خیانەتی قەڵەمی نووسەران لە خیانەتی پارت و سیاسییەکان مەترسیدارترە، چونکە رووناکبیران کاریگەریی راستەوخۆیان لەسەر کۆمەڵگا هەیە

وتار » بابەتی رۆژ

مەترسییە جددییەکانی سەر هەرێم و خەمسارد و بێباکی دەسەڵاتداران...

(66 بینراوە)   | Thursday, 06.03.2021, 01:12 PM |



چەند ساڵێکە نوسەر و ڕۆژنامەنووس و  ڕووناکبیر و بەشێک لەئەکادیمستان و سیاسەتمەندارەکانی کورد و  دۆستەکانی پرسی کورد لەدونیادا نەما  زەنگی ئاگادارکردنەوە لە خراپی ئەدای حوکمڕانی و مەترسییەکانی سەر هەرێم بە گوێی دەسەڵاتداران نەدەن، کەچی نەک ڕا نەچڵکین ، بەڵکو زۆر بێ باکانە خەریکی ئارەزوو و حەزە نەخۆشەکانی خۆیانن ، بەجۆرێک کورسی و پارە سەرمەستی کردوون بەتەواوی  گیانی هەستکردنی   سڕکردوون و بەڕادەیەک بەرخود لەگەڵ خەیاڵ و فەنتازیا و غەریزە زۆرکانیان دەکەن، هێشتا لەخەوی غافڵەت بەخەبەر نەهاتوون،  وەک بڵێت جارێ لای ئەم جۆرە دەسەڵاتە نەبای دێ و نەباران!!!!
ئەوەتا لەتازەترین ئاگاداردنەوەی نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان لەعێراقدا زۆر بەڕاشکاوی پێماندڵێت وامەزانن هەرێمەکەتان تاسەر گرنتی مانەوەی مسۆگەرە، ئەوەتا تورکیای فاشیزم بەقوڵای خاکی هەرێم هاتووە و خەریکی بەسوتماکردن و وێرانکارییە، ئەوەتا  هێشتا مەترسی داعیش  لەسەر داگیرکاری و ئاسایشی هەرێم زۆر جددییە، بەڵام هەر بێباکن؟!
دەپرسین حوکمداریی هەرێم لەنەهامەتی و نەگبەتی زیاتر چیتان بۆ خەڵکی کوردستان هێناوە؟ دەپرسین لەتاڵانی و بەهەدەردانی سەروت وسامانی وڵات چیدیکەتان کردوە؟  دەپرسین لەماوەی سێ دەیەی حوکمڕانی نەتانتوانیوە سەرەتاترین خزمەتگوزاری وەکو( کارەبا... ئاو...سوتەمەنی... چاککردنی ڕێگا و بان.،  دیاردە هەژاری و بێکاری... چاکسازی پەروەردە....کۆچی بەلێشاوی گەنجان بۆ دەرەوەی هەرێم) بکەن؟
دەپرسین  لەیەکخستنی هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی ناوخۆ و زانیاری و هەواڵگیردا چیتان کردوە؟
زۆر گرنگە بپرسین بۆ سڕینەوەی سنوری دروستکراوی زەرد و سەوز و یەکخستنی حوکمڕانییەکی نیشتیمانی و  نوسینی دەستور و نەهشتنی ساختەکاری هەڵبژاردنەکان چیتانکردوە؟
حەقەبپرسین ئەو هەموو دزی و تاڵانییەی بەڕۆژی ڕووناک لەدەروازە سنورەکانی دەکرێت و ڕۆژانە چەندین ملیۆن دۆلاری بۆ گیرفانی ئەم و ئەو مافیا و بنەماڵەی دەسەڵاتگەر و  حزبی دەروات چیتان کردوە؟
چەند ساڵێکە موچەی فەرمانبەران نەلەکاتی خۆی دابەشدەکرێت و نەک وەک خۆی دەدرێت بۆ چارەسەرکردنی چیتانکردوە؟ ، جێگەی نیگەرانییە بەرئەساسی ئەو شکست و فەوزا و چەتگەرییە  هەرێم توشی دۆخی مەترسیدارە بۆتەوە ، کەچی سەیر لەوەدایە  زۆر بێباکن و خەریکی ململانێ ناڕەوا و فراوانبونی دەلاقەی ناکۆکی و لێکترازانی هێزەکانن؟!!
  دەپرسین تاکەی واز لە پەیڕەوکردنی سیاسەتی تۆقێنەر و پۆلیسی ناهێنن و ڕۆژنامەنووس چالاکەوانی مەدەنییەکان لەسەر سەرەتاترین ماف کەئازادی ڕادەربڕینە  دەستگیری دەکرێن و بەناحەق سزای شەش ساڵ زیندانکردن بەسەردا دەدرێت ، سەرباری ئەوەش چەندان بوختان و تۆمەتتان خستە پاڵیان ، بەم جۆرەعەقڵیەت و ڕەفتارانە وایکردووە لەبەردەم ناوەندی نێودەوڵەتی و  ڕای گشتی ناوبانگ و پێگەی سیاسی هەرێم ئێجگار ناشیرین و نابووت بکەن؟!!!
گەر خۆتان بەخاوەنی هەرێم دەزانن بۆچی لەئاست ئەو هەموو قەیران و کێشانەدا بەرپرسیارییەتی نیشتیمانی و ئەخلاقی ناگرنە ئەستۆتان؟ ئیدی کاتی ئەوە هاتوو هۆشتان بێنەوە بەرخۆتان و ڕاچەڵەکن، چونکە دۆخی سیاسی ناوچەکە و دونیاش ئاماژەن بۆ گۆڕانی هەڵوێستەکان و ئەگەرە مەترسیدارەکانی بەردەم چارەنووسی نادیاری و تاریکی هەرێمی کوردستان؟؟؟!!!






وێنە

نیهاد بارزانی ناسراو بە شێخ فستق بارزانی
مەسعود پولەکەی پاپای بە ریفراندۆمەکەوە دەنێت
هێزی گەل و هێزی دەسەڵات
دەزگای میت، هاوپەیمانی پارتیی، بزانە چۆن مامەڵەی کورد دەکات