لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

سەکتەری کارەبا بۆ کەرتی تایبەتی و کاردانەوەی هاوڵاتیان و پەرلەمەنتاران

Sunday, 10.04.2020, 04:36 PM


پاش ئاشکراکردنی ئەوەی کە سەکتەری کارەبا دەدرێتە کەرتی تایبەتی چەندین ڕەخنەی توند لە لایەن پەرلەمانتاران و لە تۆڕە کۆمەڵایەتریەکاندا ئاراستەی وەزیری کارەبا و حکومەتی هەرێم کرا.

دابان محه‌مه‌د، ئه‌ندام په‌رله‌مانی‌ كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ "چیرۆکی‌ سەیر لەپشتی‌ پێدانی‌ کارەبا بەکۆمپانیاكانی‌ (کار، قەیوان، ماس) هەیە، ئەم پرسە شکستێکی‌ ترە کە باج‌و زیانەکەی‌ لەسەر گیرفانی‌ هاوڵاتیانە".

"کارو قەیوان‌و ماس، سێ کۆمپانیای‌ گەورەی‌ هەرێمن، هەر یەکەیان چیرۆکی‌ سەیریان لەگەڵ حزب و حکومەت و زۆن و ناوچەکانی‌ خۆیاندا هەیە!".

هەروەها پەرلەمانتار غالب محەمەد سەبارەت بە بە تایبەتکردنی سێکتەری کارەبا لە ئەکاونتی تایبەتی خۆیدا دەڵێت:
''مافیاكانی دەسەلات هەموو حكومەتیان دا بە كۆمپانیاكانی حزب .
‏‎لە ساڵی 2005 بۆ ساڵی 2019 زیاتر لە (40) ملیار دولار بۆ كارەبا سەرفكراوە لە كابینەكانی حكومەت بەڵام بە هیچ شێوەیە ئەو پارەیە بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا نەبووە چونكە ئەو كات نێچیرڤان بەرزانی و بەرهەم سالح و عیماد احمد و قوباد تاڵەبانی سەروك و جێگربوون و بە ئێستاشەوە كە مەسرور بەرزانیە هەموو وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبایان دا بەم كۆمپانیاكانی حزب كە هەموووی خاونداریتی ئەسلی خۆیان بوون وەك ( احمد اسماعیل ،كۆمپانیای قەیوان ، كۆمپانیای كار ) ، ئەمانیش چون هەرچی ویستگەی كۆن هەیە هێنایان بۆ بەرهەمێنانی كارەبا بە نرخێكی گران بە حكومەتیان دەفرۆشت كەواتا لە ئەسڵدا ئەو بەپرسانەی كە ناوم هێنان هەموویان خۆیان بە خاونی كۆمپانیاكان دەزانی نەك خۆیان بە خاوەنی حكومەت و دەوڵەت، دەزانن .
‏‎ئینجا هەر بەراست ئەم بڕیارە بڕواتە ناو ئەنجومەنی وەزیران . ئایا وەزیرە فاشلەكانی ئێمە ئەتوانن یەك وشە بڵێن ؟ نەخیر، ...''
‏‎ ''كەواتا دەبێت بە هەموومان قبوول نەكەین ئەم دز و مافیانە وەك چۆن كاتی خۆی تەلی كارەباكانمانیان دەدزی و ئاودیوی ئێرانیان دەكرد ئێستاش كار دەكەن بۆ ئەوەی چوار تایە بخەنە ژیر وەزارەتی كارەبا و هەموووی بدزن بۆ كۆمپانیاكانیان .''

وەکو کاردانەوەیەك بەرامبەر کۆمێنت و ناڕەزاییەکان، وەزارەتی کارەبا لەبارەی بە تایبەتکردنی سێکتەری کارەبا روونکردنەوەی دا و ئەمەش دەقی ڕونکردنەوەکەیە :
ئاوێنە: دەقی روونکردنەوەکەی وەزارەتی کارەبا بەم جۆرەیە:

روونكردنەوەیەك لەوەزارەتی كارەباوە سەبارەت بە تایبەتكردنی سێكتەری دابەشكردنی كارەبا
هەندێك لەدەزگاكانی راگەیاندن بەمەبەست یاخود بێ زانیاری و شێواندنی لێدوانی بەرپرسانی كارەبا هەواڵ و راپۆرت سەبارەت بەتایبەتكردنی سێكتەری دابەشكردنی كارەبای نیشتمانی بڵاودەكەنەوە كە بووەتە هۆی دڵەراوكێ و پرسیار لای هاوبەشانی كارەبا، ئێمە لەوەزارەتی كارەبا بۆ بەرچاو روونی هاوڵاتیانی خۆشەویست بەپێویستی دەزانین ئەم چەند زانیارییانەی خوارەوە بڵاوبكەینەوە كە سەرجەم ئەم هەنگاوەو پرۆسەیە لەخزمەتی هاوڵاتیانی كوردستاندایە.
1- بەتایبەتكردنی كەرتی دابەشكردنی كارەبا راستەوخۆ لەلایەن وەزارەتی كارەبا چاودێریی و سەرپەرشتی دەكرێت.
2- نرخی كارەبا لەسەر هاوبەشانی كارەبا زیاد ناكرێت.
3- دەبێتە هۆی باشتر كۆنترۆڵكردنی سیستەمی بەڕێوەبردنی كارەبا.
4- رێگرە لە بەفیڕۆدانی وزەی كارەبا و كەمبوونەوەی پاڵەپەستۆ لەسەر تۆڕ و وێستگەكان و كەمبوونەوەی كاری چاكسازیی و سوتانی محاویلەكان .
5- كەمكردنەوەو نەهێشتنی سەرپێچیەكانی كارەبا بەمەش دادپەروەریی لە دابەشكردنی كارەبا زیاتر دەستەبەر دەكرێت.
6- زیادبوونی ماوەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بەتایبەتی لەهەردوو وەرزی هاوین و زستان دا .
7- بەڕێژەی لە 70%ی فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا لەو سێكتەرە كار دەكەن بەتەواویی ئیمتیازاتەكانیان كار دەكەن و كۆمپانیاكان پابەند دەبن بەدابینكردنی موچەكانیان لەكاتی خۆیدا.
8- كەمكردنەوەی سلفەی مانگانەی بەڕێوەبەرایەتیەكانی كارەبای شارەكان .

وەزارەتی كارەبا


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟