لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

پارتی چی بۆ بنیات ناوین لە کابینەی نۆیەم دا؟!

Tuesday, 07.26.2022, 10:09 PM


نامەوێ هەروا لولەی تۆپی ڕەخنەی بێ سەرو بەر ئاراستەی پارتی دیموكراتی كوردستان بكەم ، بەڵام و هەمیشە هەوڵم داوە کە ڕەخنەکانم یارمەتیدەر بیت تا هەڵەو كەموكوڕییەكان بخرێتە بەرچاو لێكۆڵینەوەیان لەسەر بكرێت ، هەموو مرۆڤی بەئاگاو خاوەن ویژدانیش ئەو ڕاستیە دەزانێت کە پارتی خاوەنی مێژوویەکە ئەگەر وردبینی بۆ بکەیت و بیگوشیت ناپاکی لێ دەچۆڕێت ، هەمیشە ڕۆژگاری پارتی ڕۆژگارێكی پر له‌ قین و پڕە له‌گه‌مه‌ی نابه‌جێی سیاسی و پڕە لە بیرۆكەو رۆحیه‌تی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بووە، بەپێی بیروەری ئەو كەسانەی یاداشتەكانی خەباتی چەكداری پارتیان نوسیوەتەوە کۆکن لەسەر ئەوەی کە پارتی زۆر بە سەلیقە كاری بۆ وێرانكردن و خاپوركردنی نێوماڵی كوردی کردووە و دەستکەوت و دەرفەتەکانی لەبار بردووە و بەڵای گەورە گەورەیان بەسەر خەڵکدا هێناوە ، گەڕان و هەڵدانەوەی پەڕەکانی مێژوو بۆ پسپۆڕانی ئەو بوارەو خەڵکی هوشیارو بە ئاگا جێدەهێلم کە دڵنیام ئەگەر تێڕامانی تێدا بکەن ئامارێکی باشیان دەست دەکەوێت . پارتی ژێرخانێکی لەرزۆک و حکومەتێکی هەواڵگری قەرزارو ژینگەیەکی پڕ لەترس و تۆقاندن و برسێتی بۆ بنیات ناوین ، موچە نادەن و بازاڕ و ژیانی خەڵکیان پەکخستووەو لە پشتی هەموو ئەمانەوە دەرگای سنورەکانیان بۆ تورکیا کردووەتەوە چاوساغیان بۆ دەکەن ! خەمخۆری و کوردایەتیەکەی پارتی بۆ پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان لەسەر پایەی تێکشکاندنی کەسایەتی مرۆڤ و گەوجاندنی میللەت و فەرهودکردنی سەروەت و سامانی ئەو میللەتە ڕاوەستاوە ، شارێکی وەکو هەولێر کە پارتی لە دوای ٣١ـی ئابەوە دیل و ژێردەستەی کردوون ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕەوشی مافەكانی مرۆڤ خراپتر دەبێت و ڕووی لەهەڵكشانە بەتایبەت سوکایەتی و كپكردنی دەنگی ئازاد و زیندانیكردنی ڕۆژنامەنوسان و چالاكوانان ، رێگریكردن لە خۆپیشاندان‌و ناڕەزایەتی دەربڕین، پەلاماردان‌و ئەشكەنجەدانی خۆپیشاندەران، لەپاڵ كولەمەرگی خەڵک و خراپی ژیان و گوزەرانی موچەخۆران ئینجازی كابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ خەڵكەکەی ! ئێستا پێگەی پارتی وەکو حیزب لە بەرامبەر خێزان و بنەماڵەی بارزانیدا بچوکبووەتەوە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژیش سەرکردەکانی پارتی جگە لە ئەندامانی (بنەماڵە ) ڕۆڵ و پێگەیان لاوازتر دەبێت ،لە ئێستادا بارەگای بارزانی ناوەندی بڕیاردانە لە بڕیارە گرنگ و كاریگەرەكاندا و هیچ مانایەک بۆ حیزب و ئۆرگانەکانی پارتی نەماوەتەوە و هیچ گۆشەو سوچێکی کابینەی نۆیەمیش نییە کە دەزگای پاراستنی پارتی گوێ قوڵاغی نەبێت ، سەرکردەکانی پارتی بچوکبونەتەوە لە پێناو پارتیدا و پارتیش بچوکبووەتەوە لە پێناو بەهێزبوونی پێگەی چەند فیگەرێکی ئەندامانی ( بنەماڵە)دا ، حکومەتی هەرێمیش هیچ مواسەفاتێکی ئیداریی و هونەری بەڕێوەبردنی تێدا نەماوە و زیاتر حکومەتێکی بنەماڵەیی خێزانیە ، ئەم دۆخە لە بۆشاییەوە دروست نەبووە بەدەلیلی ئەوەی یەکەم : پارتی ژینگەیەکی خولقاندووە لە تەمبەڵی و بەرخۆری و گەندەڵی و ئاڵنگاری مافەكانی مرۆڤ و پرسی ئازادییەكان ! دووەم پارتی هەمووانی سەرگەرمی دونیای شتەبچوكەكان کردووە ، مەسەلەن یەکێتی سەرگەرم کردووە بە کێشە ناوخۆییەکان و پرسی هاوسەرۆکەکان و ژەهرەکە ، گۆڕانیش وەک کارتێکی سوتاوی دەستی پارتی نەیتوانی ھیچ گۆڕانکارییەک لە دەسەڵاتدا بکات بەڵام توانی دەنگە ناڕازییەکان ڕاگرێت و خەڵک بێ ئومێد بکات . ئێستا پردی دروستكردنی ستەمكارو دیکتاتۆر وابەسەرشانی یەكێتی و بزوتنەوەی گۆران و ئیسلامییەکان و ئەوان خەونی ستەمکارو دیکتاتۆر دەگوازێتەوە بۆ شارو شارۆچكەكانی ترو ئۆرگانیزەی دەكەن ، ئەوەی کە ئیستا یەکێتی و گۆران دەیکەن بەهێزکردنی پایەکانی حکومەتێکی خێزانییە کە تووشی ئیفلاسێكی سیاسیی و ئەخلاقیی گەورە بووەو هەر ڕۆژەو حیکایەت و درۆیەکی بێبنەمان بۆ دەهۆننەوە .

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟