لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

بایدن و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەتا ئێستا!

Friday, 02.12.2021, 12:57 PM


پاش دەست بەکاربونی لە چەند هەفتەی ڕابوردودا، بایدن کۆمەڵێک هەنگاوی ناوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. یەکێک لە خەسڵەتە هاوبەشەکانی هەموو هەنگاوەکانی، توڕەکردنی زۆربەی هێزەکانە لە ناوچەکەدا. هەرچەندە دەنگۆی ئەوە هەیە کە ئێران و ئەمریکا لە دانوستاندان، بەڵام ئەگەر شیکاری بۆ لایەنە ئاشکراکەی پەیوەندی نێوان ئێران و ئەمریکا بکەین ئەوا بەرەو گرژی دەچێت نەک ئاساییبونەوە. چونکە بایدن دەیەوێت لە سەر ئەو بنەمایە کار بکات کە ترەمپ پێی گەیشت، ئێرانیش دەیەوێت ئەمریکا هەموو هەنگاوەکانی ترەمپ سفر بکاتەوە.
لە هەمانکاتدا بایدن سعودیەی توڕە کردوە بە مامەڵەی لە گەڵ یەمەندا، هەروەها بە باسکردنی مافی مرۆڤ. پرسی مافی مرۆڤ ئەگەر بێتە ئاراوە بە جدیی ئەوا دەبێتە هۆی ڕوخانی سعودیە. وەک چۆن پێداگریی کارتەر لە مافی مرۆڤ شای تەفروتوناکرد. لە نێوان ئەمریکا و تورکیادا هیچ ئاماژەیک بۆ باشبونی دۆخەکە نیە، بگرە ئاماژەکان زیاتر بەو ئاقارەن کە ئاڵۆزتر دەبێت. هێزێک کە ڕەنگە زیاتر لە هەموو توڕەبێت ئیسرائیلە. ئیسرائیل دژ بە ئایدیای دانوستانە لە گەڵ ئێراندا. کە باسی ئەم هێزانە دەکەم، ئەمانە ئەو هێزانەن کە لە ناوچەکەدا بە هێند وەردەگیرێن. شوێنێکی وەک عێراق، نە دەوڵەتە نە هێز، بۆ نمونە.

ئێمە دەزانین لە سەردەمی ئۆباماوە ئەمریکا ئامانجێکی هەیە، ئەویش کشانەوە لە ناوچەکە. بەڵام ئەمریکا بۆ ئەوەی بکشێتەوە، پێویستی بە ئەوەیە کە سیستەمێکی هەرێمی لە ناوچەکەدا بهێنێتە ئاراوە. هەتا ئێستا ئایدیا جیاواز بەرهەم دێت بەڵام سەرکەوتو نەبوە. ئۆباما بڕوای وەهابوو کە دوو جەمسەری سوننە و شیعە دروست دەکات و لە نیوانیاندا جۆرێک لە نە شەڕ نە ئاشتی بەرهەم دێت. دیارە ئۆباما، وەک ڕۆشنبیرێک بە ئەوە ناسراوبوو کە تاقەتی خەڵکی نەبوو. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش پێویستی بە ئەوەیە گوێبیستی زۆر لە قسەی هەلەق و مەلەق و سەرکردەی نەخۆش و هێزی نەخۆش تر بیت.

پلانی ترەمپ وەهابوو کە ئیسرائیل بکاتە پۆلیسی ناوچەکە. هەندێک هەنگاوی نا لەم بارەوە، بەڵام کۆمەڵێک ڕێگری گەورە هەن لە بەردەم ئیسرائیلدا. ڕەنگە ئەگەر ئاشتی سوننە و ئیسرائیل زیاتر پەرە بسێنێت بتوانێت جەمسەرێک دروست بکات، لە ڕکەبەری جەمسەرەکانی تردا. کەمێک لە ئەو بۆشاییە پڕ کاتەوە کە پێی دەڵێن نەبونی هێزی عەرەبی لە ناوچەکەدا. بۆ سەردەمێکی زۆر عێراق ئەم ڕۆڵەی دەبینی.

بەڵام هەندێک گەشەکردن هەیە دەبێت لە بەرچاو بگیرێت:
یەکەم، هەتابێت ناوچەکە بایەخی بۆ ئەمریکا و خەڵکی ئەمریکا کەم دەکات.
دووەم، ئەمە مانای وەهایە کە ئەمریکا و ئەمریکاییەکان کێشەیان نیە ئەگەر لە ناوچەکەدا ناسەقامگیری هەتا ئاستێکی زۆریش بونی هەبێت.
سێیەم، ئەگەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ڕکەبەری چین گرنگە، ئەوا رەنگە کارتی گەورەی ئەمریکا ئەوەبێت کە بیکات بە ڕیشی چینەوە، کە ئەویش ئەمەی ناوێت.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟