لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

بەڵگەیەکی دیکە لە نامەکانی هیلاری کلینتۆن!. هۆشیار زێباری ونە!.

Wednesday, 10.14.2020, 01:38 PM


لە ئیمێڵی نێوان عابدین هوما کە نزیکترین کەسی ئیخوانی تیرۆریست بوو لە هیلاری کلینتۆن وەک ئەقڵی بەگەڕخەری هیلاری دادەنرا ، لە ئیمێڵیکیدا بۆ هیلاری دەنوسێت: زۆر دەگەڕێین بەدوای زێباری (مەبەستی هۆشیاری زێبارییە) نایگرین ، تەنها مۆبایلێکی هەیە ئەویش وەلام ناداتەوە لە باکوری عێراقە (لەبەغدا نییە).
هەموو گەڕانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە دوای هۆشیار زێباری تەنها بۆ ئەوەیان بوو ، پرسە وسەرەخۆشی وەزارەتەکەیان رابگەیەنن بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە کەسی وەزیر ، بە هۆی ئەو تەقینەوە گەورەیەی کە لە نزیک باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە رۆژی ١٩ ی ئابی ٢٠٠٩ روویدا کە سەدان کەس تێدا کوژراو بریندار بوون .
بە گوێرەی ئەم دۆکۆمێنتە ، لەکاتی تەقینەوەکە هۆشیار زێباری لە بینایەی وەزارەت نەبووە ، لە باکوری عێراق(هەولێر) بووە.
ئەم زانیارییە سەردەبات بۆ ئەوەی کە غیابی وەزیر لەکاتێکی ئاوادا و خۆشارنەوەی و ،وەڵام نەدانەوەی تەلەفۆن ، شیمانەی ئەوەی لێدەکرێت ، دەستی لەو کردە تیرۆریستە هەبوو بێت یا لانی کەم ئاگادار بوو بێت.
تورکیا ئەوێ رۆژێ وئێستاشی لەگەڵدا بێت ، دەیوست ودەیەوێت رەوشی عێراق ئاڵۆز بێت ، بۆیە لە ڕێگای بەرپرسەکانی پارتیەوە بە هۆی پارێزبەندیان تیرۆریست و مەوادی تەقینەوەیان دەگوزاتەوە ناو بەغدا .
تورکیا دەیوست ناوەندێکی لاواز لە عێراقدا هەبێت بۆ ئەوەی بتوانێت پێگەی خۆی قایم بکات لە فەوزادا. دز حەز بە بازاڕی شێواو دەکات.
جێگای باسە ، هۆشیار زبێاری کە خاڵی سەرۆکی پارتیە ، لەسەر دزی و گەندەڵی لەپەرلەمان متمانەی لێوەرگیرایەوە و خاوەنی فایلێکی گەورەیە لە دەزگای نەزاهە ، چاوەڕێی دادگایەکی عادیلانە دەکات !.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





بابەتی تر

17SHUBAT: کەیسی رۆژنامەنوس شێروان شێروانی دەبێتە دانیشتنێکی تایبەتی پەرلەمان و حکومەتی سوێد تەڤدا پرێس: سانع بارزانی وكارگه‌ها غازێ تەڤدا پرێس: سەندیکای رۆژنامەنوسان دوای یاسای ژمارە ٣٥ی رۆژنامەگەری لەسەر شێروان شێروانی جێبەجێ بکریت . 17SHUBAT: پەڕلەمانی ئەوروپا نیگەرانە کەڕێز لەمافی مروڤ و دیموکراتی لەکوردستانی باشور ناگیرێ تەڤدا پرێس: كۆمه‌لكوژی و جينۆسایدی بنە مالەى مێرگەسۆرى (22/23__ئازارى_ 1975) لەدواهەناسەکانى مەرگى شۆرشى ئەیلول , تەڤدا پرێس: مه‌سعود و خالێ خۆ ل ئه‌مریكاو 55 ملیون دولار! 17SHUBAT: ڕونکردنەوەیەکی چەواشەکارانەی دیندار زێباری سەبارەت بە ڕفاندنی شێروان شێروانی تەڤدا پرێس: حکومەتی هەرێم رێکخراوی هیومان ڕایتس ۆوچ چەواشەکاری بڵاودەکاتەوە سەبارەت بە ڕەوشی ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان تەڤدا پرێس: بینایێن حكومی ڤه‌گه‌رینین تەڤدا پرێس: یەکە نیشتەجێیەکانی ئەندامانی بنەماڵەی بارزانی لە شاری هەولێر

وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟