و پێویسته‌ به‌ زووترین كات چاره‌سه‌ر بكرێت .
ئێمه‌ نابێت ئه‌وه‌مان بیر  بچێت كه‌ له‌ رابردوودا دوژمنه‌كانی ئه‌م میله‌ته‌ به‌ تایبه‌ت حزبی به‌عس به‌  پاره‌ی نه‌وتی كه‌ركوك ئه‌نفالی خه‌ڵكی كوردستانیان كرد ، ره‌نگه‌ ئه‌وه‌ زۆر ئه‌هوه‌ن تربێت چونكه‌ به‌ زۆرو به‌ زه‌برو زه‌نگ بوو، له‌ به‌رانبه‌ردا ئێستا خۆمان راسته‌وخۆ به‌شدارین له‌وه‌دا كه‌ به‌ پاره‌ی نه‌وتی كوردستان توركیا ده‌رو ده‌شت و چیاو چۆڵی ئێمه‌ ده‌كات به‌ سوتمه‌رۆ ، واته‌ به‌ شێوازێكی زۆر خه‌راپ درێژه‌ به‌ سیاسه‌تی به‌عس ده‌ده‌ین به‌رانبه‌ر گه‌لی خۆمان ، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ ، ره‌نگه‌ رێكه‌وتنی 50 ساڵی هه‌ڕاج و فرۆشی نه‌وت بكه‌وێته‌ ئه‌و چوار چێوه‌یه‌وه‌و له‌ دواجاریشدا خه‌ڵكی كوردستان باجه‌كه‌ی بده‌ن .





وێنە

نیهاد بارزانی ناسراو بە شێخ فستق بارزانی
مەسعود پولەکەی پاپای بە ریفراندۆمەکەوە دەنێت
هێزی گەل و هێزی دەسەڵات
دەزگای میت، هاوپەیمانی پارتیی، بزانە چۆن مامەڵەی کورد دەکات