لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

مەکتەبی سیاسی و فراکسیۆنی پارتی: بێدەنگ بن لە تاوانەکانمان، با ئێمەش نهێنیەکانتان ئاشکرا نەکەین!

Saturday, 05.08.2021, 02:24 PM



مەکتەبی سیاسی پارتی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە سزادانی ڕۆژنامەنوس و چالاکوانانی بادینان  و لە ڕاگەیاندراوەکەدا بەرگری لە بڕیارە ناڕەوایە دەکات و هەرەشە لە یەکێتی و لایەنەکانی تر دەکات کە ئەو پێشێلکاریانەی لە لایەن ئەوانەوە ئەنجامدراوە ئەمانیش لە بەرامبەری نارەزاییەکانیان نهێنیەکانی ئەو لایەنانە دەخەنە ڕو بۆ ڕای گستی. بەکورتی داواکارن کە نارەواییەکان بێدەنگی بکرێت لە بەرمبەر پاراستی نهێنیەکانی بەرامبەر و  دەڵێت:" ئەگەر هەوڵەكان بەو ئاڕاستەیەدا بن و بابەتەكان بە سیاسی بكرێن و زیاتر وەكو بانگەشەی هەڵبژاردن و چەواشەكاری بخرێنە بەرچاوی هاووڵاتیان، ئێمەش لە پارتی دیموكراتی كوردستان، زۆر بابەت هەیە باسیان بكەین".

هاوکات فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە هەمان شێواز  هەرەشە و گوڕەشەکانیان دەستپێکردووە و جۆرێك لە ئاگاداری ئاراستەی یەکێتی دەکەن کە ئەوانیش تاوانەکانی ئەوان ئاشکرا دەکەن وەك ئەوەی دەڵێن: "دادگا دەبێت بەرچاوی ڕوون بێت و کەیسەکانی دیزە بەدەرخۆنە نەکرێن،وەک ئەوەی بینیمان بەر لە ماوەیەک دوو ڕۆژنامەڤانی دیاری ئەم هەرێمە لەشاری سلێمانی بێ دادگایی و بێ ئەوەی تاوانیان دەستنیشانبکرێت لەگەڵ کۆرپەکەیان لەبەرچاوی هەموو دنیا شەهیدکران،لەبەرچاوی هەموو دنیا موستەفای سەلیمی بێ شەرمانە تەسلیم کراو باوەشی کراوە و میوانداری بۆ کوردانی هەموو پارچەکان لەلایەن هەرێم لەکاتی تەنگانەدا شێوێنرا"

دەقی راگەیەندراوەكەی مەکتەبی سیاسی پارتی

سەبارەت بە بڕیاری دادگای پێداچوونەوە لە بارەی كەیسی چەند كەسێك، بەداخەوە چەند لایەنێك كاردانەوەی دوور لە رەچاوكردنی سەروەری یاسا و رێساكانی دەسەڵاتی دادوەریان نیشان دا، بەپێویستی دەزانین رێز لە دام و دەزگاكانی دادوەری و سەروەری یاسا بگیرێت، دەستوەردان لە كاروباری دادگاكان و بەسیاسی كردنی بابەتەكان سوود بە بارودۆخەكە ناگەیەنێ‌ و، مەرج نیە ئەگەر رەئی و لایەنگیری لایەنێك نەبوبێتە بڕیار مانای راست نەبوونی بڕیارەكان بێت.

ئەوەی رویداوە رونە، دوای لێكۆڵینەوەی یاسایی لەلایەن لایەنە یاسایی و پەیوەندارەكان بە پشت بەستن بەو بەڵگانەی بەردەستیان هەوڵی چەند كەسێكە بۆ تێكدانی سەقامگیری و، ئاسایشی هەرێمی كوردستان كراوەتە ئامانج. بۆیە باشترە لێگەڕێین دامەزراوە یاساییەكان كاری خۆیان بكەن و رێز لە رۆڵیان بگرین.

ئەگەر هەوڵەكان بەو ئاڕاستەیە بن بابەتەكان بەسیاسی بكرێن و زیاتر وەكو بانگەشەی هەڵبژاردن و چەواشەكاری بخرێنە بەرچاوی هاوڵاتیان، ئێمەش لە پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر بابەت هەیە باسیان بكەین.

هیوادارین ئاڕاستە و لۆژیكی پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە پێشەوەی هەموو هەوڵێكی دیكەوە بن.

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
08.05.2021

دەقی بەیاننامەی فراکسیۆنی پارتی
 
بەداخەوە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لەدوای بڕیاری دادگا بۆچەند دەستگیرکراوێک کە لەژێر ڕۆشنایی بەڵگەو دۆکیۆمێنت و دانپێدانانی خۆیاندا و بە ھەموو پرۆسەیەکی یاسایی و کراوەدا بە پێی حوکمی یاسا بەرکارەکان سزادراون،ھەندێ لایەن و فراكسیۆنی په‌رله‌مانی دوور لە بنەماکانی جیایی نێوان دەسەلاتی دادوەری و پەرلەمان  کەوتوونەتە وێزەی دادگاو سەروەری یاسا لەهەرێمی کوردستان و دەیانەوێت دەست لەکاروباری دادگاکان وەربدەن.  
 
ئێمە بەر لە هەرکەسێک خۆمان بە پێشڕەوی ڕێزگرتن لەیاساو ون نەبوونی حەق دەزانین،پاڵپشتی ئازادی و بیروڕای ئازاد دەکەین،بەڵام  بۆ مەرامی سیاسی و ململانێی حیزبی و موزایەدە و بانگەشەی ھەلبژاردن دەست خۆشی لەهیچ کەسێک ناکەین بێت و ئازادی و دیموکراسی و بەرگی ڕۆژنامەگەری بکاتە سێبەرێک لەپەنایدا سیخوڕی و کاری تێکدەرانەو پلانی تێکدانی هەرێمی کوردستان دابڕێژێت.  
 
دادگا دەبێت بەرچاوی ڕوون بێت و کەیسەکانی دیزە بەدەرخۆنە نەکرێن،وەک ئەوەی بینیمان بەر لە ماوەیەک دوو ڕۆژنامەڤانی دیاری ئەم هەرێمە لەشاری سلێمانی بێ دادگایی و بێ ئەوەی تاوانیان دەستنیشانبکرێت لەگەڵ کۆرپەکەیان لەبەرچاوی هەموو دنیا شەهیدکران،لەبەرچاوی هەموو دنیا موستەفای سەلیمی بێ شەرمانە تەسلیم کراو باوەشی کراوە و میوانداری بۆ کوردانی هەموو پارچەکان لەلایەن هەرێم لەکاتی تەنگانەدا شێوێنرا.  
 
ئێمە دەمانەوێت دادگا ئازایەنە هەموو بڕیارێکی عادیلانە بدات و لەژێر کاریگەری هەست و سۆزو دەستوەرداندا نەبێت،لیژنەکانی پەرلەمان دەبێت بزانن زەوی دزین و قاچاخی و ماددەی هۆشبەرو خواردنی بەسەرچوو دوگی قاچاخ لەبری دروستکردنی میدیا و پەیج و جنێودان بە قازانجەکانیان و پڕکردنی گیرفانی قاچاخچییەکان، دەبێت دادگایی بکرێن چوونکە بکەرانیان هیچ جیاوازییان نییە لەگەڵ ئەوانەی دەیانەوێت هەرێم لەناو ببەن،بۆیە حەق وایە بەدواداچوونی وردبکەن لەمبارەیەوە ئەگەر خەمێک بۆ سەروەری داگاو یاسا هەیە.  

فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان  


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





بابەتی تر

تەڤدا پرێس: کەنەکە: دادگاییکردن و سزادانی دەستگیرکراوانی بادینان نایاسایی و نادادپەوەرانەیە تەڤدا پرێس: كەنەداش هاتە ڕیزی وڵاتانی نیگەران و ناڕازی بەرامبەر سزادانی چاڵاکەوەانانی بادینان . تەڤدا پرێس: ٢٩ پەرلەمانتار نامەیەکی ناڕەزایی ئاراستەی دادگای پیاداچونەوە دەکەن تەڤدا پرێس: بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوە لەسەر بڕیاری دادگای تەمیزی هەولێر دژی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان تەڤدا پرێس: نارەزایی و داواکاری ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازیی سەبارەت بە زیندانیانی بادینان تەڤدا پرێس: کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر بڕیاری دادگای پیاداچونەوە بە ناماقوڵ وەسف دەکات تەڤدا پرێس: ئەمریکا پێویستی بەپێدانی پێنج هەزار دۆلار نیە بۆ دژایەتی هەرێم و حوکمڕانیەکەیەکەی تەڤدا پرێس: بڕیاری دادگای پێداچونەوەی سەر بە حکومەتە پۆلیسیەکەی مەسرور بارزانی بە سەر دەسگیراوانی بادینان کوردستانپۆست: ره‌حمان غه‌ریب کار بۆ پاراستن دەکات! تەڤدا پرێس: کارۆخ عوسمان لە لایەن ئاسایشی بنەماڵەی تاڵەبانیەوە دەسگیردەکرێت، وەك تەواوکەری تیرۆر و ڕەشبگیریەکانی ئاساییشی بنەماڵەی بارزانی.

وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟