لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

حکومەتی هەرێم رێکخراوی هیومان ڕایتس ۆوچ چەواشەکاری بڵاودەکاتەوە سەبارەت بە ڕەوشی ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان

Sunday, 10.11.2020, 11:19 AM


حکومەتی هەرێم رێکخراوی هیومان ڕایتس ۆوچ چەواشەکاری بڵاودەکاتەوە سەبارەت بە ڕەوشی ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان
لە نامێیەکدا کە ئەمرۆ بۆ تەڤدا پرێس نێردراوە نوێنەری وەلامدانەوەی راسپاردە نێودەولەتیەکان رێکجراوێکی جیهانی بە چەوشەکار ناودەبات
لە ئەسلدا حکومەتی هەرێم خۆی چەواشەکارە .
ئەمەش دەقی نامەکەیە .
لە ڕێکەوتی ٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠، ڕێکخراوی (هیومان ڕایتس ۆوچ ) هەواڵێکی شیکاری لەسەر داخستنی ئۆفیسەکانی کەناڵی (ئێن ئار تی) لە هەرێم بڵاوکردەوە. لە هەواڵەکەدا، ڕێکخراوەکە چەند تۆمەتێکی بێ بنەمای خستۆتەڕوو، گوایە حوکمەتی هەرێم ئازادی ڕادەربڕینی بەرزەفت کردووە. بۆ ئەم تۆمەتە، ڕێکخراوەکە جەختی لەوە کردۆتەوە کە ئۆفیسەکانی (ئێن ئار تی) بە نایاسایی داخراوە و پێشتر هیچ هۆشداریەکی یاسایی بۆ نەچووە.
لەم بارەیەوە، نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکان حوکمەتی هەرێم، بە پێویستی زانی ئەم بەیاننامەی خوارەوە بڵاوبکاتەوە:
نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکان بەرپرسە لە هەڵسەنگاندنی ڕاپۆرت، لێدوان و بەیاننامە نێودەوڵەتیەکانی پەیوەندیدار بە مافی مرۆڤ لە هەرێم، هاوکات دەسەڵاتی دامازراوەیی پێدراوە تا، بە ڕاوێژ لەگەڵ دامودەزگا فەرمیەکانی حوکمەتی هەرێم، هەڵوێستی هەرێم بە لایەنەکان بگەیەنێت. لەم سۆنگەیەوە، نووسینگەکەمان ڕاوێژی بە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێم و داواکاری گشتی کردووە، بەر لەوەی بەیاننامەکەی پێشووتر سەبارەت بە داخستنی ئۆفیسەکانی کەناڵی ناوبراو بڵاوبکاتەوە. هەڵوێستی هەرێم دەربارەی ئەم پرسە ڕوونە. (ئێن ئار تی) زیاد لە جارێک پێشێلکاری یاسای کردووە، و هەر لە چوارچێوەی یاساش مامەڵەی لە گەڵداکراوە.
ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆوچ دەیەوێت ڕای گشتی بە لاڕێدا ببات. ئۆفیسی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکان پشئەستوور بە هەڵوێستی ڕوونی حوکمەتی هەرێم و وەزارەتی ڕۆشنبیری، پێشتر ئاماژەی بە لایەنە یاساییەکانی داخستنی ئۆفیسەکانی (ئێن ئار تی) داوە. کەناڵی ناوبراو، لە مانگی شەشی ئەم ساڵەوە چەندان هۆشداریان بۆچووە، کە دەست هەڵگرن لە چەواشەکاری و بڵاوکردنەوەی هەواڵی بێ بنەما و هاندانی خەڵکی بۆ شکاندنی ڕێنماییەکانی دووری کۆمەڵایەتی لە دەمی مەترسی کۆڕۆنا. ئەم هۆشدارییانە لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری و داواکاری گشتیەوە ئاڕاستەکراون و بەم بەیاننامەوە هاوپێچکراون.
سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کە گوایە داخستنی ئۆفیسەکانی کەناڵەکە نایاسایی بووە، دوورن لە ڕاستی ، بەڵکو حوکمەتی هەرێم ڕێکاری پێویستی یاسایی گرتۆتەبەر. بەڕێز داواکاری گشتی، نووسراوێکی ئاڕاستەی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان کردبوو، تێیدا داوای داخستنی کاتی میدیای (ئێن ئار تی) کرد. دواتر داواکاری گشتی پەنای بۆ دادگا برد بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکە، و ئێستا کەیەسەکە لە دادگایە.
یاساکان ڕوون و ئاشکران. بە گوێرەی ڕێنمایی ژمارە (٢)، پشتئەستوور بە یاسای ژمارە (١٤)ی ساڵی ٢٠١٠، هەر دەزگایەکی میدیایی لە هاندانی گێرەشێوێنی و بڵاوکردنەوەی دڵەڕاوکێ و توندوتیژی تێوەبگلێت، ئەوا وەزارەتی ڕۆشەنبیری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرێتەبەر. سزایەکە لە داخستنی کاتی بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێر دەستپێدەکات، لە کاتی دووبارەبوونەوە داخستنەکە بۆ یەک هەفتە درێژدەکرێتەوە، و لە هۆشداری سێیەمەوە، وەزارەتی ناوبراو بۆی هەیە مۆڵەت لە کەناڵی لادەر لە یاسا وەربگرێتەوە.
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بەرێوەبەرایەتی گشتی و ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە بەشی یاسا لە ٣/٦/٢٠٢٠ کەنالی ناوبراوی ئاگادار کردووتەوە کە بەردەوامیدان بەم شێوازە لە راگەیاندن پێویستە رابگیرێت و ڕەچاوی بارۆدوخی هەرێمی کوردستان بکرێت بە پێچەوانەوە دام و دەزگا پەیوەندیدارەکان ناچارن رێکاری یاسایی بەرامبەر کەناڵی ئاسمانی (ئێن ئار تی) بگرنەبەر. بۆ ئەم مەبەستە لەم دواییەدا وەزارەتی رۆشنبیری پاڵپشتی لە سکاڵای داواکاری گشتی کردووە لە دادگادا.
(ئێن ئار تی) بە بەردەوامی بۆ ئاقارێکی زوور خراپدا رویشتووە لە هاندانی خەلک بۆ یاخیبوون لە بریارەکانی وەزارەتی ناوخۆ و شکاندنی قەدەغەی هاتووچو و گومان دروستکردن لەسەر بوونی نەخۆشی کۆرۆنا، هەروەها، کەناڵی ناوبراو دوور لە یاسا و پێچەوانەى ماددەی سێیەم بەرگەى سێیەم، بە بەردەوامی لە رێنمایی رێکخستنی فریکوێنسی سپەیس لە هەرێمی کوردستان سەرپێچی کردووە. (ڕێنمایی مۆڵەتی تەلەفزیۆن و ڕادیۆ).
بەپێی یاسای ڕۆژنامه‌نووسی ژماره‌ (35)ی ساڵی (2007)، لەم یاسایەدا گشت ئەرك و مافەكانی رۆژنامەنووسان و دەزگاكانی راگەیاندن دیاریكراوە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان گرنگییەكی زۆر بە ئازادییەكان و پاراستنی مافەكانی مرۆڤ دەدات لە هەر ئاستێكدا بێت بەتایبەتی لە بواری رۆژنامەنووسیدا، بەڵام لە هەمان كاتدا ناكرێ پیشەی رۆژنامەنووسی ببێتە هۆكارێك بۆ بەزاندنی ئازادی كەسانی تر و هۆكارێك بۆ نانەوەی پشێوی و ئاژاوە و تێكدانی ئاسایشی كۆمەڵایەتی.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟