کەیسی چالاکوانی بادینان لەلایەن پاراستن و ئاسایشەوە جوڵێنراوە. تێیدا سکاڵاکار و دادوەرەکانیش هەر خۆیان بوون

وتار » بابەتی رۆژ

دادوەرێكی دادگاییەكەی گیراوانی بادینان، لەكەمپینی حزبیی ببینن

(91 بینراوە)   | Sunday, 02.21.2021, 05:58 PM |


لەوەتەی دامەزراوەی دادوەریی هەیە، لەئێستا خراپتر نەبووە
لە كۆتایی 2018 دا وتارێكم بەبەڵگەوە لەسەر بەشداریكردنی بەشێك لە دادوەرانی هەولێر لەكەمپینی حزبیی لە یاریگای هەولێر نوسی. عەیبەو نەنگییەكی گەورەبوو بۆ دەسەڵات و دامەزراوەی دادوەریی لەكوردستان. ئەوكات ژمارەیەك دادوەر بەئاشكراو بێ‌ رەچاوكردنی هیچ لەكەیەك بۆ خۆیان و پیشەكەیان، بەشداریان لەكەمپینی حزبداكرد! ئەوەی ئەمرۆش دەیبینن، دەرئەنجامی ئەو دۆخەیە كە دەمێكە درێژەی هەیەو ساڵ بەساڵ خۆزگە بە پار دەخوازین.
شەوی رابردوو هاوڕێیەكم هەمان ئەو وێنانەی بۆ ناردمەوە كە لەو پۆستەدا بڵاومكردبۆوە، بۆی نوسیم ئەو دادوەرەی ناو كەوانە سورەكە (ناسكە بەرزنجییە) ئەو دادوەرەیە كە وەك داواكاری گشتیی لەدادگاییكردنی گیراوانی بادینان بەشداربوو، داوای سزای توندی بۆ گیراوان دەكرد!! واتە ناسكە بەرزنجی نەك ئەندامی حزب، بەڵكو پێدەچێت كادری حزب بێت بۆیە لەكەمپینی كۆكردنەوەی دەنگ بۆ حزبەكەی، لەكۆتایی 2018 لەیاریگای تۆپی پێی هەولێر بەشداری كردووە.
بەكورتی لەو وێنانەوە دوبارە بۆمان رووندەبێتەوە كە دادگاكانی كوردستان لە چ دۆخێكدان؟ كە وێنەكە دەبینین نابێت ئەوەندە نیگەران بین بەو حوكمەی دادگای تاوانی هەولێر! دەبوو چاوەڕێی سزای توندترمان كردبا! بۆیە حاكم رزگار حەمەدەمین ناهەقی نەبوو كاتێك وتی لەماوەی 40 ساڵی كاركردنم لەناو دامەزراوەی دادوەریی لە كوردستان، دۆخی دادوەرییم لەئێستا خراپتر نەبینیوە!
ئەوەی لەو وێنانە دەیبینین بەراستیی ئازاربەخشە. چونكە دەبینین بەشێك لەدادوەرانی بەرگی عەدالەت و قانون دەپۆشن، كەچی لەكەمپینی حزبیی بەشداریی دەكەن و سەرەنجام دادگاكان بەم دۆخەی ئێستا دەگەینن كە لەمڕۆژانە بینیمان!
ئەو وێنەیە قەبارەی دەستێوەردانی حزب لەدادگاكانی كوردستان بەتەواوی رووندەكاتەوە! ئەو راستیەمان بۆ رووندەكاتەوە كە دادگاكان نەك ناتوانن رۆڵی خۆیان لەدابینكردنی عەدالەت و گێڕانەوەی حەق بۆ مافخوراوان ببینن، بەڵكو بەشێك لەدادوەران و دادگاكان دەبنە مایەی زیاتر بەرتەسككردنەوەی ئازادی و رەخساندنی زەمینەی زوڵم و ستەمی زیاتر.
ئەم وێنەیە پێشكەشی حزبە سیاسییەكانی كوردستان و رێكخراوە نێودەوڵەتییە چاودێرەكان و كونسڵخانەو نێردەی وڵاتان لەكوردستان.






وێنە

هێزی گەل و هێزی دەسەڵات
دەزگای میت، هاوپەیمانی پارتیی، بزانە چۆن مامەڵەی کورد دەکات
خەو بە دوو قاچەوە دەبینێت
بۆ بژێوی ژیان مۆسیقا