لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

ئان کلود دیندار زێباری بەدرۆ دەخاتەوە

Monday, 12.21.2020, 05:28 PM


دوای ئەوەی ئان کلود سیاسەتمەداری بەریتانی و دۆستی کورد لە١٧ ئوکتوبەر دا، بەهۆی رفاندنی ڕۆژنامەنوس شێروان شێروانی و رەوشی مەترسیداری مافی مروڤ لە هەرێمی کوردستان نامەیەکی نارەزایەتی ئاراستەی حکومەتی هەرێم کرد ، لە٣٠ نوڤمبەر دا ، دیندار زێباری رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان لەنامەیەکدا ، وەڵامیکی چەواشەکارانەی پڕ لەدرۆی ئەو سیاسەتمەدارەی داوەتەوە.
کە گوایە ئەو زانیاریانەی بە تۆ گەیشتوە ناراستە بەلکو ڕۆژنامەنوس شێروان شێروانی هیچ کارێکی نایاسایی بەرامبەر ئەنجام نەدراوە بەلکو لەریگای یاسایەوە کارەکان ئەنجام دراوە.
دەقی نامەکەی دیندار زێباری

لەم بارەوە لە١٩ دیسمبەر دوبارە ئان کلود وەلام بە دیندار زیباری دەداتەوە زانیاریەکانی بەناراست لەقەلەم دەدا و دەلێت کەبەپێی زانیاریەکانی بەدەستە من گەیشتووە پارێزەرەکەی تەنیا یەک جار بۆ ٥ دەقە  بینیویەتی و ئەویش باس لەگورینی ئیفادە و خراپی رەوشی لەزینداندا کردوە و هاوکات بنەمالەکەی خیزان و دایکی بەڤیدیو لامە کەدەلین تائیستا نەمان توانیوە بیبینین.
هەروەها لەدرێژەی وەلامەکەیدا دەلێت.
بەداخەوە کورد قوربانی گەورەی بۆئازادی دا کەچی ئەوە ی دەیبینن لەو هەموو دەستگیرکردنانەی لەمانگی سیپتیمبەرەوە تائیستا ئەنجامی دەدەن نیشان دەدا کەئیوە رێز ناگرن لەو قوربانیە گەورەی کەکورد لەپیناوی ئازادی داویەتی .
شایەنی باسە دیندار زیباری یەکیک لەو بەرپرسانەی هەرێمە بێشەرمانە لەبەرجاوی میدیاکان درۆ دەکا
دەقی نامەکەی سیاسەمەدار ئانکلود



ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟