لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ سێی‌ فه‌رمانبه‌ران لە مانگی هەشت !

Saturday, 08.08.2020, 10:28 AM


لە کاتێکدا موچەی مانگی سێ پاش چوار مانگ و نیو دابەشدەکرێت، ماڵپەڕەکانی دەسەڵات و  حیزبە وابەستەکانیان  و پیاوانی حیزبەکانی وابەستە بە دەسەڵات قسە لە خۆشحالی دەکەن و لە پاڵ ئەو خۆشحاڵیەدا چەندین ئەگەری ڕەشی تر دەخەنە ڕو .
د.شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ ماڵپه‌ڕی‌ فه‌ڕمی‌ حزبه‌كه‌ی‌ دا دەڵێت: "له‌ ئێسته‌دا پێشبینیه‌ك هه‌یه‌ كه‌ هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ره‌ و له‌م ڕۆژانه‌دا ڕێككه‌وتنێك له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له‌ نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی به‌غدا واژۆ ده‌كرێت".
د.شێركۆ جه‌وده‌ت ده‌ڵێت: "به‌پێی زانیارییه‌كان حكومه‌تی به‌غدا بڕێك پاره‌ بۆ مووچه‌ ده‌نێرێت و حكومه‌تی هه‌رێمیش له‌ داهاتی ناوخۆ پاره‌ ئاماده‌ ده‌كات و به‌و شێوه‌یه‌ مووچه‌ی مانگی سێی پێ دابه‌ش ده‌كرێت".
سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كگرتوو راشیگه‌یاند كه‌ "تا ئێستا ڕوون نیه‌ كه‌ مووچه‌ی ته‌واوه‌تی دابه‌ش ده‌كرێت یاخود به‌ لێبڕینه‌وه‌ ده‌بێت و پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت مانگانه‌ مووچه‌ له‌كاتی خۆیدا دابه‌ش بكرێت".
هه‌رچه‌نده‌ پێمانناوه‌ته‌ مانگی‌ هه‌شت، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ستی‌ به‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ سێ‌ نه‌كردووه‌ و هیچ واده‌یه‌كیش به‌ فه‌ڕمی‌ رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟