لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

ڕۆژی دووشەممە کاتژمێر ٥ ی ئێوارە لە باخی گشتی گردبوونەوەیەک ساز دەکەن

Friday, 06.25.2021, 05:21 PM


🟠کــۆمەڵێک لە پــارێزەران و یاساناسان و چالاکوانی مــــەدەنی وەک بـــەرەو پیرەوەچونێکی بانگەوازی کەســـوکاری ســــزادراوانی ڕۆژنـــامـــەنـــووسان و چالاکوانانی بادینان گردبوونەوەیەک ساز دەکەن.

بانگەوازی گردبوونەوە
ڕۆژی دووشەممە کاتژمێر ٥ ی ئێوارە لە باخی گشتی گردبوونەوەیەک ساز دەکەن و وتارێکیش بۆ رای گشتی و ڕۆژنامەنوسان و میدیاکان دەخوێننەوەو تیایدا جەخت دەکەنەوە لە :ـ
یەکەم /پەلەکردن لە یەکلایی کردنەوەی چارەنوسی سزادراوانی بادینان و بەشێوەیەک کە دادپەروانە بێت و ھەڵەکانی پیشوو راست بکرێنەوە
دووەم / بانگەواز دەکەن بۆ رای گشتی و لایەنەکان و ئەنجومەنی دادوەری کە بۆ یەکەم جار با پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری بدرێتە کەسێکی بێلایەن و شایستە کە جێگای متمانە بێت و بتوانێ ئەو بارە ناھەموارەی دەسەلاتی دادوەری تێی کەوتوە کەمێک راست بکاتەوە
ھیواخوازن کەسانی خەمخۆری ئەم بوارە بەشداری بەرچاویان ھەبێت.
دادوەر لەتیف مستەفا

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟