لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

کەنەکە: دادگاییکردن و سزادانی دەستگیرکراوانی بادینان نایاسایی و نادادپەوەرانەیە

Saturday, 05.08.2021, 02:07 PM



کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان  لە بەیاننامەیەکیدا نارەزاییی بەرامبەر بڕیاری دادگای پیاداچونەوەی  هەولێر سەبارەت بە چالاکوانان و رۆژنامەنوسانی بادینان دەردەبڕێت، بە  نایاسایی و نا دادپەروەرانە لێیدەدوێت. لەو  جۆرە بڕیارانە  دەدوێت کە سەروەربوونی یاسا و ئازادی دەربڕین و دیموکراسی بەرە و ئاراستەیەکی ترسناک و ماڵوێرانکەر دەبەن.
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی (کەنەکە):
دادگاییکردنی چالاکوانان و رۆژنامەنوسانی بەهدینان لە دادگای تەمیز بە نایاسایی و نا دادپەروەرانە دەزانین
ئێمە لە کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان  وەک پێشتر بە هەڵوێستی فەرمی خۆمان لە 17 ی شوباتی 2021 بە ئامانجی پارێزگاری لە ناو و پێگەی دادگا و متمانەی هاوڵاتیان بە دادگاکانەوە، نابێت یاسا ببێتە ئامرازی سەرکوتی ئازادییە سیاسی و شارستانیەکان، هەڵبەت سیستەمی بەڕێوەبەرایەتی هەر حوکمڕانیەک بە دەستور و یاساکەیەوە جوان و شارستانییە و سەرکەوتوو دەبێت، بەڵام دەبێ یاسا و دادگەلێکی دادپەروەرانە و بە تەواوەتی سەربەخۆبێت، ئازادی دەربڕین و رۆژنامەوانی و بەشداری سیاسی پایەیەکی دیموکراسیە کە قابیلی زەوتکردن نیە، هەروەها بە رەهایی لە ژێر فەرمانی حیزبەکانەوە نەبێت و بە ئازادانە و عادیلانە لە سەرووی دەسەڵاتەوە بڕیار بدات، واتە سەروەری هەموو دەسەڵاتەکانەوە بێت.
16ی شوباتی 2021، دادگای دووی هەولێر پێنج لە چالاکوان و رۆژنامەنوسی بەهدینان هەر یەک لە بەڕێزان: ( شێروان شێروانی، گوهدار زێباری، هاریوان عیسا، مامۆستا شڤان سەعید و ئەیاد کەرەم ) بە 6 شەش ساڵ زیندانی دادگاییکرد، بەڵگە لاوەکیەکانی ئەم کەیسە و گیراوانی دیکە زۆر لاوازن و دادگا نەیتوانیوە تۆمەتەکان بسەلمێنێت، رق و کینەی حزبی و ناسەربەخۆیی دادگا بڕیاری بە ناهەقی هاوڵاتیانی لێدەکەوێتەوە، بە داخەوە بڕیاری دادگای تەمیزیش رێک بڕیاری حزبی و نا سەربەخۆ بوو بەرامبەر بە چالاکوانان و رۆژنامەوانی بەهدینان. لەلایەکی ترەوە ئەو تاوانانەی کە لەسەری دادگایی کران بێ بەڵگە و بنەمای یاسایی بوون و دەبوو بەدواداچوونی زیاتری بۆ بکرایا، ئەوجا بڕیاری لەسەر بدرایە.
تێپەڕاندن و قەبوڵکردنی ئەم جۆرە بڕیارانەی دادگاکانی هەرێمی کوردستان ( باشوری کوردستان) سەروەربوونی یاسا و ئازادی را و را دەربڕین و دیموکراسی بەرەو ئاراستەیەکی ترسناک و ماڵوێرانکەر دەبات و لە هەمانکاتیشدا زیان بە کۆی پرۆسەکە دەگەیەنێت. تێوەگلانی دیبلۆماتکاران و کونسولگەرانی وڵاتان لە باشوری کوردستان لەم کەیسە نیشانەی نەبوونی بەڵگە و پێشینەیەکی مەترسیدارە بۆ پێگە و قەوارەی هەرێمی کوردستان.
بۆیە ئێمە لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان – ک ن ک ـه داوا لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، دەسەڵاتی قانونی خۆی بەکاربێنێت و بە ئاراستەی رێزگرتن لە مافەکانی ئازادی دەربڕین و دەستەبەرکردنی یەکسانیی لە کەیسی رۆژنامەنووسان و چالاکوانی بەهدینان، ئەو حوکمە نادادپەروەرییە بەو دەسەڵاتەی کە هەیەتی لێبوردنی تایبەتیان بۆ دەربکات.
ئێمە لە کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان پشتگیری ئەو هەموو دەنگە دڵسۆز و مافخواز و رێکخراوەکانی بواری مافەکانی مرۆڤی کوردستان و رێکخراوە نێودەوڵەتیانە دەکەین و ئەو ڕیارەی دادگای تەمیز سەرکۆنە و مەحکوم دەکەین. داواش لە دادوەران دەکەین کە ویژدان و ئەو پیشەمرۆییەیان بکەنە رابەر و بێلایەنانە و دوور لە هەر پاڵنەر و فشار و هەست و سۆزێکی حزبی و بەرژەوەندی کەسیی بڕیار لەسەر کەیسەکان بدەن. تاوەکو لەوە زیاتر متمانەی هاوڵاتیان بە دادوەر و دادگاکان لاوازتر نەبێت.
کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤـی ک ن ک ـه


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





بابەتی تر

تەڤدا پرێس: كەنەداش هاتە ڕیزی وڵاتانی نیگەران و ناڕازی بەرامبەر سزادانی چاڵاکەوەانانی بادینان . تەڤدا پرێس: ٢٩ پەرلەمانتار نامەیەکی ناڕەزایی ئاراستەی دادگای پیاداچونەوە دەکەن تەڤدا پرێس: بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوە لەسەر بڕیاری دادگای تەمیزی هەولێر دژی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان تەڤدا پرێس: نارەزایی و داواکاری ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازیی سەبارەت بە زیندانیانی بادینان تەڤدا پرێس: کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر بڕیاری دادگای پیاداچونەوە بە ناماقوڵ وەسف دەکات تەڤدا پرێس: ئەمریکا پێویستی بەپێدانی پێنج هەزار دۆلار نیە بۆ دژایەتی هەرێم و حوکمڕانیەکەیەکەی تەڤدا پرێس: بڕیاری دادگای پێداچونەوەی سەر بە حکومەتە پۆلیسیەکەی مەسرور بارزانی بە سەر دەسگیراوانی بادینان کوردستانپۆست: ره‌حمان غه‌ریب کار بۆ پاراستن دەکات! تەڤدا پرێس: کارۆخ عوسمان لە لایەن ئاسایشی بنەماڵەی تاڵەبانیەوە دەسگیردەکرێت، وەك تەواوکەری تیرۆر و ڕەشبگیریەکانی ئاساییشی بنەماڵەی بارزانی. تەڤدا پرێس: دادگای تەمیزی بارزانی بریاری پەسندکردنی شەش سالی بەسەر رابەرانی بادینان سەپاند

وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟