لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

تورکیا لە رێگای پارتیەوە دەست بەسەر بەنداوی بێخمە دا ئەگرێت.

Sunday, 10.18.2020, 09:45 AM


تایبەت بە تەڤدا پریس
اش شکستەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا لە جەنگی هەفتانین ، پارتی خەریکی جێبەجێکردنی پیلانێکی مەترسیدراە بۆ پەلکێشکردنی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆ قوڵایی هەرێمی کوردستان ، بەتایبەتی لە دەڤەری سورچیاتی سۆران . ئەم پیلانە کەلەلایەن دەزگای جاسوسی میت و سوپای داگیرکەری تورکیا وەک فەرمان بۆ پارتی دراوە ، بەم شێوەیە: وەکو هەموو جارێک چەکدارەکانی پارتی بڵاوەیان پێدەکرێت لە شوێنە هەستیارەکان لە سەر شاخ و گردو تەپۆڵکەکان ، دواتر تەسلیم بەسوپای داگیرکەری تورکیا دەکرێت. ماوەی چەند هەفتەیەکە پارتی لە دەڤەری سورچیاتی سۆران ، باکوری خەلیفان سپیلک وبێخمە و رێگای بارزان ، بەتەحدیدی لە گوندەکانی :گۆڕەز ، جۆنەر ، کانی کولك ، کنەك ، خەلان ، بەورکان ،سرێشمە ، ساوا و، هەنار ، بڵاوەی بەچەکدارەکانی کردووە ، بازگەیان داناوە و، بۆ سوپای داگیرکەری تورکیا خەریکی دورستکردنی چەندەها بنکە وبارەگا وسەربازگەن . خەڵکی گوندەکان لە ژێر فشاری ئەو چەکدرانەن و دەستگیرییان دەکەن وتۆقاندن لەناو ژن و منداڵەکان بڵاودەکەنەوە. تا ئێستا، پارتی، دوو لیوای لە مێلیشیاتەکانی هێناوە ، لیوای سێیەمیش لەم رۆژانە بۆ دەڤەرەکە دەنێرێت. دەبێ بوترێت ،تورکیای داگیرکەر ، لە رێگای چەتەکانی پارتیەوە ، دەیەوێت پێ بەپێ باشوری کوردستان داگیر بکات.. تاکە هێزیکیش لەو ناوچەدا بەرەڤانی لە خاکی باشوری کوردستان دەکات ، تەنها گەریلایە.بێدەنگی هێزولایەنە سیاسیەکانی دیکە لە باشوری کوردستان ،بوێری بە پارتی و دەوڵەتی تورکیای داوە بۆ داگیرکردن و تاڵانکردنی باشوری کوردستان.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





بابەتی تر

تەڤدا پرێس: دادگای دهۆک بڕیاری ئازادکردنی مامۆستا دڵشاد گوهەرزی دەرکرد تەڤدا پرێس: چیرۆكى دادوەرییەكە مەلا مستەفا لەدەمى ڕۆژنامەنووسێكى ئیسرائیلیەوە تەڤدا پرێس: نامه‌ێک له‌ پاسه‌وانێكی مه‌سعود بارزانی بۆ تەڤدا پرێس هاتووه‌ ئێمەش وه‌ك خۆی به‌ڵاویده‌كه‌ینەوە نیاز حەمید: بەڵگەیەکی دیکە لە نامەکانی هیلاری کلینتۆن!. هۆشیار زێباری ونە!. 17SHUBAT: کەیسی رۆژنامەنوس شێروان شێروانی دەبێتە دانیشتنێکی تایبەتی پەرلەمان و حکومەتی سوێد تەڤدا پرێس: سانع بارزانی وكارگه‌ها غازێ تەڤدا پرێس: سەندیکای رۆژنامەنوسان دوای یاسای ژمارە ٣٥ی رۆژنامەگەری لەسەر شێروان شێروانی جێبەجێ بکریت . 17SHUBAT: پەڕلەمانی ئەوروپا نیگەرانە کەڕێز لەمافی مروڤ و دیموکراتی لەکوردستانی باشور ناگیرێ تەڤدا پرێس: كۆمه‌لكوژی و جينۆسایدی بنە مالەى مێرگەسۆرى (22/23__ئازارى_ 1975) لەدواهەناسەکانى مەرگى شۆرشى ئەیلول , تەڤدا پرێس: مه‌سعود و خالێ خۆ ل ئه‌مریكاو 55 ملیون دولار!

وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟