لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

هه‌ڵوی سامی شاعیری شەقام

Monday, 09.07.2020, 12:48 PM


هه‌ڵوی سامی شاعیر، لە ساڵی 1987 لە هەولێر لە دایک بووە، گه‌نجێكی چالاك و بوێر، و كیتاب خوێنێكی چالاكه‌. هه‌ڵو له‌ ژێر كاریگه‌ری كه‌شی هه‌ژاری و بێدادی ده‌ستهه‌لاتی كوردی، بووته‌ شاعیر وئیلهامی له‌ شیعره‌كانی (وه‌فایی، و مه‌حوی، وقانیع، وشێركو ،،،هتد) وه‌گرتووه‌. لە ساڵی 2012 یەکەم به‌رهه‌می شیعری بەناوی "ئەشکی قەڵەم" بەچاپ دەگەیەنێ. هه‌ڵۆ سامی وه‌كو پێشه‌ سه‌رتاشخانه‌یه‌كی هه‌یه‌، كه‌ له‌وێش كتێبخانه‌یه‌كی بچوكی داناوه‌ و وه‌كو ئه‌نسیاتیڤ له‌ ته‌نشت كاره‌كه‌ی كتێب به‌ ئه‌مانه‌ت ده‌داته‌ هه‌ر كه‌سێك كه‌ حه‌زی زانین و خوێندنی هه‌بێت. لە ساڵی 2015 دووه‌مین به‌رهه‌می به‌ناوی دیوانی هەڵۆی سامی دەخاتە بەر دیدی خوێنەران سێیه‌مین به‌رهه‌می شیعری ژێرناوی "مەحەببەت دەکەمە ئایین" ی لە ساڵی 2016 چاپ دەکا لە پێشەکی ئەو کتێبە ڕایدەگەیەنێت کە سەر بەهیچ ئایین و ئایدیایەکی دیاریکراو نیە، ئایینی ئەو خۆشەویستیە و ئەو کتێبەشی پێشکەشی هەموو جیهان کردووە وهیچ نرخێکیشی لەسەر کتێبەکە دانەناوە بەڵکو کتێبەکە بەخشراوە بێ بەرامبەر. كاتێك كتێبخانه‌كانی سلێمانیش كتێبی ئه‌ویان وه‌ر نه‌گرت هه‌مووی وه‌كو دیاری ئیمزای ده‌كات و له‌ پاركه‌كان و شوێنه‌گشتیه‌كان به‌ڵاو ده‌كات. له‌ ساڵی 2017 وەک ناڕەزایی بەرامبەر ڕەوشی خەڵک خۆی لەگەڵ چەندین چالاکوانی بوێری تری هەولێر وەک عەلی سیاسی و ڕێباز شەهید ئەحمەد و قاسم قەساب بەرلەدەستپیكردنی خۆپیشاندانەکە دەستگیرکران لە 17 مارس ی 2017 کوڕێکی شیعری ڕێکدەخەن لە گەلەری شانەدەر کە بۆ کارەساتی شەنگال بوو . بەڵام دەسەلاتدارانی هەولێر بە توندرین شێوە ڕێگری لەو کۆڕە دەکەن و بۆیەکەم جار لە مێژووی گەلەری شانەدەر دەرگای گەلەریەکە دادەخەن. جگە لەوەی چەندین جار هەوڵی داوە لە شوێنێکی دیاری کراو کۆڕی شیعری ڕێک بخات بەڵام ڕێگری کراوە بۆیە لەوکاتەوە تاکو ئێستا ئەو لە ناوەندی شار وه‌كو په‌یام گه‌هێنه‌كی ڕەتکراوە لەناوشار بەدەنگێکی بڵندەوە په‌یامه‌كانی خۆی له‌ قالبی شیعرییه‌وه‌ دەگەیەنێت له‌ زۆڕبه‌ی چالاكیه‌كانی گشتی بۆ ناڕه‌زایی له‌ دۆخی خه‌ڵك به‌شدار ده‌بێت له‌ ساڵی 2018 لەگەڵ چینی هەژار و مامۆستایان لەڕێزی پیشەوەی خۆپیشاندانەکان دەبێت لە هەولێر بەڵام لەوکاتە دەست بەسەری دەکەن و بە درندانەترین شێوە ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی دەدەن. لە ساڵی 2018 دا چواره‌مین به‌رهه‌می شیعری بەناوی "من شەیتان ئاشت دەکەمەوە " بڵاو دەکاتەوە پێنجه‌مین به‌رهه‌می لەساڵی 2019 بۆ كه‌ بۆ یەکەم جار ڕۆمانێک بڵاو دکاتەوە بەناوی " ژووری ژمارە سێ لە شێتخانە" و لەسەرەتای کتێبەکە دەنووسێ " تا بەڕاستی نەدوێین، بەڕاستی ناگەین " هه‌فته‌مین و دوا به‌رهه‌می هه‌ڵۆ ڕۆمانێكه‌ به‌ ناوی ( گاڵتەجاڕیەکانی دادگەیە ) کە بەهۆی کێشەی ماددی بەچاپگەیاندنی ئەو کتیبەی دواخست. دواتر وەک هەمیشە به‌ ده‌سپێشخه‌ری هاوڕێیانی لە ساڵی 2020 بڵاوی دەکاتەوە لە 6ی ئابی ساڵی 2014 ئەوکاتەی داعش هێرشی کردە سەر مەخمور و ئەو شارۆچکەیە له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هه‌رێم چۆڵکرا، هەڵۆ لەگەل باوک و براکانی وەک ئەرکێکی نەتەوەیی و خۆبەخشانە و بەچەکی خۆیان ڕۆیشتن بۆ بەرەکانی جەنگ و به‌شداری به‌رخودانیان كرد. لە ڕۆژی پێنج شەممە ٨ / ٨ / ٢٠٢٠ . ئاسایشی هەولێر هەڵدەکوتنە سەر ماڵی باوک و دایکی هەڵۆ و دایک و باوکی دەست گیردەکەن بەتۆمەتی ئەندام بوون لە تەڤگەری ئازادی. سامی ره‌حمانی باوكی هه‌ڵۆ له‌ هه‌مان ڕۆژ ئازاد ده‌كرێت. خاتوو سه‌میره‌ دایکی هه‌ڵۆ سامی تاوەکو ئێستا کە چەند هەفتەیەکە دەست بەسەرە، نە چاوپێکەوتن و نە قسەکردنی لەگەل بنەماڵەکەی نیە بەوهۆیەوە هەڵۆ وەک هەمیشە وەک و شاعیرێکی بێ لایەن دەچیتە ناوەندی شار ئەو شارە بێ دەنگەی وەک ئەوەی کەسی تێدا نەبێ هاوار بۆ ئازادی و هەناسەدانێکی خاوێن و سەربەستانە بکا شیعر بۆ دایکە 56 ساڵە زیندانیکراوەکەی دەخوێنتەوەو پڕ بە گەرووی هاواری ئازادی بۆ دایکی و هاوێکانی و هەولێر دەکات بەوهۆیە ماوەی هەفتەیەکە هەڵۆش دەست بەسەرە و لە ئاسایشی هەولێردایە وەک و دایکی نەکەس دەتوانێ چاوی پێی بکەوێ نە هەواڵێکیش لێیانەوە هەیە. هەڵۆ تا ئەوکاتەی ئێستا کە باس دەکرێ هیچ بیرو ئایین و حیزب و ئایدۆلۆژیایەک نەیتوانیوە دەست بەسەری بکات و بیخاتە ژێر دەستی خۆی و کاری پێبکا ، ئەو بەردەوام لەگەل بیر و کردار و وتەی چاک و ئازادی تاکەکەسی دا بووە


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟