کەیسی چالاکوانی بادینان لەلایەن پاراستن و ئاسایشەوە جوڵێنراوە. تێیدا سکاڵاکار و دادوەرەکانیش هەر خۆیان بوون

هەواڵ » کوردستانی

زیندانیانی سزادراوی بادینان مانگرتنی خواردنیان ڕاگەیاند

(71 بینراوە)   | Saturday, 02.20.2021, 03:05 PM |


بە پێی ئەو زانیارایانەی بە ماڵپەڕ و پەیجی تەڤدا پرێس گەیشتووە هەر پێنج زیندانیانی بادینان (ئه‌یاس ئه‌كره‌م، شێروان شێروانی‌، شڤان سه‌عید بەڕۆژکی، گوهدار موحەممەد زێباری‌ و هاریوان عیسا)کە لە بەرواری ١٦ی ئەم مانگەوە لە لایەن دادگای ٢ی هەولیرەوە بریاری شەش ساڵ زیندانیان بۆ دەرچووە، لە هەمان ڕۆژی بڕیارەکەوە مانیان لە خوارد گرتووە. پاش بەدواداچونی تەڤدا پرێس هاوسەری شێروان شێروان ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردەوە کە شێروان شێروانی لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا ئەوەی پێی ڕاگەیاندووە، کە بەردەوام دەبن لە مانگرتن و داواکاربووە دەنگی بە هەموو لایەک بگەیەنن، کە من بێتاوانە.
بەشدار حەسەن پارێزەری زیندانیەکان ڕایگەیاند: " وەکو کاردانەوەیەک گیراوانی بادینان لەژێر ئەشكەنجەی دەروونی و بەندكردنیان لە شوێنێكی نەشیاو ماوەی دوو ڕۆژە ئەم گیراوانە مانیان لە نانخواردن گرتووە".
هەروەها سەبارەت بە شوێنی زیندانیەکان ووتی: " تا ئێستا نازانین شوێنی بەندكردنیان لەكوێیە، چونكە نەبراون بۆ چاكسازیەكان، هەرچەندە بەپێی یاسا هەر حوكمدراوێك دوای دادگایی دەبێ ببرێ بۆ چاكسازیەكان".






وێنە

هێزی گەل و هێزی دەسەڵات
دەزگای میت، هاوپەیمانی پارتیی، بزانە چۆن مامەڵەی کورد دەکات
خەو بە دوو قاچەوە دەبینێت
بۆ بژێوی ژیان مۆسیقا