لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

لە مەسرورەوە بۆ قوباد

Sunday, 05.30.2021, 10:13 AM


لەنیشتیمانی ناوک کەوتووی ئەتککراو، لەهەرێمی ناوزڕاوی ناشیرینکراو،بۆ ناوەندی موفلیسی پارەلێبڕاو وەک خۆیان ئەڵێن.جاران لە زمناکۆوە بۆ ئازاد بوو،کەچی ئێستا لە مەسرورەوە بۆ قوباد لەبەغداوە بۆ هەولێر نەوتەکە بنێرە بۆ ئەوەی حەوتی مانگ زەماوەند بکەین.ئەو زەواجەی لەنێوان هەرێم و ناوەنددا هەیە، لەهیچ زەواج و زایەڵێکی دونیا ناچێت.بوک کە هەرێمە هەمیشە تۆراو و لوت لەبایە،باوەڵوو بوخچەی بوکێنی هێشتا لەسەر پشتی بارگیری باب لێهێنراو لەو نێوانە سەمایەتی!!! ،بەربووکە پاکستانیەکە خۆی ون کردووە بەس جەنابی هەورامی ئەزانێ لە کوێیە ،بوکی حەوتوی حەلوا نەدیووی گورگ خواردوو کرد،هەورامی عیملاق و عەلامەش چرای هەموو کورد کەچاوەڕیی کارەبای فولی 24سەعاتی ئەو بوون، کەچی چراکەی هەورامی قوچاندی بە جانتا دۆلارو چەند گرێبەستێکی واژۆکراو!! ئێمە دەمانویست چراکەی ماڵمان بۆ هەمیشە داگیرساو و بەردەوام بێ!! بەڵام نەک چراکەی ئێمە چراکەی خۆشی زوو خامۆشی کرد کەم بینراو بوو!! ،پاش سی ساڵ لەحوکم و حاکمی، سەدەیەک لە قوربانی و قومار. قیت وقنج وەک قوماربازی زۆر دۆڕاو و کلک تەقیو لەچەند تەڵە و داوێک، سەپانی بەرهەم پوش و مازوو کەری کۆش دڕاو ،وەک گورگی باران نەدیوو کورتانی شەق تێهەڵدراو.وەک نەبای دیبێت ونەبارانو تەم!! وا خیتاب ئەدەن بەنەفەسی جەنگ،وەک لینکۆڵن ڕەفتاردەکەن وەک ئەوەی چینایەتی و چەندایەتی و جیهانەیەتی دەستکەوتیان بێ،پاشایەتی شەڕق و غەڕب لەدەستیان بێ،بێ ئاگا خافڵ و خەڵەفاو زۆر بەجددی ئازارت ئەدەن و ئەیانەوێت بەگاڵتە وپێکەنین ئاشتت بکەنەوە. بۆیە علی وەردی دەڵێت(هەرگیز خاوەن بەرژوەندی دان بەهەڵەی خۆیدا نانێت،هەرچەندە لەسەر ناحەقیش بێت،هەرگیز کەسی خۆشڕابوێر بەئاسانی واز لەخۆشیەکەی خۆی ناهێنێت، بۆ کەسێک کەدەیەوێت لێی دابماڵێت،بەڵام بێ ئاگایە لەوەی کە گۆڕهەڵکەن هەمیشە لەبنی گۆڕدا دەمێنێتەوە) ئێوە چی شتێکی تری خراپ ماوە لەسەرمان تاقی بکەنەوە! ئێوە هەمیشە خۆتانوو بنەماڵەکانتان تا چەندین نەوەیی تر ئەوەندەتان دزیووە چیتان پێ باش بێ ئەیکەن چیتان پێ خۆش بێ ئەیخۆن کوێتان پێ باش ئەڕۆن بەڵام بیرتان نەچێ زۆرێک لە دیکتاتۆرەکان هەرگیز بیریان لەوە نەکردبوەوە کە ڕۆژێک دێت کۆتاییان دێت،ئێوەش کۆتاییان دێت جا ئەو کاتەش جگە لەنەفرەتو لاپەڕەیی ڕەشی مێژوو هیچی ترتان بەر ناکەووێ !!

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟