هەواڵ

پێنجەمین وولات لە ئەوروپا خۆپیشاندان دەکا دژ بەرەشبگیری دەنگە ئازادەکان

Wednesday, 09.09.2020, 09:18 AM


ڕاگەیاندنی کەمپەین بۆ ئازادکردنی هەڵسوڕاوانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکانی ئەم دواییانەی شارەکانی کوردستان لە دەرەوەی وڵات-
-------------------------

بەدوای خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی خەڵکی شارەکانی کوردستان کەبەدژی گەندەڵی وخراپی باری ژیان و گوزەرانی هەوڵاتیان و بڕینی موچە و هەژاری و بێکاری و نەمانی خزمەتگوزاریەکانەوە سەری هەڵدا، دەزگا ئەمنیەکانی دەسەڵات لە هەردوو زۆنی سەوز و زەرد ژمارەیەکی زۆر لە هەڵسوڕاوان و رۆژنامەنوسان و مامۆستایان و کاسبکاریان لەشارەکانی ڕانیە وقەڵادزی، زاخۆ ودهۆك وهەولیر دەستگیر کردوە و تائێستاش چارەنوسیان دیار نیە. ئەمە لە کاتیکدایە کە تاوانی ئەم ئینسانانە دەربڕینی ناڕەزایەتی ئاشکرا و مەدەنیانە بووە بۆ گێڕانەوە و بەدەستهێنانی سەرەتایترین مافی دزرا و خوراویان. دەسەڵاتداران لەباتی ئەوەی وەڵام بەداوای بەرهەقی هاوڵاتیان بدەنەوە و بەرپرسیارێتی لەئاست ژیان و سەلامەتی تەندروستیاندا لەئەستۆبگرن کەچی دەست بۆ سەرکوت و زیندان دەبەن و تەنانەت لەسەر و یاساکانی خۆشیانەوە، هەڵدەکوتنە سەر ماڵان و هەڵسوڕاوان و خەڵکی ناڕازی زیندانی و بێسەروشوێن دەکەن.

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان لەپێناو ئازادکردنی هەموو گیراوەکانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دوایانەی شارەکانی کوردستان و هاوکات بۆ جێگیرکردنی ئازادی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕین، وەك مافێکی بێئەملاو ئەولای هاوڵاتیانی کوردستان، بەو پەڕی توانای خۆیەوە تێدەکۆشێت و بانگەوازی خەڵکی ئازادیخواز دەکات کە بەم خەباتەوە پەیوەست بن.

لەم راستایەشدا ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بەمەبەستی توندکردنەوەی فشارێکی گەورەی سیاسی و کۆمەڵایەتی لەسەر حکومەتی هەرێم و حزبە بەشدارەکانی ناو حکومەت، تا ئەوەی هەموو گیراوەکان ئازاد دەبن، کەمپینێکی لە وڵاتانی ئەوروپا، ئوسترالیا، کەندا و ئەمریکا راگەیاندووە کە زنجیرەیەك چالاکی جۆراوجۆر لە خۆدەگرێ. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەلامەتی گیانی و تەندروستی هەموو گیراوەکان لەئەستۆی حکومەت و دەزگا ئەمنیەکان دادەنی و ئەوان بەرپرسیاردەکات لەچارەنوسیان.

لەچوارچێوەی ئەم کەمپینەشدا بەشێوازی جۆراجۆری ناڕەزایەتی دەربڕین و ئاگادارکردنەوەی رێکخراوەکانی ئەمنستی ئەنتەرناسیونال و هیومەن رایت وۆچ و رێکخراوە چەپ کۆمۆنیست و یەکێتیە کرێکاریکان و هاوکات لەبەرامبەر هەلومەرجی ئەو دەستگیرکردنانەی خۆپیشاندەراندا لەکوردستان، خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لە بەردەم نوسینگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لەندەن و خۆپیشاندان لەسەنتەری شاری هێلسینکی لە فنلاند بۆ خواستی " ئازادکردنی دەستبەجێی گیراوەکان " ڕێك دەخات. داوا لە ئازادیخوازان و هەڵسوڕاوانی داکۆکیکار لەمافەکانی خەڵکی کوردستان دەکەین لەم خۆپێشاندان و چالاکیانەی ئەم کەمپینەدا بەشداری بکەن:

لەندەن

خۆپیشاندان لە بەردەم نوسینەگەی حکومەتی هەرێم

رۆژی هەینی:١١/٩/٢٠٢٠

کاتژمێر: ٢ی پاشنیوەڕۆ

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفونانەوە:

٠٧٧٢٠٢٩١٥١٦ و ٠٧٤٧٦٢٠٤١٢١

شوێن:
2 Hobart Pl, Belgravia, London SW1W 0HU

نزیکترین ئیستگای قیتار: Victoria

هێلسینکی

رۆژی هەینی ١١/٩/٢٠٢٠

کاتژمێر: ٥ی پاش نیوەڕۆ

شوێن بەردەم: Kolmen Sepam Pastsas

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفونەوە:

٠٤٤٠١١٠٧٥٤


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟