لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

"دێڵتا كریسێنت" بازرگانیی نەوتی قاچاغ لەگەڵ پارتی دەكات

Thursday, 12.31.2020, 11:09 AM


ئەم زانیارییانەی کە لێرەدا دەیخوێنیتەوە، کە لە راگەیاندەکانی دەسەڵاتی پارتیی و یەکێتیی خۆیانەوە وەرمانگرتووە ئێمە بە ناونیشانی (مافیاکان رووی راستەقینەی خۆیان و یەکتر پێشانمان دەدەن ) بڵاویان دەکەینەوە.
بەو مەبەستە لێرەدا بڵاویان دەکەینەوە، تا وەک بەڵگەی مێژوویی بمێنێتەوە، هەموو کەس ئاگاداربێت و بزانێت، کە ئەمانە چۆن لە دژی یەکتر تاوان و خیانەتەکانی خۆیان ئاشکرا دەکەن، چۆن بە هۆی تاوانی نیشتیمانیی و نەتەوەییە ئەو هەموو کارەسات و نەهامەتییەکان بۆ ئەو خەڵکە هێناوە.

میللەت
هەواڵگری فەرەنسا ئاشكرای كردووە كۆمپانیای تازە دروست كراوی (دێڵتا كریسێنت) ی ئەمەریكی بەم دواییە لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان رێككەوتووە قاچاغ بكەن بەو نەوتەی لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە سوریا دەستیان كەوتووە.

بەپێی سەرچاوە باوەڕ پێكراوەكان، بەم دواییە پارتی بە ناوی حكومەتی هەرێمی كوردستان  لەگەڵ كۆمپانیای (دێڵتا كریسێنت) كۆبوونەوە و گفتوگۆی كردووە بۆ كڕینەوەی ئەو نەوتەی كە كۆمپانیاكە لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە رۆژئاوای كوردستان دەستیان دەكەوێت.

بەم دواییە ئەمەریكییەكان گوشاری زۆریان لە پارتی كردووە كە پەیوەندییەكانی لەگەڵ پەیەدە لە سوریا، و لایەنە سیاسییەكانی تری هەرێمی كوردستان لە عێراق چارەسەر بكات و ئەو ڕقەی بەرامبەر هەموو لایەنەكانی تر هەیە، بینێژێت.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵگری فەرەنسا، فەرهاد ئەتروشی پارێزگاری پێشووی دهۆك ئەو كەسەیە كە دۆستایەتی لەگەڵ (دێڵتا كریسێنت) دروست كردووە و بۆ بەرژەوەندییەكانی پارتی كار دەكات لە گواستنەوەی نەوتی رۆژئاوای كوردستان و فرۆشتنی بە توركیا.

بەپێی زانیاریی ماڵپەڕەكەی نزیك لە هەواڵگری فەرەنسا، بنەماڵەی بارزانی بەم دواییە پەیوەندییان لەگەڵ زۆرێك كۆمپانیای نەوتی دروست كردووە كە بە تایبەت مامەڵە لەگەڵ ئەو بنەماڵەیە دا دەكەن بۆ مامەڵەكردن بە نەوتی كوردستانەوە و داهات و بەرهەمی ئەو نەوتە تەنها دەچێتە گیرفانی چەند كەسێكی دیاریكراوەوە. ماڵی بارزانی ئەم بازرگانییە رەشە لە ژێر ناوی حكومەتی هەرێمی كوردستان دا ئەنجام دەدەن.

كەسی سەرەكی لە دروست كردنی ئەم تۆڕە بریتی بوو لە مورتەزا لاخانی كە لە ماوەی رابردوودا بە هۆی كێشەكانی لەگەڵ بانكمێد لە لوبنان دەست گیرا بەسەر زۆرێك لە سەرمایەكەی دا كە لە راستی دا سەرمایە و موڵكی خەڵكی كوردستان بوون.

بنەماڵەی بارزانی بە تەنها بەوە نەوەستاون كە دەست بەسەر ژێرخان و سەرخانی كوردی دا بگرن بەڵكو بە هۆی هەرزان فرۆش كردنی نەوتی كوردستان بە توركیا توانیویانە بەرژەوەندییە تەسكەكانی بنەماڵە لە مانەوە لە لوتكەی دەسەڵاتی هەرێم دا بپارێزن.

یەكێك لە سەرچاوە سەرەكییەكانی ناكۆكی نێوان بەغدا و هەولێریش لەسەر بودجە و موچەی هەرێم كە پارتی لەسەری رێكناكەوێت ئەو نەوتەیە كە لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هەرێمەوە دەردەهێنرێت و بێ ئاگاداری هیچ لایەنێكی رەسمی رەوانەی توركیا دەكرێت. ئەو نەوتە لەلایەن بزنسمانێكی گەورەی ئیماراتی بە ناوی (بەدر جەعفەر) رەوانەی توركیا دەكرێت و پارتی نایەوێت داهاتەكەی لە دەست خۆی بدات. هەر ئەمەشە وایكردووە پارتی لەگەڵ بەغدا رێكنەكەوێت لەسەر بودجەی ساڵی ٢٠٢١.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟