لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

وتەبێژی بارەگای سەنگاوی: هیوادارین بارەگای بارزانی زۆر فووی تێ نەكات

Tuesday, 03.09.2021, 04:14 PM



ئەم زانیارییانەی کە لێرەدا دەیخوێنیتەوە، لە راگەیاندەکانی دەسەڵاتی پارتیی و یەکێتیی خۆیانەوە وەرمانگرتووە ئێمە بە ناونیشانی (مافیاکان رووی راستەقینەی خۆیان و یەکتر پێشانمان دەدەن ) بڵاویان دەکەینەوە.
بەو مەبەستە لێرەدا بڵاویان دەکەینەوە، تا وەک بەڵگەی مێژوویی بمێنێتەوە، هەموو کەس ئاگاداربێت و بزانێت، کە ئەمانە چۆن لە دژی یەکتر تاوان و خیانەتەکانی خۆیان ئاشکرا دەکەن، چۆن بە هۆی تاوانی نیشتیمانیی و نەتەوەییە ئەو هەموو کارەسات و نەهامەتییەکان بۆ ئەو خەڵکە هێناوە.

٩/٣/٢٠٢١
هەواڵی کوردستان
میللەت پرێس
وتەبێژی بارەگای سەنگاوی وەڵامی ڤیان دەخیل وتەبێژی بارەگای بارزانی دەداتەوە سەبارەت بە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی كە بانگەشەی ئەوەی كردبوو گوایە پاپای ڤاتیكان "وەكو مەرجەعی هەر چوار پارچەی كوردستان" لەگەڵ سەرۆكی پارتیدا كۆبووەتەوە.

دوای ئەوەی ڤیان دەخیل وتەبێژی بارەگای بارزانی لە لێدوانێكیدا بۆ دەنگی ئەمریكا وتی: "پاپا وەك مەرجەعی هەر چوار پارچەی كوردستان لەگەڵ جەنابی سەرۆك بارزانی كۆبووەتەوە"، وتەبێژی بارەگای سەنگاوی ئەم لێدوانەی راگەیاند:
لێدوانێك لە وتەبێژی بارەگای سەنگاوی:
وەك جەنابی كاك مەحمود سەنگاوی چەند جارێك باسی كردووە، بارزانی پیاویێكی بچووكە، بۆیە جگە لە سەركردایەتیكردنی باڵی كوڕەكەی خۆی لە ناو پارتی، هیچ رۆڵێكی تری نەماوە، نەك مەرجەعی هەر چوار پارچەی كوردستان نییە، بەڵكو ناتوانێت مەرجەعی دهۆك و هەولێریش بێت. بۆیە لەم كاتەدا بارزانی توانای پاراستنی دیوەخانەكەی خۆشی نەماوە. هیوادارین بارەگای بارزانی فووی تێ نەكات نەوەك كارەساتی تری وەك شەنگال و ریفراندۆمەكە بەسەر میللەتەكەماندا بێنێت.

ئەجێندای سەردانەكەی پاپای ڤاتیكان بۆ عێراق و پەیامی سەرۆكی ئەمریكا لەسەر ئەو سەردانە، بە هیچ جۆرێك باسی دیداری پاپایان نەكرد لەگەڵ بارزانی. ڤیان دەخیل بە فیشاڵ دڵی كێ خۆش دەكات؟!


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟