لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

دادپەروەری تەکیەو تەریقەتی بارزان

Thursday, 10.21.2021, 07:13 AM


دوای ئەوەی مامۆستا بەدەل بەرواری بێتاوان دەرچوو ،سەرباری بێتاوان بوون ماوەی راگیرانەکەیشی لە حوکمەکەی زیاتر بووە! بەڵام سوپاس بۆ خودا گرنگ ئەوەیە ئازادی کۆت و بەند ناکرێت و بە بۆنەی ئازادبوونی مامۆستا بەدەل بەرواری پیرۆزبایی لە کەسوکارو خانەوادەی هاوڕێ و دلسۆزانی ئازادیخواز دەکەم ئەمەش ئەو دادپەروەرییەیە کە پارتی و خێڵی بەرزانی شانازی پێوە دەکەن ! پێم خۆشە بەم بۆنەیەوە ئاوڕدانەوەیەکی مێژووی لە خێڵ و تەریقەتی بارزان بدەینەوە بزانین ئەم خێڵ و تەریقەتە لەکوێی ئەو ئازادی و دادپەروەرییەدایە کە بانگەشەی بۆ دەکەن .

بە دریژای مێژوو خێڵی بەرزانی لە شێخ تاجەدینەوە لەو سەردەمەی کە ناوچەی بارزان گوندێکی زێبارییەکان بووە ، شێخەکانی بارزان بە پێچەوانەی شێخەکانی نەهری و قادرییەکان بە چاوی سوکەوە لە ژیانی خەلکی هەژارو لە جوتیارو گوندنشینەکانیان روانیووە ، بەشێکی بیروباوەڕی شێخەکانی بارزان لە سەر بنەچەی شیعەی ئیسماعیلی داڕێژراوە کە گروپێکی توندرەوی مەزهەبی بوون و ئایین و سیاسەتیان تێکەڵ بە یەکتر کردووە ، ئەم بیرو باوەڕە درێژەی کێشا تاساڵی ١٩٦٩ لەبەریەک هەڵوەشانەوە ، لەسەردەمی شێخ عەبدولسەلامی دووەم دا بۆ پتەوکردنی جێ پێی بارزانییەکان کۆنفرانسی خێڵایەتی دەبەستێت و پەلاماری زێباری و ڕێکانی و برادۆستیبو سورچییەکان دەدات و بەشێکی زۆر هۆزو عەشیرەتەکانی تر ناچار بە هەڵهاتن دەکەن و ئەوانەیشی کە هەڵنەهاتن لە ناو بۆتەی خێڵایەتی بارزاندا توانەوە .

تەکیەی بارزان بە درێژایی مێژوو لە ململانێدا بووە لەگەڵ دەوروبەردا هیچ کات شێخ و موریدو دەروێشەکانی بارزان نەیانتوانیووە نوێنەری ڕاستەقینەی شەریعەت بن و تەریقەتی بارزان لەبەردەم ڕەخنەی جدیدا بووە و هیچکات تەریقەتی بارزان توانای گۆرانکاری و خۆنوێکردنەوەی نەبووە و مونەوەرانی کوردیش ڕەخنەی توندیان لەم مۆدێلی تەریقەت و ئایندارییە گرتووە ، تەریقەتی بارزان مۆرکی دەرەبەگایەتی بەسەریدا زاڵ بووەو خەبات و تێکۆشانی گوندنشین و جوتیارەکانیان دژ بە دەرەبەگ سەرکوتکردووە و دژی هەموو پێکهاتەو کەمینەیەکی ئاینی و ئیتنی بوون ، کاتێکیش تەنگەتاو بوون هانایان بۆ مەسیحییەکان بردووە .

خێڵی بارزان خێڵێکی گۆشەگیرن لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە ، ژن و ژنخوازی لەدەرەوەی خێڵەکە ئەنجام نادەن ، هاوسەرگیری دەرەکی هەڕەشەیە بۆ سەر خێڵی بارزان و ڕێگە نادەن کچەکانیان لە دەرەوەی خێڵەکە هاوسەرگیری پێک بهێنێت ، بەڵام پیاوانی خێڵی بەرزان بۆیان هەیە لە دەرەوەی خێڵەکە  هاوسەرگیری ئەنجام بدەن ، لەسەردەمی شێخ عەبدولسەلام بەرزانیدا جامانەی سور وەک رەمزێک بۆ خۆجیاکردنەوەی خێڵی بارزان لە خێڵەکانی تر و لە مەسیحی و ئێزیدییەکان داهێنرا و پەلاماری زێباری و سورچییەکان و شێخەکانی نەهری و لۆلانییەکان درا ، سەردەمی شێخ ئەحمەدی بارزان کە نازناوی (خودان) پێبەخشرابوو لەڕێی بەکارهێنانی هێزەوە زۆرینەی هۆزو عەشیرەتەکانی تری ناچار بە خۆساغکردنەوە کرد کە یان دلسۆزو ملکەچی تەکیەی بارزان بن یانیش ناوچەی بارزان بەجێ بهێڵن ! تەکیەی بارزان لەو سەردەمەدا هەڵگری بانگەشەی درۆزنانەی ئاینی بوون .

تەکیەی بارزان بە درێژایی سەد ساڵ ئەوەندەی خۆیان بەناشتنی شێخەکانی بارزان و بە مەرقەدکردن و پیرۆزکردن و بەیعەتدانەوە سەرقاڵ بوون ئەوەندە لە ئاست ئەرک و بەرپرسیارەتی ئاینی و رۆحانیەتدا نەبوون ، نە شێخەکان توانیویانە مەرجەع و کاریزما بن نە تەریقەتی بارزانیش نەیتوانیوە خۆی بسەلمێنێ و بە شیوەیەکی سروشتی دوور لە زەبرو زەنگ  پەل دابوکوتێت ، بەردەوام تەریقەتی بارزان بەشێکی گرنگ بووە لە سیاسەت و لە جموجۆڵی هەواڵگری نێوخۆی و دەرەکی هیچکات ئەم تەکیەیەو شیخ و موردو دەروێشەکانی نەیانتوانیووە ئاوڕێکی ڕەخنەگرانە لەو ڕەگ و ڕیشە ئاینی و کۆمەڵایەتی و کلتورییە  بدەنەوە .

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟