لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

یەکێتی و پارتی پێویستییان بە کەسانێکی بکوژە بۆ بەردەوامیدان بەو سیستەمەی خۆیان کە لەسەر بنەمای گەندەڵی و تۆقاندن دروستبوە

Tuesday, 06.28.2022, 12:51 PM


تا ئەو کاتەی هێزی پێشمەرگە و ئاساییش وەک دو میلیشیای دو حیزب و دو بنەماڵە بمێننەوە، هەردو حیزب و بنەماڵە پێویستیان بە بکوژان دەبێت بۆ ترساندنی یەکتر و تۆقاندنی نەیارانیان. تا ئەو کاتەی ئەو دو هێزە بەنادیموکراتی حوکمی کوردستان بکەن،  حوکمی قانون دەربڕینێکی پوچ دەبێت و هەردولایان پێویستییان بەوە دەبێت بکوژەکانیان لە قانون بپارێزن. لە ١٩٩١ەوە نەک خودی حیزب و بنەماڵە سیاسییەکان خاوەنی بکوژن، بەڵکو بەرپرسە باڵاکانیش خاوەنی بکوژی خۆیانن. لە سیستەمێکی وادا کە بکوژان پارێزراو و رێزلێگیراون، خوێندکارێکیش هەق بە خۆی دەدات هانا بۆ چەک ببات بۆ چەسپاندنی ئەو ویستەی کە خوێندکارە حیزبییەکانی تر بەدەستیانهێناوە لەڕێی مامۆستا حیزبییەکان و لق و مەڵبەندەوە.

کوشتنی دو مامۆستا لەلایەن خوێندکارێکەوە ناکرێت وەک روداوێکی توڕەبونی خوێندکارێک تەماشابکرێت، ئەوە رەگی قوڵی لەناو کۆی سیستەمی سیاسی، عەسکەری، و کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستاندا هەیە. یەکێتی و پارتی پێویستییان بە کەسانێکی بکوژە بۆ بەردەوامیدان بەو سیستەمەی خۆیان کە لەسەر بنەمای گەندەڵی و تۆقاندن دروستبوە.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟