لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

دووساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر شۆڕشی نان و کار و ئازادی

Tuesday, 12.06.2022, 07:09 PM



دووساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر شۆڕشی نان و کار و ئازادی کە لەئەنجامی نادادی و گەندەڵی و ناڕاستگۆیی چەندین ساڵەی حکومەتە ساواکەی هەرێمی کوردستان کە لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ لە پیرەمەگرونەوە سەریهەڵدا و دەستبەجێ تەواوی هەرێمی کوردستانی گرتەوە .

شۆڕشەکە بەجۆرێک بێ لایەن و کاریگەر بوو سەرجەم چین و توێژەکانی هەرێمی کوردستان تیایدا بەشداربوون ، دڵگەرمانە و خۆنەویستانە وێنەی جەللاد و خوێنمژەکانی کوردستانیان سوتاند و خستە ژێر پێ ، هاوکات لەچەندین شاری کوردستان بەرپرسانی گەندەڵ دەربەدەرکران و سەرجەم کاربەدەست و گەندەڵکاران ترسی گەورەیان لێنیشت بەجۆرێک ئامادەنەبوون لەماڵەکانی خۆیان بمێننەوە ،بۆ دامرکاندنەوەی شۆڕشەکە هەر زوو تەواوی شار و شارۆچکەکان بە هێزی چەکداری تەنرا و لەئەنجامدا چەندین هاوڵاتی دەستگیرکران کە تاوەکو ئێستا بەشێکیان هەر لەزیندانن ، هاوکات بەگولـلەی چەکدارانی قۆناغ لەدوژمن و لولەی تفەنگ ڕوو لە گەنجی بەشمەینەتی نیشتیمان چەندین گەنجی شۆڕشگێر و مێردمنداڵ شەهید کرا و چەندین شۆڕشگیڕیشیش برینداربوون ، بەڵام وەک هەر جارێک شۆڕشەکە بە زەبری هێز دامرکێندرایەوە.

ناوی شەهیدانی ڕێگای ئازادی
•ئاکۆ سەلمان
•هەرێم عەلی
•شڤان محمد
•سەربەست عوسمان
•هیوا فوئاد
•ئەدهەم یحیا

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





بابەتی تر

تەڤدا پرێس: ناسر مەنسور بارزانی تەمەنی پێنج سالە ژ داهاتێ گشتی پارە دزینە و بۆ مالەکا هەژار ل زاخۆ خانیەک کریە. تەڤدا پرێس: بایكۆت و خۆپێشاندانه‌كا سه‌رتاسه‌ری ژلاێ مامۆستایێن وانه‌بێژ تەڤدا پرێس: دەستێک هەیە لە چیای قارەچۆغی مه‌خمور ڕێگە بە کۆتایی هاتنی داعش نادات تەڤدا پرێس: رۆیتەرز نهێنی نیگەرانیەكانی واشنتۆن لە گرژیەكانی نێوان پارتی و یەكێتی ئاشكرادەكات حسکۆ رێکانی: به‌نگین ڕێكانی بێكه‌سایه‌تێ ب وه‌ریسێ پارتی بۆیه‌ كه‌سایه‌ت تەڤدا پرێس: ئەیاز کەرەم سکاڵایەکی دیکەی لەسەر تۆمارکرا ئەیهان سەعید: بۆجاری چوارەم ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی بەبێ هیچ هۆکارێک لەزیندانی چاکسازی گەورانی هەولێر سزادرایەوە تەڤدا پرێس: فیدراسیۆنی رێكخراوه‌كان داواى ده‌ستبه‌جێ یه‌كلاییکردنەوەى چاره‌نووسی سزادراوانى بادینان دەکات سەرتیپ جەوهەر: ئەردۆغان دەیەوێت لەڕێی كاولكردن و كۆمەڵكوژكردنی كورد، رێژەی دەنگەكانی زیادبكات تەڤدا پرێس: سیبه‌را مۆساد له‌ هه‌ولێرێ

وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟