لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

سەرۆکایەتی پەرەلام وەلامی تەڤدا پرێس دەداتەوە

Tuesday, 06.22.2021, 11:02 AM


دوای ئەوەی تەڤدا پرێس دوێنی هەوالێکی لەسەر کامێرەمانی سەرۆکاتی پەرلەمان بەگشتی و هێمن هەورامی بلاوکردەوە لە ژێر ناونیشانی (

وێنەگری تایبەتی هێمن هەروامی بە ٧٦ گرام تلیاکەوە لەناو پەرلەمان دەسگیرکرا.)

لە رێگای ئەم لینکەوە دەتوانن بینەری هەوالەکە بن
https://www.tevdapress.com/?mod=news&id=818
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان هەوالەکەی تەڤدای بەدرۆخستۆتەوە گوایە ئەم وێنەگرە تەنها کارمەند بووە لەپەرلەمان وە لەناو پەرەلەمانیش تلیاکی لەدەست نەگیراوە
لە روونکردەنەوەکایەندا بەبێ ئەوەی هەستی پێبکەن تەواوی زانیاریەکانی تەڤدایان پشتراستکردۆتەوە .
دەقی راگایەندنەکەی سەرۆکایەتی پەرلەمان.
🔹روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستانه‌وه‌
هەواڵێکی پڕ لەچەواشەکارانە لەهەندێک پەیج و ئەکاونتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە سەبارەت بەدەستگیرکردنی فەرمانبەرێکی پەرلەمانی کوردستان، بەپێویستی دەزانین ئەو ڕوونکردنەوەیە بۆ ڕای گشتی ڕابگەیه‌نین.
ئەو فەرمانبەرەی کە بەتۆمەتی بەکارهێنانی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیرکراوە، فەرمانبەرێکی ئاسایی پەرلەمانی کوردستانەو ساڵی 2013 دامەزراوە لەڕاگەیاندنی پەرلەمان و بەھیچ شێوەیەک پەیوەندیی بەکاری دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان نەبووەو وێنەگری سەرۆک یان جێگر یان سکرتێری پەرلەمان نەبووەو تەنیا فەرمانبەرێکی ئاسایی بووەو ئه‌و فه‌رمانبه‌رێكه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مان و له‌ده‌ره‌وه‌ى كارى وه‌زیفى گیراوه.
دەستگیرکردنی ئەو فەرمانبەرەش بەبڕیاری دادگا دەرخەری ئەو راستییەیە کەیاسا لەسەرووی هەمووانەوەیه‌و پێویستە هەمووان چاوەڕوانی بڕیاری دادگا بین بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو کەیسەو بڕیار لەسەردانی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان
21ى حوزه‌یرانی 2021

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





بابەتی تر

تەڤدا پرێس: حەوت برینداری لە هێزەکانی لیژنەی ئەمنی سلێمانیەو سێ برینداری لە هێزی کۆماندۆ هەیە تەڤدا پرێس: وێنەگری تایبەتی هێمن هەروامی بە ٧٦ گرام تلیاکەوە لەناو پەرلەمان دەسگیرکرا. کوردستانپۆست: ئاهەنگی كوڕەكەی نیهاد بارزانی 3 ملیۆن دۆلاری تێچووە تەڤدا پرێس: ئەدهەم بارزانی دوای بێ هیوا بوون لە ئێران بەدەستی بەتال دەگەرێتەوە کوردستان تەڤدا پرێس: نوێنەری یەکێتی ئەوروپا لە کوردستان وەڵامی تەڤدا پرێس دەداتەوە تەڤدا پرێس: ئەنجومەنی دادوەری خۆشی مامەڵە لەگەڵ كونسوڵخانەكان دەكات تەڤدا پرێس: 69 بەرپرس و هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان لە قەزای شەقڵاوە دەستیان لەكاركێشایەوە تەڤدا پرێس: بەدەل بەرواری کێشى 40 کیلۆ کەمیکردوە و شیروانیش داوای ڕۆمانەکانی بەختیار عەلی کردووە تەڤدا پرێس: نەتەوەیەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا و بەلجیکا داوای یاساییان لەسەر حکومەتی هەرێم تۆمار کرد تەڤدا پرێس: دەستەی مافی ،رۆڤ لە کوردستان راپۆرتێکی 182 لاپەڕەیی ئامادەکردووەو هەڵسەنگاندنی بۆ رەوشی مافی مرۆڤ کردووە،

وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟