هەواڵ
بانگەوازی گردبونەوەیەکی جەماوەری لە سلیمانی
Monday, 02.22.2021, 02:27 PM
دەستەیەک لە مامۆستایان و پارێزەران و یاسا ناسان و چالاکوانی مەدەنی دژ بە بڕیاری دادگای تاوانەکانی هەولێر بانگەوازی گردبونەوەی جەماوەری دەکەن لە شاری سلیمانی.
کات و شوێنی گردبونەوە؛ ڕۆژی 5 شەمە 25.02.2021 کاتژمێری 2ی پاشنیوەڕۆ، بەردەم باخی گشتی
(دەقی بانگەوازەکە وەرگیراو لە پەیجی مامۆستایانی کوردستان)
لە پێناو بەرگری کردن لە کەیسی زیندانیانی بادینان و سەروەری یاسا و شکۆی دادگا، سەرجەم پارێزەران و یاساناسان و چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕووناکبیران و مامۆستایان و فەرمانبەران و سەرجەم چین و توێژەکان بانگهێشت دەکەین بۆ گردبونەوەیەکی جەماوەری لەبەردەم باخی گشتی لە ڕۆژی 5 شەممە کاتژمێر دوو، بە مەبەستی دروست کردنی فشار بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە نا یاسایی و ستەمکارانەیەی دادگای تاوانەکانی هەولێر و گەڕانەوەی شکۆی دادگا و سەروەری یاسا و پاراستنی شکۆی تاکی کورد و بەرەو ڕوو بونەوەی سەرکوت کردنی ئازادیەکان. ئەمەی کە ڕویدا لە کەیسی زیندانیانی بادینان پێشهاتێکی زۆر مەترسیداری بەکارهێنانی دەسەڵاتی دادوەریە وەک ئامرازێکی بەرتەسککردنەوەی ئازادیەکان و بچوککردنەوەی ئەو دەزگایە و بەکارهێنانی لە بەرژەوەندی حیزب و دەسەڵات. هەر بۆیە ئەم بابەتە پەیوەندیدارە بە هەر یەکێک لە تاکەکانی کۆمەڵگەوە و ئەرکی هەموومانە کە بەرگری لە ئازادیەکان بکەین و سنورێک بۆ ئەو دەستوەردانە ناڕەوایەی دەسەڵاتی دادوەری دابنێین. لێرەوە جارێکی تر بانگەوازی هەموو چین و توێژەکان دەکەین بۆ بەشداری فراوان لەو گردبونەوەی ناڕەزایی یە، بەمەش بەشدار دەبن لە هەوڵی پاراستنی شکۆی تاک و گەل و شکۆی دادگاو سەروەری یاسا. دەستەیەک لە پارێزەران و یاسا ناسان و چالاکوانی مەدەنی.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی لەیەکچوو
گۆران هەلەبجەیی: پارتی بەعسیە تاوانبارەکان داڵدە دەدات بە نموونەی "سعدون صبری"
گۆران هەلەبجەیی: ئایا بواری ساختەکاری لەهەڵبژاردنەکانی داهاتوودا ماوە؟
ئەیهان سەعید: کێ پێویستی بە پیشەییبوون و ئامۆژگاری یە ؟ وەڵامێک بۆ سەرۆکی حکومەت
دلێر ئاکرەیی: دوا هەواڵ سەبارەت بە سكاڵای بەرزکراو دژ بە بەرپرسانی هەرێم
زانکۆ ناصر احمد بگ: ڕیستۆرانت و قاوەخانە ٣ ملیۆن دۆلاریەکەی (( شاسوار عبدالواحید ))لە کالیفۆرنیا
بابەتی تر
دەقی بڕیاری سزای زیندانیکردنی چالاکوانانی بادینان
دوا بڵاوکراوەکانی تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی (٢/٢/٢٠٢١ - ٢١/٢/٢٠٢١)
عەلی حەمە ساڵح: وەڵامێک بۆ دیندار زێبازی
ماڵپەرە سێبەریەکانی سەر بە پارتی گلەییە سەرکزیەکانیش پەلامار دەدەن
دەستوەردان لە دەسەڵاتی دادوەری بە کردار
زیندانیانی سزادراوی بادینان مانگرتنی خواردنیان ڕاگەیاند
ڕێکخراوێکی نزیك لە دەسەڵات داوای دڵۆڤانی و بەزەیی بۆ زیندانیانی دەڤەری بادینان دەکات
منافسەی جوت ئامۆزا
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان سزای زیندانیانی بادینان مەحکوم دەکات
سزای شەش ساڵ زیندانی بە بێ هیچ بەڵگەو شایەتیەك بۆ زیندانیانی بادینان