لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

لە پاداشتی تاوانەگەورەکەی لەسایلۆ کردیانە بەڕێوەبەر گشتی - نووسینی : چیا پارێز

Sunday, 12.20.2020, 08:31 PM



دوای ئەوەی ئیبراهيم عەبدولحەمید  لە سەر ئاشکرا بوونی گەندەڵی و دزی لە سایلۆی هەولێر بەهۆی ئەوکەیسانەی کەڕۆژنامەنووس ئالان ساحێبقران لێی ئاشکراکرد بە شێوەیەکی کاتی لە پلەی بەڕیوەبەرایەتی دورخرایەوە.  لەپێناوی ئەوەی لە شوێنەکەیدا کەس دانەمەزرێت وەکو بەڕێوەبەر بمێنێتەوە  بەپارە و هاوکاری دەستی دەرەکی و ناوخۆیی ئەوکەیسانە لەدادگا دادەخات.

هێمن موڕاد کە هاوکات بەڕێوەبەری چاوەدێری بازرگانی بوو بە وەکالەت بووە بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر ئەمەش پێچەوانەی یاسایە چونکە هێمن خۆی لە پۆستێکە کە چاودێرە بەسەر سایلۆ واتە هەر خۆی بووە چاودێر بەسەر خۆیەوە.  ئەمەش کارەساتێکی گەورەی لێ دروست بوو، لە کاتی کڕینەوەی گەنمی جوتیاران  بە دوو شێواز گورزێکی گەورەیان لە جوتیاران دا. یەکەم وەرگرتنی گەنمی دەرەکی واتە گەنمێک کە هی جوتیار نیە و لەدەرەوەی ولات بەنرخێکی کەم  دەهێنرایە وڵاتەوە. وا مەزندەدەکرێت نرخی یەک تۆن تەنها ٨٠ دۆلار بێت، بەڵام ئەوان بە ٤٠٠ هەزار دینار  و هەندێكجار زیاتریش بە گەنمی پلە یەك بە  بەسایلۆیان دەفرۆشتەوە. شێوازی دوهەمی زیان گەیاندنەکە، دواکەوتنی ڕادەست کردنی گەنمی جوتیارانی ڕاستە قینە بوو، کەزۆربەیان ناچار بوون لە بازاڕی ڕەش بەنرخێکی کەم بیفرۆشنەوە.

هێمن موڕاد و چەند فەرمانبەرێکی وەزارەت بەئارەزوی خۆیان  و بە بێ هیچ سانسۆرێك گەندەڵی دەکەن و هیچ لێپرسینەوەیەکیان لێ ناکرێت. جێگای ئاماژەیە هەریەکە لە بنەماڵەی شێمەی هاڕون و نەوزاد هادی پارێزگاری پێشوتری هەولێر و وەزیری بازرگانی و جێگری پارێزگاری ئێستا هێمن قادر و هەروها جێگری کۆنی پارێزگار تاهیر عبداللە و نەبەز عەبدولحەمیدی قایمقام ئەم گەنمە بێکوالیتەیتانە دەکڕن کە بۆ خواردنی مڕۆڤ ناشێت و  بە گەنمی پلە یەک بەسایلۆی دەفرۆشنەوە. ئەم بەر پرسانە زۆر زیرەکانە کارەکانیان ئەنجام داوە، بۆ ئەوەی جوتیاران بترسێنن کەسانی نوێ و دور لە خۆیان بەکار هێناوە. جوتیارێک باس لەوە دەکات کە هەموو ڕۆژ کوڕێکی گەنج بە ئۆتۆمۆبێلی گران بەها و پاسەوانەوە قافلەیەک گەنمی دەفرۆشتەوە سایلۆ ، ئەم جوتیارە دوای ئەوەی پرسیار لە هێمنی بەڕێوەبەر دەکات، لە وەڵام دا هێمن دەڵێت: ئەوە کوڕی شێخ نیهاد بارزانیە ناتوانین هیچی لەگەڵ بکەین.  دوای ئەوەی جوتیارەکە بەدواداچوون دەکات دەبینێت ئە کەسە یەکێکە لەنەوەکانی ماڵی شێمەی هاڕون ،نەوەک کوڕێ شێخ نیهاد بارزانی. دواتر  جوتیاران  ئەوەیان بۆ ڕون دەبێتەوە کە قایمقام بەناوی ستێرک گروپی مسروربارزانی کەسی خۆی ناردۆتە ئەوێ بۆئەوەی جوتیاران بترسن و  نەتوانن ناڕەزایی دەرببڕن. یەکێک لەم بەرپرسانەی کە بە سەدان دەفتەری پێبڕا نەوزاد ئەدهەم بوو لەبەر ئەوەی بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی بوو زۆربەی پڕۆسەکە ئەو سەر پەرشتی دەکرد. بەڵام دوای ئەوەی زانی لەم بابەتە دەگڵێت یەکسەر خۆی خانە نشین دەکات و دەست بەکاری پارێزەری دەکات و لە هەمانکات بازرگانی.

دوای ئەوەی دەستەی مافی گشتی کە سەر بە داواکاری گشتیە، ڕاستەوخۆ لێکۆڵینەوە لەم بابەتانە دەکات بەڵام دواتر بەبەرتیل و فشاری بەرپرسان دەم کوت دەکرێن و تەواوی کەیسەکە بەجێدەهێڵن

کێشە گەورەکە ئەوەیە کە ئێستا هەموو ئەوانەی لەسەرەوە باسمان کرد بە زیادەوە ڕویداوە، بەڵام وەزارەت بۆ پەردەپۆشکردنی ئەم بابەتە دەیانەوێت هەموو ئەم کارەساتانە بەسەر فەرمانبەرێکدا ساغ بکەنەوە و ڕەوانەی دادگا ی بکەن. لە هەمانکاتدا ئیبراهیم عەبدولحەمید  لە بری لێپرسینەوە و دادگایی کردنی، کرا بە بەرێوەبەری گشتی،  بۆ دڕێژەدان  و بەردەوامی زیاتر بە گەندەڵیەکان لە خزمەتی ئەو بەرپرسانەی کە لە پشتی پەردەوە هاوبەشین.



ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟