لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

ئەنجومەنی دادوەری خۆشی مامەڵە لەگەڵ كونسوڵخانەكان دەكات

Thursday, 06.17.2021, 10:03 AM


كەیسی گیراوانی بادینان‌و سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەریی
ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان كە پێنج چالاكوانی بادینانی بەهۆی مامەڵەكردن لەگەڵ كونسوڵخانە بیانییەكان بەشەش ساڵ سزادا، خۆشی مامەڵە لەگەڵ كونسوڵخانەكان دەكات.
وەفدێكی كونسوڵخانەی بەریتانیا بەسەرۆكایەتی مێل سمارت جێگری كونسوڵ سەردانی دادوەر (بەنگین قاسم محەمەد)ی سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستانی كرد.
ئەم سەردانە تایبەت بوو بە كەیسەكانی تیرۆر لە هەرێمی كوردستان، بەپێی قسەی سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان، لەماوەی رابردوودا بەریتانییەكان لەبارەی كەیسەكانی تیرۆرەوە، خولێكیان بۆ دادوەرو ئەندامانی داواكاری گشتی‌و لێكۆڵەرەوەی دادوەریی كردوەتەوە.
ئەمە بەشێكە لە هەماهەنگی دەسەڵاتی دادوەریی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كونسوڵخانەی بەریتانیا، ئەم هەماهەنگییەی دەسەڵاتی دادوەری لەگەڵ كونسوڵخانەیەكی بیانی لەكاتێكدایە، ئەم دەسەڵاتەی هەرێمی كوردستان بەمدواییە خۆی پێنج چالاكوانی بادینانی بە شەش ساڵ زیندانی حوكمدا، بەهۆی ئەوەی مامەڵەیان لەگەڵ كونسوڵخانەكانی ئەمریكا‌و ئەڵمانیا كردووە.
سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەریی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەفدەكەی كونسوڵخانەی بەریتانیا باسی "دامەزراندنی دادگایەكی تایبەت بە دادگاییكردنی تاوانبارانی داعش"ی كردووە، ئەم دادگایە ئێستا یاساكەی لە پەرلەمانەو دیراسەی دەكرێت.
سەرچاوە درەو میدیا

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





بابەتی تر

تەڤدا پرێس: 69 بەرپرس و هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان لە قەزای شەقڵاوە دەستیان لەكاركێشایەوە تەڤدا پرێس: بەدەل بەرواری کێشى 40 کیلۆ کەمیکردوە و شیروانیش داوای ڕۆمانەکانی بەختیار عەلی کردووە تەڤدا پرێس: نەتەوەیەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا و بەلجیکا داوای یاساییان لەسەر حکومەتی هەرێم تۆمار کرد تەڤدا پرێس: دەستەی مافی ،رۆڤ لە کوردستان راپۆرتێکی 182 لاپەڕەیی ئامادەکردووەو هەڵسەنگاندنی بۆ رەوشی مافی مرۆڤ کردووە، تەڤدا پرێس: ەو راپۆرتەی پارتی و تورکیا کەنالی رووداویان ناچارکرد بیسرنەوە تەڤدا پرێس: کور و براێکی پاسەوانێکی ئەدەهەم بارزانی لە گوندی بازیی بارازن سوتێران. تەڤدا پرێس: دوا پەیامی زارەکی نێوان مەسعود بارزانی و ئەدهەم بارزانی بۆ یەکتری تەڤدا پرێس: ساسان عەونی چاکسازیت باش دەستەکەت کەشفە !! تەڤدا پرێس: ھەر بۆ بەبیرھێنانەوەتان تەڤدا پرێس: لە رێگای کاکەمین نەجارەوە، مسعود بارزانی سوکایەتی بە خەڵکی ھەولێر دەکات

وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟