لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

ھیچ کاربەدەستێکی کورد لەگەڵ سەربەخۆیی دادوەریدا نییە

Thursday, 08.19.2021, 07:17 AM


سەرەتا دەمەوێ بلێم بەھیچ شێوەیەک نامەوێ ئەم نوسینە وا لێک بدرێتەوە کە لەقازانجی لایەکە دژی لایەک لەو ململانێیەی لەسەر دەسەلات و پارە لەنێوان ھەردوو ھاوسەرۆکانی یەکێتیدا ھەیە ، بەتایبەتی نامەوێ لە ئێستادا قسە لەسەر لایەنی « بێھێزتر لەروی دەسەلاتەوە» بکەم ، کاتێک لەوپەڕی دەسەلاتو پارەدەداریو دەورەدراو بوە بەھێزی چەکدارو پیاوی زۆر ، قسەم لەسەری کردوەو رەخنەم لێگرتوە، وەک نمونەی تەرخان کردنی مەلایین دۆلار بۆ دروستکردنی یاریگاو بێ ئەوەی دەسەلاتی سەرفکردنی یاسایی ھەبێ ، یان دەسگیرکردنی مێردمندالێکی کفری لەسەر پۆستێکی فەیسبووک لەلایەن دژە تیرۆرەوە بۆ ماوەی چەند مانگێک بەسەرپێچی یاسا

بەلام لەبەر ئەوەی پەیوەندی بە باسکردنی سەربەخۆیی دەسەلاتی دادوەریەوە ھەیە بە پێویستم زانی لەسەری بدوێم
ھاوسەرۆکی یەکێتی دەلێت کە بڕوامان بەپەنابردنە بەر دادگا ھەیە بۆ یەکلایی کردنەوەی کێشەکان و لەگەل سەربەخۆیی و بێ لایەنی دادگاداین  


بەلام بەداخەوە ھیچ کاربەدەستێکی کورد نە لەرابردوو نەلەئێستادا لەو کاتانەی لەدەسەلات و پێگەی بەھێزدا بوەن باوەڕیان بەسەربەخۆیی و بێلایەنی دادگا و سەروەری یاسا نەبوەو بە مل ھوڕی و ھێز کاریان کردوەو بەکەیفی خۆیان چیان ویستوە کردویانە ، ئەوەش ھۆکاری سەرەکی نەبوونی کورد بوە بەھیچ لە رابردودا کە لەئێستاشدادوبارە دەبێتەوە
بەلام کاتێک دەبنە ئۆپۆزسیۆن یان لەناو خۆیاندا کێشەیان دەبێ وانیشان دەدەن کە لەگەل سەربەخۆیی دادگاو سەروەری یاسان  

ھەر بەرێزتان لەسالی٢٠١٤ لەسەر گرتن و ئازاردانی خۆپیشاندەران فەرمانی دەسگیرکردنتان لەلایەن دادوەری لێکۆلینەوەی سلێمانی بۆ دەرچوو لەگەل بەرێوەبەری ئاسایشی ئەوسای سلێمانی ، مەفروز بوو وەک ئەمجارە بێن و وتە بدەن ئیتر ئەوکات دادوەر بریاری لەسەر چارەوستان دەدا ، ئەگەریش بریارەکەتان بەدل نەبوایە دەشیا تانەی لێ بدەن بەلام ئێوە ھیچتان ئامادە نەبوون بێن وتەکانتان بدەن ، تانەتان لەبریارەکەداو دادگای تاوانەکانی سلێمانی بەزۆرینەی بریاری دوو دادوەر و سەرپێچی دادەەرێک بریارەکەی پشتڕاستکردەوە ئینجا ھاتن وتەتان داو دواییش دۆسیەکە داخرا.  

ئەزانی دوای سێ ساڵ دادوەری لێکۆلینەوەکە بەبیانوی ھیچەوە گوسترایەوە بۆ دەرەوەی شارو دادوەرەکەی دادگای تاوانەکانی سلێمانیش کەلەگەل داخستنی کەیسەکە نەبوو بەبێ رەزامەندی و پرسکردن بەخۆی وەک نەفی کردنێک نێردرا بۆ بەغدا لەکاتێکدا دادوەرێکی زۆر باش و بێلایەن و خاوەن ویژدان و خاوەن رابردوی پاک و تەنانەت وەک مافی دەنگ دان دەنگدەری یەکێتیش بوو  

ئەمەی ئەمڕۆش لەو گرتە ڤیدیۆیەی بلاو بۆتەوە ھەرخۆم ١٠ لاندکرۆزی ئاخر مۆدێلی پڕ حیمایەم دی ،چ جۆرە ئامادە بونێکە لەبەردەم دادگا؟ دادوەر چۆن دەتوانێ بریارێکی ئازادانە بدات وەک ئەوەی بەرامبەر کەسی ئاسایی دەیدات ؟   

من نازانم ئەم کێشەیەی ئێوە چی بەسەردێ و دەگاتە کوێ بەلام ھیوادارم ئەگەر چویتەوە پێگەو دەسەلات ئەوکات بەفیعلی باوەرت بە سەربەخۆیی دادگا ھەبێت و ماستاو چی و بەرژەوەندی خوازەکان کە دوبارە دەورت دەگرنەوە جارێکی تر ھەمان میکانیزمی کارکردنی پێشوتان پێ دوبارە نەکەنەوە  

 

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟