لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

دامەزراوەی گالوبی نێودەوڵەتی راپرسییەکی گرنگ سەبارەت بە سیستەمی دادوەری گەندەڵ ئەنجام دەدات

Friday, 04.16.2021, 09:29 AM



دکتور منقذ داغر ئەندامی ئەنجومەنی ئیدارەی دامەزراوەی گالوپی نێودەوڵەتیە ، لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ کەناڵی 'التغییر' دەڵێت: راپرسییەکامان ئەوا بۆ ١٨ ساڵە بەردەوامە لە ناو خەڵکیدا ئەنجامی دەدەین. دامەزراوەی گالوپ ، دامەزراوەیەکە جێگای متمانەیە لە جیهاندا.
زۆر هێلکاری وداتای گرنگی هێنا زمان ، یەکێ لەو داتایانە راپرسی بوو بۆ دامەزراوەی دادوەریی لە تەواوی عێراق  بە هەرێمۆکەکەی باشوری کوردستانیشەوە.
لە هێلکارییەکە دیارە کە ژمارە و ساڵەکانی تێدایە ، راپرسییەکان لە کات و شوێنی جیاوازەوە بۆ چەندین ساڵە  ئەم رێکخراوە ئەنجامیداوە ، ئەوەی سەرنجی لێدەدرێت ئەوەیە کە خەڵکی کوردستان هیچ متمانەیەکیان بە سیستەمی دادوەریی لە کوردستان نییە .
کاتێ لە ولاتێکدا سیستەمی دادوەری گەندەڵ وکۆنترۆڵکراو دەبێت لەلایەن دەسەلاتەوە ، ئیدی تیرۆر، هەژاریی ، ناعەدالەتی کۆمەلایەتی و نەخۆشی و نەخوێندەواریی و دەیەها دەردی دیکە روو لە وڵات دەکات ، لە هەمووشی زیاتر ئاسایشی هاوڵاتی دەکەوێتە مەترسی جددییەوە.
بە گوێرەی ئەم هێلکارییە لە ٢٠٠٧ دا، ٦٩٪خەڵکی کوردستان متمانەیان بە سیستەمی دادوەری بووە ، بەواتا هەر سەد کەس ٦٩ کەس متمانەیان پێهەبووە ، کە ئەمەش کارەساتە ، چونکە عەدالەت لێی کەم ناکرێتەوە دەبوو ١٠٠٪ بێت یا لانی کەم ٩٥٪ بوایە ، دواتر بەمەش ناوەستێت لە ٢٠١٨ دەبێتە ١٩٪ ، کە ئەگەر داتای ٢٠٢١ هەبوایە ، پێشبینی دەکەم لە ٥٪ کەمتریش بێت.
دوای ئەو سیناریۆ فاشیلانەی حکومەتی تەزویر، کە بە بەناو دادگاکانی هەولێر ودهۆکی کرد ودەیکات دەرهەق بە ئازادیخوازان و رۆژنامەوانانی بادینان وهەولێر ، خەڵکی هیچ متمانەیەکیان بە دادگاکان و سیستەمی دادوەری نەماوە ، خەڵکی گەیشتونەتە ئەو باوەڕییە کە سیستەمی دادوەری بەکاردەهێنرێت بۆ سزادانی خەكڵکی نارازیی وئازادیخوازان و، پاراستنی تیرۆریستانو و تاڵانچییان لە دەسەلات. خۆ هەموو دیمان لە کەیسی تیرۆری دکتور غالب محمد چۆن دادگاکان هیچکران و ، تیرۆریستان پارێزران.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟