لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

لەنێوان ئەفغانستان و کوردستاندا ئێران هەیە

Tuesday, 08.24.2021, 10:13 PM


  سەرەتا بە قسەی رەوەندێکی ئەفغانی  دەست پێ بکەین کە دەڵێ ( نیشتمانێک کە نەتوانم لایەنی کەم ژیانێکی بە حورمەت و رێزلێگیراو لەسەری دروست بکەم ، بە لەعنەتی دەکەم ئەگەر نیشتمانی دایکیشم بێت )
لە کوێدا ئەفغانستان  وەک کلتور ، بەرێوەبردن ، سیاسەت ، فەرهەنگ ، دینداری ، ..... هتد ، دەگاتەوە بە کوردستان ، من پێم وا بێت   ئەگەر  دەوڵەتێکی وەک ئێران بەو گەورەو گرانی یە کەوتبێتە نیوان  کوردستان و ئەفغانستانەوە ،  دەکرێت چارەنوسی  کوردستان وەک بەشێک لە دەوڵەتێکی بە غەدر دروستکراو  بگۆرێت  جا ئەو گۆڕینە چۆنە ئەوە شرۆڤەی چرو پڕی دەوێت و لێرەدا جێگەی نابێتەوە ، لێرەدا بەراوردێکی سادە بخەینە ڕو لە نێوان کوردستان و ئەفغانستاندا
لە چیدا لەیەک دەچین   
ئەفغانستان  بەدەست کۆمەڵێ  نەتەوە و کەمە نەتەوە کە زۆر ناتەبان لە ناو یەک گیری خواردوە، کوردستان بەدەست کۆمەڵێ حیزبی زۆر ناتەبای  بە دین و خێڵ کراو  گیری خواردوە
ئەفغانستان ٢٠ ساڵ  حکومەتێکی بە شکڵ پەرلەمانی و  دیمۆکراسی و  پشت بەستو بە هەڵبژاردنی پڕ لە غەش و تەزویر   کۆمەڵێ  سیاسی  دزو گەندەڵ و خاک فرۆشی  دروست کرد کە کۆمەڵگەی ئەفغانیان لە  موفتەخۆرو و تریتخۆرو گەندەخۆر  کۆکردبوەوە
کوردستان ٣٠ ساڵە  بەشەر دوو لەت کراو  بە شکڵی حکومەتێکی  پەرلەمانی و دیکۆکراسی و پشت بەستو بە هەڵبژاردنێکی پڕ لە تەزویر ، ئەم هەلو مەرجە تا سەر ئێسقان  نالەبارەی دروست کردوە.

ئەفغانستان  لە رێگەی خوێندن و زانست و زانکۆ و هۆشیاریەوە  ، نەیتوانی  کۆمەڵگەیەکی پشت بەستو بە توانای رۆڵەکانی دروست بکات ، دەستی فەسادی خستە ناو  خوێندن و پەروەردەو زانکۆشەوە کە بروانامە بەخشینەوە  هەرچی پێی بوترێت زانست و  خوێندن بێ ئەرزشی کرد
کوردستان بە هەمان شیێوە کەرتی پەروەردەو  زانکۆ و پەیمانگاکان گەورەترین فەسادی تێدا کراوە و  لەبری دروست کردنی نەوەیەکی جەسوری بروا بەخۆبوو  ، نەوەیەکی دروست کردوە کە هەموو ئاواتی ئەوەیە چۆن لەدەست ئەو نیشتمانە ڕا بکاتو دەربازی بێت
ئەفغانستان  کەرتی تەندروستی  بۆ مەرامی خۆی  دایە دەست کۆمپانیا گەندەڵ و  دەوڵەمەندە هەڵتۆقیوەکانی سەربە ئەم لایەن ئەو لایەن ، بەمە  بازرگانی دەرمانیشی  دایە دەست کۆمپانیاو  لەرێگەی گەندەڵی ناو زانکۆکانەوە  سەدان خاوەن بروانامەی بزیشکی و دەرمانسازی تەزویر دروست کرا  کە خەستەخانەی  کردبوو بە قەسابخانە
کوردستان  بە هەمان شیوە کەرتی تەندروستی لە وێرانترین کەرتەکانی بەرێوەبردنە و  دەرمانی خراپ و  پزیشک و دەرمانسازی تەزویر و  خاوەن کۆمپانیای حیزب و لایەن بە چ دەردێکی بیردوە
ئەفغانستان ئەگەر چی بە رواڵەت  سوپایەکی ٣٠٠ هەزار  سەربازی بە تازەترین چەک و جبەخانە  دروست کرابوو ، بەڵام پڕ گەندەڵی نیوەی بندیوار بوو  زۆربەی چەکەکانیشیان  فرۆشرابوو بۆیە کاتێ   تالیبان بە پاپوچ و نەعلەوە هێرشی کرد هیچ بەرگریەکیان پێ نەکراو هەڵهاتن

کوردستان هەتا ئێستە خاوەن سوپا نی یە ، ئەوەی هەیە  هێزو  لیواو فەوجی چەکداری ئەم حیزب و ئەو حیزبە کە ئەمەش  بە میلیشیا  ناو دەبرێت ، بندیوارو  دزی و چەک فرۆشتنیش  هێندەی تر دایرزاندوە و  لە گرتنی شەنگال و شەری داعش بە جوانی قوەتی ئەو هێزەی پێشمەرگەیەمان بۆ دەرکەوت کە ئەگەر ئێران و تەیارەکانی ئەمەریکاو تەحالوف نەبوایە  هەولێر  وەک موسڵ جوان و زەریف داعش داگیری کردبوو .
ئەفغانستان ٢٠ ساڵ نەیتوانی لە پەنا هێزەکانی ئەمەریکاو تەحالەوف ،  کۆمەڵگەی ئەفغانی و پێکهاتەکان  لە  نەتەوەی ئەفغاندا رێک بخات تا  دین و مەزهەب و مزگەوت و تەکێ و خانەقاو  شێخ و مەلا نەبنە  شوێنی گەرا دانانی تالیبان یان غەیری تالیبان
کوردستان بە هەمان شێوە  حوکمێکی دروست کردوە کە  هێزو تیارو گروپە ئیسلامیە بەناو سیاسیەکان و سەلەفیەکان  وەک پیان دەڵێن داعشی نوستوو بە ئاشکرا  خەتری گەورەن لەسەر هەر هەڵگەرانەوەیەک ئەگەر لە عێراق یان هەرێم ڕو بدات
لە کوێدا کوردستان و ئەفغانستان لە یەک ناچن
ئەفغانستان  وڵاتێکی هەژارە  داهاتی ژێرزەوی و سەرزەویان کەمە  دانیشوان و زاوزێان زۆرە ، بە زۆری خاکی ئەفغانستان شاخی بەردین و بانی  رەق و  زەوی کشتوکاڵیان کەمە ، بە گشتی  کورد واتەنی بە نانی دراوسێ دەژین

کوردستان سەرباری وشک کردنی کەرتی کشتوکاڵ کە بەپیت ترین خاکی هەیە ، سەرباری وێران بوونی گوندەکان وسەرباری کوشتنی کەرتی پیشەسازی ، گومرگێکی زۆر دەسەنێت و  چەند ساڵیشە نەوت دەفرۆشیت ، و بوجەی لە بەغداشەوە بۆ دێت وەک بەشێک لە عیراق
ئەفغانستان توانیبوی  کارەبای نیشتمانی  بۆ ٢٠ کاتژمێر لە شەو رۆژێکدا  بەرز بکاتەوە  تەنها ٤ کاتژمێر پشتیان بە مۆلیدە بەستبوو  ،  تا ڕادەیەکی زۆر باشیش  تەئمینی ئاوی خواردنەوەی کردبوو  لە هەموو شارو شارۆچگەو گوندەکان ،  دەیان بەستو بەنداویان دروست کردبوو
کوردستان  تازە بە تازە ئاو نی یەو  نان و  شتومەکیشیان گران کردوە  ،  ئەوە کارەبا هەر باس ناکرێ لە خراپیدا
ئەفغانستان  بە رێک و پێکی موچەی دەداو  هیچ باسو خواسی لێ برین و پاشەکەوت لە گۆڕێ نەبوو
کوردستان چەند ساڵە یەک مانگ بە رێک و پێکی موچەی نەداوە

ئەفغانستان نەک هەر  قەرزار نەبوو بەڵکو بە پێی  بەڵگەنامەکانی ئەمەریکا بڕی یانزە ١١ ملیارد دۆلاری بۆ ئەفغانستان جێ هێشتوە
کوردستان  سەرباری هەموو دزی و تاڵانیەک  هەموو ساڵێ   یەک ملیاردو نیو قەرز دەخاتە سەر قەرزەکان کە تا ئێستە زیاتر لە  ٣٠ ملیارد دۆلار قەرزارە.
ئێستە بۆ بەرچاو ڕونی   کوردستان و ئەفغانستان  بەراورد بکرێ  ئەوان لە ئێمە باشترن ، لایەنی کەم  ئەگەر دەسەڵاستی داهاتو جا تالیبان یان حکومەتێکی ئیئتلافی و فرە رەنگ بێت  نەک هەر قەرزار نی یە بەڵکو خاوەنی ١١  یانزە ملیارد دۆلاری پاشەکەوت کراویشە ، دەی  کوردستان بە چیەوە دەنازێ وا دەڵێ  زۆرمان فەرقە ، بەڵی زۆرمان فەرقە  بەڵام لە چیدا  .

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟