لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

چوار ساڵ تێپه‌ری كرد به‌سه‌ر به‌هه‌وه‌س زیندانی كردنم.

Tuesday, 07.12.2022, 12:26 PM


له‌ڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مرۆ له‌لایه‌ن رایه‌دارانی زۆنی زه‌رد بڕیاری زیندانی كردنم درا , زیندانی كردنێك مه‌گه‌ر هه‌ر خۆم هه‌ستی پێبكه‌م چۆن زولمێكم لێكرا كه‌ تا له‌ژیاندابم كاریگه‌ری مه‌عنه‌وی له‌سه‌رم ده‌مێنێت !

١٢ی ٧ ی ٢٠١٨ رۆژی زیندانی كردنم بوو , دوای نیوه‌ڕۆ بوو ئاگاداربووم چاودێری ده‌كرێم , پێشنیاری ئه‌وه‌م بۆ كرا چه‌ند ڕۆژێك له‌ماڵه‌وه‌ دووركه‌ومه‌وه‌ تاكو كێشه‌كه‌م بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت به‌لام من ره‌تم كرده‌وه‌ قه‌بولی هه‌ڵاتن و ئاواره‌یی و خۆ شاردنه‌وه‌ بكه‌م چونكه‌ هیچ تاوانێكم نه‌كردبوو .

مانگی ته‌مووز ده‌مه‌و ئیواره‌ , كاتژمێر ٤:٢٢ خوله‌ك له‌ماله‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ركرام , من له‌چاوه‌روانی دیداری زیندان بووم چونكه‌ پێشوه‌خته‌ ئه‌و بڕیاره‌ درابوو , راستی بلیم چه‌ند رۆژێك پێشووتر هه‌ستم به‌نیه‌تێك كردبوو بۆ زیندانی كردنم .

دوای ده‌سگیركردنم و ده‌ستپێكردنی لێكۆلینه‌وه‌ من هه‌ر سه‌ره‌تا بێباكی خۆم ده‌ربڕی له‌وه‌ی هیچ تاوانێكم كردبێت , به‌لكو تا ئازادبوونم پێداگربووم له‌وه‌ی من بێتاوانم , راستیه‌كه‌ش هه‌ر واده‌رچوو به‌ بێتاوانی ئازادكرام .

ماوه‌ی زیندانی كردنم له‌ ١٢ ی ٧ تاكو ١ی ١١ ی هه‌مان ساڵ بوو , ده‌كاته‌ ١١٢ رۆژ  , له‌و ماوه‌یه‌ زۆر به‌ڵێن درا بۆئازادبوونم هه‌مووی ناراست ده‌رچوو ,  به‌لام له‌كۆتایدا ئازادبووم .

به‌هۆی زیندانی بوونم خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌م دا له‌ خوێندن و كار , ئه‌و كاته‌ی من گیرام دوای چه‌ند رۆژێك تاقیكردنه‌وه‌كانم ده‌ستی پێده‌كرد , به‌داخه‌وه‌ ڕێگه‌یان نه‌دا به‌شداربم له‌ تاقیكردنه‌وه‌كانم بۆیه‌ به‌ ده‌رنه‌چوو هه‌ژماركرام به‌بێ ئه‌وه‌ی ره‌چاوی بارودۆخی من بكه‌ن , ئه‌وه‌یان زولمێكی هێنده‌ گه‌وره‌ ده‌رهه‌ق به‌من كرا, هه‌رگیز ئه‌و زولمه‌ له‌یاد ناكه‌م .

به‌پێی زانیاریه‌كانم , ده‌بوایه‌ پێش یه‌كی مانگی یازده‌ ئازادبكرێم به‌لام رۆژێك دواكه‌وت , بۆیه‌ ئه‌مشه‌وه‌ تا به‌ره‌به‌یان نه‌خه‌وتم , به‌ره‌به‌یان خه‌وتم تا نزیك سه‌عات ده‌ی به‌یانی , دوای ئه‌وه‌ی بانگ كرام , به‌ مۆبایلێك گوتیان په‌یوه‌ندی به‌ باوكت بكه‌ , بێته‌ دوات , تۆ ئازادبوونی , ئیتر به‌و شێوه‌یه‌ ئازادكرام .

شێوازی ئازادبوونم , له‌ماوه‌ی لێكۆلینه‌وه‌ بوو , ئه‌و ماوه‌یه‌ی له‌زیندان بووم دوو جار منیان برده‌ دادگا , زانیاری ئه‌وه‌م نیه‌ ئایا ته‌وقیف كرام یان ئه‌و په‌ڕاوه‌ی من به‌ هه‌لواسراوی مایه‌وه‌ , به‌لام ده‌قیقم له‌وه‌ من بۆیانم سه‌لماند بێتاوانم .

سه‌ركه‌وتن و ئازادی به‌شی هه‌مووان بێت , هه‌رهه‌بن

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





بابەتی تر

تەڤدا پرێس: دادگاى دهۆک ٣ ساڵ زیندانى بەسەر مەکى ئامێدىدا سەپاند ئەیوب بارزانی: مه‌ژیێ شۆڤه‌نی یێ تركان ده‌ست بسه‌ر ئیراده‌یا باشوور دا گرتیه‌ تەڤدا پرێس: ٣٠سالە بەرپرسی دارایی پارتی مسعود بارزانی و مسروریش نەیان توانیوە بیگۆڕن درەو مێدیا: كورد كاندیدی سەرۆك كۆمار یەكلابكەنەوە، یاسای نەوت‌و غاز یەكلابكرێتەوە تەڤدا پرێس: ئەدهەم بارزانی رێك نەدا كارمەندێن دەروازا حاجی عومەران سڤكاتیێ پێ بكەن و ڤەگەریا نەغەدە ئەیهان سەعید: سەرباری تەواوکردنی حوکمەکەیان ڕێگری لە ئازادکردنی زیندانیانی بادینان دەکرێت کۆمیتەی داکۆکی لە ماف و ئازادیەکان: چاکسازی گەورانی ھەولێر تەسلیم بە پارتی کراوە و وەزیر ھیچ دەسەڵاتێکی نیە تەڤدا پرێس: چالاکوانێک لەسەر سکالای بەرپرسی لقێکی پارتی دەسگیرکرا تەڤدا پرێس: سەرۆک وەزیرانی سوید پێی وایە، کە تورکیا ولاتێکی دیموکراتییە چونکە هەڵبژاردنی تێدا ئەنجام دەدرێت تەڤدا پرێس: مه‌لا جیهاد بێسفكی دیکل وعەلوک بو قوربانیێ چێ نابن

وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟