لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

پێویستمان بەچیە؟

Friday, 06.25.2021, 01:05 PM



بە هەندێک جیاوازی کەمەوە، لە هەرێمی کوردستاندا، هەمان ئەو دۆخە شێواو و کارەساتبارە دەگوزەرێ، کە ولاتێکی داگیرکەر بۆ ولات و گەلێکی داگیرکراوی دروست دەکات.
ئەرک و ئامانجی چینی دەسەلاتدارانی هەرێم و ئۆپۆزسیۆنی ساختە خۆی دەبینێتەوە لەتالانکردنی سەروەت و سامانی ولات و دابەشکردن و
دابڕینی شارو ناوچەکان لە یەکتر و )عەشیرەتبازی و تەریقەتبازی( و خەساندن و پەرتەوازەکردن و دروستکردنیرق و دوبەرەکی لە نێوان هاولاتیاندا و نابوتکردن و
هەڵوەشانەوەی هەموو ژێرخان و سەرخانی کلتووری و بەها مرۆیی و پەروەردەییەکان دا؛ تا ئاستێکی زۆریش بۆیان چووتە سەر.
کاری دامەزراوەیی، سێکتەرە جیاوازەکانی خزمەتگوزاری وشیرازەی کۆمەلایەتی لەم چرکەساتە مێژووییەدا، لە پارچە قوماشێکی داڕزاو ئەچێ، لە هەر لایەکیەوە دەستی بەرکەوێ هەڵدەوەرێ.
هیچ ستەم و خیانەت شۆکی گەورەو هەژێنەر دروست ناکات. خەڵک ڕۆژ ئەژمێرن، زۆرینە بە درۆوە بە دەم یەکەوە پێدەکەنن، بە تەنزەوە گوزارشت لەو کارەساتانە ئەکەن، کە دەسەلات ئۆپۆزسیۆنی ساختە بۆیان دروست دەکات.
ئێستا رەنگە تۆی خوێنەر بپرسیت ئەم هەموو قسە زلەی سەرەوە چیە ؟ کوا چارەسەر.
تاکە چارەسەر لە ئێستادا خۆپەروەردەکردنەوە بەوەی تۆ نەبیت بە پاشکۆی کەس و لەگەل کەسە باشەکانی کۆمەلگادا لە ئەلقەی بچووک بچوک خۆتان رێکبخەن و بیر لە دروستکردن یا هاوبەشی کردن لە بیرۆکە نوێکان بۆ دروستبوونی هێزێکی نوێ کە روئیا و دید و بۆچوونی جیاوازی هەبێت بۆ کۆی کایەکانی کۆمەلگا.
🔶پرسیار رەنگە لەوە بکەیت ئایا ئەمە بەتاک دەکرێت یا بیرۆکەێکی درەستکردنی هیزی نوێ بە پەروەردەی سیاسی لەگۆرێدا هەیە ؟
وەلامەکەی ئاسانە وە بە بەلێ دەبێت.
بەلێ لە ئیستا دا لە کۆمەلگای ئێمە دا هێزێکی نوێ لە ئامادەکاریدایە حەلقەی یەکەمی گەیشتن بەهێزەش پێ وایە پێویست نییە لە دەرەوەی زاتی خۆماندا بۆهۆکار و سەرچاوەی کێشەکان بگەڕێین، خودی خۆمان، هەست و بیرکردنەوەی خۆمان، شوێنی گەڕانە بە دوای سەرچاوەی کێشەکاندا. دەبێت خۆمان بپشکنین، بێ ترس و دوودڵی خۆمان بخەینە بەردەم توێکاریی بیرکردنەوەیەکی ڕەخنەگرانە.
دەبێت لە خۆمان بپرسین، ئەگەر کێشەکان لە دەرەوە بۆ ئێمە دروست دەکرێتن و بۆ ئێمە ڕەوانە دەکرێتن، ئەی ئەوە چۆنە ئێمە هێندە کراوەین و بە سووک و ئاسانی وەریان دەگرین؟! ئەی کە کێشەکانمان وەرگرت و هاتنە ناو گیانمانەوە، پاشان ەستمان بە ئازارو قورساییان کرد، ئەی بۆ دواتر ناتوانین دەریان بکەین یان لە خۆماندا چارەسەریان بکەین؟
تێببنی /
ئەم وێنەیە و ئەم کورتە نوسینە نمونەێکە لەوەی ئێمە خۆمان وونکردووە پشکنین ناکەین لە دیاردەکانی دەروبەرمان بۆ نمونە تاکە شتێک کەوا نەوی نوێ رەخنەی لێ نەدەگیرا مەسەلەی لەبنەماڵەی بوون بوو ، ئەوانیش بوون،


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟