لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

باڵادەستی بازرگانانی وڵاتانی دوژمن لە هەرێمی کوردستان

Thursday, 10.08.2020, 07:21 PM


باڵادەستی بازرگانانی وڵاتانی دوژمنی دراوسێ لە هەرێمی کوردستان  بونەتە هۆکاری بەرتەسك بونەوەی کاری بازرگانانی کورد لە هەرێمی کوردستان و بێبازاڕ کردنی بەروبومی ناوخۆ.
سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژوری بازرگانیی سلێمانی سەبارەت بەو باسە دەڵیت: "هیچ یاسایه‌ك له‌ هه‌رێمی كوردستاندا نییه‌ پارێزگاری له‌ به‌رهه‌می ناوخۆیی بكات، بۆیه‌ بازرگانه‌كان توشی زه‌ره‌ر ده‌بن، بازرگانه‌ ئێرانی و توركییه‌كان بواری بازرگانه‌ ناوخۆییه‌كان له‌ زۆر بواردا ناده‌ن، چونكه‌ حكومه‌ته‌كانیان پارێزگارییان لێده‌كه‌ن و پاڵپشتی باشیان ده‌كه‌ن، پاره‌یان بۆ ده‌ده‌ن، له‌ ناردنی پاره‌دا بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات هاوكاریان ده‌بن".
سیروان محەمەد،سەبارەت بە نەبونی یاسایەك کە پارێزەری بەرهەمی ناوخۆ بێت ووتویەتی:'' هه‌رێمی كوردستان نه‌یتوانیوه‌ یاسایه‌كی واده‌ربكات پارێزگاری له‌ به‌رهه‌می ناوخۆیی بكات، ده‌رگاكانی هه‌رێم له‌ئاست به‌رهه‌می هاورده‌كراو كراوه‌ن، زۆرجار بازرگان و جوتیاره‌ كورده‌كان زه‌ره‌ری گه‌وره‌ ده‌كه‌ن، چونكه‌ له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ش دژایه‌تی ده‌كرێن.''
سەبارەت بە پشتیوانی ماڵی بازرگانانی ناوخۆ پەنجەی بۆ ئەو ڕاستیە ڕاکێشاوە کە  "هیچ بانكێك له‌ هه‌رێمی كوردستاندا نییه‌ پاڵپشتیی بازرگان و جوتیاره‌كان بكات، هه‌مویان له‌ گیرفانی خۆیان پاره‌ ده‌ده‌ن، له‌كاتێكدا له‌ زۆرێك له‌ وڵاتان، بانكه‌كان به‌ڕوی بازرگانه‌كاندا كراوه‌ن و به‌ قازانجێكی كه‌م پاره‌یان پێده‌ده‌ن".
تەنانەت جگە لە بەرهەمی تورکی ئێرانی بازرگانانی ئەو دو وڵاتە بەرهەمی وڵاتانی تریش دەهێننە کوردستانەوە ، هەر لەو ڕوەشەوە دەڵێت: '' زۆر كۆمپانیای توركی و ئێرانی به‌رهه‌می ناوخۆیان نییه‌، ده‌چن له‌ وڵاتانی تره‌وه‌ كاڵاو شمه‌ك ده‌هێنن بۆ عیراق و هه‌رێم و دژایه‌تی بازرگانه‌كانی ئێره‌ ده‌كه‌ن.''
سەبارەت بە باڵادەستی بازرگانانی نەتەوە سەردەستەکانی وڵاتانی ئێران و تورکیا دەڵێت: "باڵاده‌ستبون، چۆن باڵاده‌ست نابن، سه‌یری به‌رهه‌مه‌كان بكه‌، هه‌موی ئێرانی و توركین، بواری بازرگانی ئێمه‌ ناده‌ن هه‌ناسه‌بدات، چونكه‌ ئێمه‌ هیچ پاڵپشتێكمان نییه‌، تابتوانین ركابه‌ری كۆمپانیا بیانیه‌كان بكه‌ین".


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟