لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

كۆچبەران چ وانەیەکیان بە دەسەڵاتدارانی هەرێم دا؟

Saturday, 11.20.2021, 09:49 PM



شەپۆلی كۆچی گەنجان لە سنورەكانی بیلاڕوسیا دەرەنجام بوو ، ماوەی دوو ساڵە كوچی بەكۆمەڵی گەنجان بەشێوەیەكی بەرچاو لە ئارادا بوو بەڵام نەدەبینرا سنورەكانی یۆنان و ئیتالیاو دانكیخی فەڕەنسا بەھەزاران گەنج ڕویانتێكرد كە تا بەم ساتەش دانكیخ سەدان گەنجی تێدایە ، چەندین جار دەنگی ئەو پەنابەرانە و مەترسی كۆچی بەكۆمەڵم لە جەنگەڵەكان كردە ڕاپۆرت تا بێمنەتی دەسەڵات و پەڕلەمان بە ئاگا بێنینەوە بەرامبەر بە مەترسی كۆچ و ھەڵھاتنی گەنجان ، لە بەرامبەردا نە حكومەت و نە پەڕلەمان نەك ھەر بۆیان پرس نەبوو بەڵكوو بێ باكانە وەك ھەموو قەیرانەكانی دیكە بێدەنگ بون لە بەرامبەریدا .

فرۆشتنی فیزای بیلاڕوسیا لە ڕێگای كۆمپانیا فەرمیەكانی ھەولێرو دھۆك و بادینانەوە ڕێگە خۆشكەری حكومەتی ھەرێممان بۆ پشتڕاست دەكاتەوە بەوەی كە ھەوڵیان دەدا دەنگە ناڕازیەكان ووڵات چۆڵ بكەن و شەقام لە بەرژەوەندی خۆیاندا بمێنێتەوەوبێگومان ھەڵبژاردنەكانی ھەرێمیش نزیك بوەتەوەو گەرەنتی سەركەوتنیان دەكرد بەو كۆچە ،

دەسەڵاتی ھەرێم بە ئاشكرا فیزای دەدایە گەنجان ، ئەو فیزایەی بیلا ڕوسیا كە لە ٣٠ دۆلارەوە دەستی پێكرد گەیشتە ٤ ھەزار دۆلار بەو شێوەیەش بووە بازرگانیەكی زەبەلاح ، گەر ٣ ھەزار دۆلار قازانجی ھەر فیزایەك بوبێت و ٤ ھەزار ھاوڵاتی وەریانگرتبێت ئەوا دەكاتە ١٢ ملێۆن دۆلار تەنھا قازانجی فیزا .

بێگومان گەر پشكی دەسەڵاتی تێدا نەبێت كەس ناتوانێ لەو ھەرێمە تەنانەت ئاویش بفرۆشێت ، ئەوە لای ھەموان ڕوونە ، لە ڕویەكیشەوە سیاسەتی چۆڵكردنی كوردستانە بۆ مەرامی سیاسی .

ھەر كە شەپۆلی پەنابەران لە بیلاڕوسیا دەستی پێكرد خۆمان گەیاندە پۆڵۆنیاو تا بتوانین ڕاستینەی ئەو ڕوداوەولێكەوتەو بڕیارەكان بە شێوەی ڕاستەقینە ڕووماڵ بكەین ، كۆچبەران ئازارەكانیان ئاشكرایە و زۆر بە ڕوونی بەیانیان كردووە بە چ ھۆكارێك ووڵاتیان جێھێشتووە ، كەچی جگە لەوەی بەرپرسانی ھەرێم ھەر ڕۆژەو تۆمەتێكیان بۆ دروست دەكردن تا بەم ساتەش دانیان بە شكستی حوكمڕانی و بێ منەتیان بەرامبەر گەنجان و ھاوڵاتیاندا نەناوە كە ئەوەش لە داھاتودا لێكەوتەكانی دەبینرێت ،

میدیاكان و سیاسیەكانی جیھان لە یەكەم ڕۆژەوە تا بە ئێستا لە گفتوگۆی چڕدان لەسەر چارەنوسی ئەو كۆچبەرانە ، ئێمە جگە لەوەی ڕوماڵی ڕاستەوخۆمان دەكرد چەندین لینكم لە ناو كۆچبەرانەوە بۆ میدیا عەرەبی و ئەوروپی و بیانیەكان دروست كرد تا ئازارەكانیان بگەیەنن بە دەرەوە ، ئەمە سەرەڕای ئەوەی پۆلیس و سەربازەكانی پۆڵۆنیا ڕێیان نەدەدا نزیكی سنور ببینەوە ، سەرەڕای چەندین ھەوڵمان بۆگەیشتن بە كەمپی كۆچبەران لە ناو پۆڵۆنیاو نەخۆشخانەكان بەڵام كۆسپی وەھا دانرابوو بە ھیچ شێوەیەك نەیاندەھێشت نزیكیش ببینەوە سەرەڕای ئەوەش ھەوڵی زۆرمان دەدا بۆ گەیشتن بە زانیاریەكان .

چارەنوسی ئەو كۆچبەرانە بە ھەڵواسراوی ماوەتەوە بەڵام لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەكەی نێوان ئەنگێڵا مێركل و لۆكاشینكۆدا پێشنیار كراوە ڕێگا بۆ ئەو كۆچبەرانەی سەر سنوری بیلاڕوسیا بكرێتەوە تا بێنە ناو خاكی ئەوروپاوە مێركڵیش بەڵێنی داوە كە چارەسەری بكات ، لە لایەكی ترەوە كۆچبەران بونە سوتەمەنی سیاسەتی لۆكاشینكۆ دژ بە ئەوروپا لەوێدا ڕون دەبێتەوە كە ئەوروپا بەھۆی شەپۆلی پەنابەرانەوە بڕیاری دا لەگەڵ بیلاڕوسیا دەست بە دانوستاندن بكات ئەوەش بۆ لۆكاشینكۆ سەركەوتنە ، كۆچبەرانیش لە بەرچاوی جیھاندا ڕەق دەبنەوەو لەسەر سنور لە سەرماندا گورچیلەكانیا دەوەستێت و توشی دەیان نەخۆشی دەبن جیھانیش بێ باكانە دەیانڕوانی ، جگە لەوەی دەسەڵاتدارانی ھەرێم بێ باكانە تەماشای مەرگی كۆچبەران دەكەن كەسانێكی نا بەر پرس و پۆپۆلیستی ناو سۆشیال میدیا بێ بنەمایان بڵاو دەكردەوە ئەوەش ھێندەی تر كاریگەری لە مۆڕاڵ و دەرونی كۆچبەران كرد ، ئەوەش سەلماندی كە خەڵكی نابەرپرس بۆ ناوبانگ تەنانەت دەتوانن یاری بە دەرونی ھەزاران كەس بكەن ، لە ڕاپۆرتی ئەمڕۆی كۆمیتەی مافی مرۆڤی یەكێتی ئەوروپادا بۆ یەكەمین جار باس لە پێشێلكاریەكان دەكات لە لایەن ووڵاتی پۆڵۆنیاوە دەڵێت پێویستە پۆڵۆنیا ڕێ بە ڕۆژنامەوانان و ڕێكخراوەكان بدات بچن بە ھانای كۆچبەرانەوە، ژیانی كۆچبەران بەھۆی سەرماو بێ خواردن و جلوبەرگیەوە لە مەترسیدایە ، پێویستە مرۆڤ بەر لە ھەرشت بێت ، ئەو سەربازگەیەی پۆڵەندا لەسەر سنور دروستی كردووە ھەڕەشەیە بۆ سەر دانیشتوانی ناوچەكەش ، ھەموو كۆچبەران مافی داواكردنی پەنابەریان ھەیە و ئەوەش یەكێكە لە بڕگەكانی مافی مرۆڤ ، پێویستە پۆڵۆنیا كۆچبەران لە ووڵاتەكەیەوە دیپۆرت نەكاتەوە ، دەشڵێت پێویستە دەست بەجێ كۆتایی بەو تراژیدیایە بھێنرێت ، ئەوەش ھیوایەكەی دیكەیە كە چارەنوسی ئەو كۆچبەرانە یەكلا بكرێتەوە،

لێشاوی كۆچی بەكۆمەڵی كورد سەرجەم جیھانی ھێنایە گۆ كەچی پەڕلەمانی كوردی و دەسەڵاتی كوردی نە بایاندیوەو نەبۆران بە نەفەسی ڕابردوو لەگەڵ ئەو پرسەدا ھەڵسوكەوت دەكەن لە كاتێكدا ئەو لێشاوە ھێندەی تر ھەرێمی كوردستانی خستە ژێر پرسیارەوەولەكەدار تر كرد.

كۆچی بە كۆمەڵ بووە قۆناغێكی نوێی ڕووبەڕوو بونەوەی دەسەڵاتی ھەرێم و لەمەولا دەبێت بگوترێت بەر لە لێشاوی كۆچ و پاش لێشاوەكە، بەڵام پرسیارە سەرەكیەكە ئەوەیە ئایا دەسەڵاتدارانی ھەرێم وانە لەم كۆچە بەكۆمەڵە وەردەگرن؟


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟