لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

ده‌سته‌ڵاتی باشور په‌نا بۆ تێرۆری چالاکەوانانی ئه‌وروپا دەبات

Wednesday, 10.12.2022, 10:21 AM



له‌ کاتێکدا  ناوچه‌‌که‌ و جیهان له‌ گۆڕانکاری گه‌وره‌ و خێرادایه‌. لەهەمانکاتدا  ده‌سته‌ڵاتی باشور بێگۆێدانە هیچ پرنسیپێکی سیاسی و ئینسانی  ونێودەوڵەتی  پەنادەباتە بەر هێڕش و ترس و تۆقاندن بەرامبەر بە چالاکەوانانی سیاسی کورد لەدەرەوەی هەرێمی کوردستان . تەنانەت بۆ جۆرێک لە هێرش و کاری تیرۆریستی کە زۆر کەم وێنەیە لەبەرامبەر چالاکەوان  و گروپە ئۆپۆزیسیۆنەکاندا روویدابیت لەدنیادا

پەنابردن بۆ تیرۆری بەکۆمەڵ یا قەتڵ و عامی سەرجەم خێزانێ کەسیکی چالاکەوانی وەک (مەکی ئامێدی) پەڵەیەکی ترە لە شەرمەزاریەکانی دەسەلاتی کوردی! بۆیە سەرەڕای ئەوەی هۆشداری دەدەینە  هەموو چالاکەوانانی هەرێمی کوردستان لە ناوەوە دەرەوە  کە زۆر وریاتر و بەتەگبیرتر  کارو چالاکی و جولە سیاسیەکانیان بەرنە پێشەوە.

وە دەسەلاتی  هەرێمی کوردستانیش ئاگادار دەکەینەوە هەموو توانای خۆمان بەکاردێنین  بۆ ناساندی ئەم کەیسە  بە ناوەندە جیهانیەکان! وەهەروەها دڵنیاشیان دەکەینەوە  بۆ یەک  ساتیش راناوستین لە  کاروچالاکیەکانمان لەبەرامبەر ئەو هەموو گەندەلی و  نادادپەرەروەریەیی بەرامبەر بە گەلەکەمان ئەنجامی دەدەن .

بەپێچەوانەوە ئەم کارو کردەوە ناسیاسی و نامرۆڤانەییە بەهێزترو دەست کراوەترمان دەکات بۆ بەردەوامی دان با چالاکیەکانمان.

حکومەتی هەرێم و سەرانی دەسەڵات بە گشتی دەبێت فێرببن وەلامی ڕەخنە بە ڕەخنە بدەنەوە نەک بە کوشتن و تیرۆرو !

شکۆمەندی بۆ بەرەی ئازادیخوازن

شەکاوبێت ئازادی و دادپەروەری.

کۆمیتەی داکۆکی لە ماف و ئازادییەکان/ هەرێمی کوردستان-عێراق                      

                            ١٠/ ١٠/٢٠٢

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟