لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

ئەو پزیشکەی کە بەپزیشکی پاککردنەوەی ژەهر لەجەستەی مەلابەختیاردا ناسێنرا ، پزیشکی گورچیلە دەرچوو..

Sunday, 11.14.2021, 12:49 PM



لەچەند ڕۆژی رابردوودا كەناڵێكی ئاسمانی لەهەرێمی كوردستان كەلەلایەن دەزگایەكی هەواڵگری وڵاتێكی دراوسێوە سەپۆرت دەكرێت چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ پزیشكێكدا ئەنجامدا بەناوی سوها داشدلین و بەجۆرێك بە بینەرانی ناساند كە ئەو پزیشكە ئەڵمانیەو پسپۆرە لەپاككردنەوەی ژەهر لەجەستەدا.

بەڵام لە بەدواداچونێک لەسەر پسپۆری د.سوهاد داشدلیندا دەرکەوتوە و بەپێی  سیڤی ئەو پزیشكە لەسەر ماڵپەری فەرمی تەندروستی بەرلین دانراوەكە (لینكەكەی لەخوارەوە دادەنرێت) دەركەوتووە كە ئەو پزیشكە بەرەگەز توركە پسپۆری لە نەخۆشیە درێژخایەنەكانی گورچیلەدا ( Nephrology) هەیەو هیچ پسپۆریەكی لەگۆڕینی خوێنی جەستەی مرۆڤ و پاككردنەوەی ژەهر نی یە لەجەستەی مرۆڤدا،بەپیی وێنە بڵاوكراوەكانی مەلا بەختیاریش بێت غەسلی گورچیلەی بۆئەنجامدراوە نەك گۆڕینی خوێنی جەستەی.

بڵاوكردنەوەی ناوی پزیشكێك و چاوپێكەوتن كردن لەگەڵی لەدەرەوەی پسپۆری خۆی لەلایەن میدیایەكی ئاڕاستەكراوی دەزگایەكی هەواڵگریەوە  ئابڕوچونێكی گەورەیە بۆ ئەو میدیایەو ئەگەر وەزارەتی رۆشنبیری بەئەركی خۆی هەستێت دەبێت لێپێچینەوەی توند لەگەڵ ئەو كەناڵەدا بكرێت،چونكە بەمەسەت و بۆ دروستكردنی كێشە لەناو حزبێك و بەهەڵەدابردنی رای گشتی دەستی بۆ جۆرە بابەتێكی واهەستیار بردوە.

لینكی سیڤیەكەی د.داشدلین لەسەر پیگەی فەرمی تەندروستی بەرلین:
https://www.gesundheitsstadt-berlin.de/dr-med-sueha-dasdelen-31256/
س/ڤەدەنگ

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟